|
|
|
نامه‌ی كۆمه‌ڵێك له
به‌ندیه‌سیاسیه‌كانی به‌ندیخانه‌ی سنه بۆ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی
دادوریی
بێستان
(تایبه‌ت)

كۆمه‌ڵێ له
زیندانیانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه له
نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌حمود شاهرودی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوریی له
ئێران باس له بارودۆخی دادگاكان و ناوه‌نده‌كانی دادوه‌ری له
كوردستان و هه‌لومه‌رجی به‌ندیان ده‌كه‌ن.
... له‌م
كاته‌دا هه‌رچه‌نده هه‌لێك ره‌خسا كه به‌رِێزتان سه‌ردانی
پارێزگای كوردستان بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی كار و
چالاكیه‌كانتاندا سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی دادوری بكه‌ن،...
|
|
|
هاونیشتمانییه
به‌ڕێزه‌کان
پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی سپای رزگاری کوردستان
کوڕان
و کچانی باوک شه‌هیدی ریزه‌کانی رزگاری
به
سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌کی زۆره‌وه مزگێنی ده‌ست به‌کار
بوونی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستانتان پێ
راده‌گه‌ێنین.
سپای رزگاری کوردستان،
له هاوینی ساڵی-1358-هه‌تاوییدا
دا، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لی رووخانی رێژیمی په‌هله‌وی
و که‌شوهه‌وای ئازادی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له
مه‌ڵبه‌ندی رووناکیی و ره‌سه‌نایه‌تی، هه‌ورامانی جوان و
سه‌رکه‌ش، دامه‌زرا....
|
|
|
|
ئه‌گه‌رى
لێدانى ئێران و ده‌ره‌نجامه‌كانى
صوهه‌یب
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود

هانس بلیكس،
سه‌رۆكى پیَشووى ئاژانسى نیَوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى و
هه‌روه‌ها وه‌زیرى پیَشووى ده‌ره‌وه‌ى سوید، له دوو كۆنگره‌ى
رِۆژنامه‌نوسى جودا دا هۆشیارى ده‌ره‌نجامه‌كانى هیَرشى
چاوه‌رِوانكراوى سه‌ربازى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانى
ئیَرانیان رِاگه‌یاند. ئه‌م هۆشداریه‌ش له كاتیَكدایه كه
ده‌ریاوان (مایكل مولن) سه‌رۆكى ستافى هاوبه‌شی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆكانى خۆى له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلى و باقى
گه‌وره به‌رپرسانى ئیسرائیلى ده‌ست پیَكردووه سه‌باره‌ت به
به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیَران.
(هانس بلكس)...
|
|
|
|
ژیان فێری کردم
ئا/
نیگار حمد على

فێربووم
دووربینم بم .. دڵفراوان بم .. لێبورده بم .. بچووكه‌كان
گه‌وره نه‌كه‌م.. رابردووش له‌یاد كه‌م .. هه‌وڵ بۆ داهاتوو
بده‌م .. بۆ ئیَستاشم بژیم .. فێربووم خۆڕاگربم .. له‌به‌رده‌م
رِه‌شباى رِۆژگار وه‌ك چیا و داربه‌ِڕوو بوه‌ستم .. به‌سه‌ر
كۆسپه‌كانى سه‌ر رِێ سه‌ركه‌وم... فێرى كردم به‌ده‌م ناخۆشیه‌كان
پیَبكه‌نم, چونكه رِۆژێ دادێ كۆتاییان دێ ,, فێریش بووم
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌م لێ ده‌گرن ته‌واو بێده‌نگ بم..
چونكه راستیه‌كان نازانن .. به‌گومانن.. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى
ئه‌یلیَن ئه‌یزانن .. فیَرى كردم .. ماندوو نه‌بم .. سووربم...
|
|
|
|
ماده‌م حه‌ڵاڵه.. عه‌وافی بۆ عه‌لی
قه‌ره‌داغی.!
نووسينی: دنیاديته

بابايه‌ک به‌ناوی سامان عه‌لی ـ
يه‌وه، بابه‌تێکی له‌ژێر سه‌ردێڕی ( زنجيره
گه‌نده‌ڵییه‌کانی ڕابیته‌ی ئیسلامی ـ گه‌نده‌ڵییه‌کانی عه‌لی
قه‌ره‌داغی وه‌ک نموونه ) دا نووسيوه و له سايتی
کوردستانپۆستدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، تیايدا باس له‌وه
ده‌کا گوايه دکتۆر قه‌ره‌داغی له‌سه‌ر حسێبی هه‌ژار و
نه‌دارانی کوردستان، موڵک و ماڵێکی زۆری پێکه‌وه ناوه، بۆ
نموونه‌ش، باس له چه‌ند کۆشک و زه‌وی و زاران ده‌کات، که
بۆ خۆی کڕيونی و کردوونی به قات... |
|
|
|
مه‌لا موحه‌ممه‌د
عومه‌ر بوو به رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی
بیلال موحه‌ممه‌د,
سلێمانى
بێستان
(تایبه‌ت): له دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانى كۆنگره‌ى
(9) و له یه‌كه‌م دانیشتنى شووراى تازه هه‌ڵبژێردراوى
بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی، مامۆستا موحه‌ممه‌د مه‌لا عومه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز وه‌ك رِابه‌رى نوێی ئه‌و حیزبه
ده‌ستنیشانكرا.
له‌و باره‌یه‌وه و
له لێدوانێکی تایبه‌تدا(مه‌لا به‌كر تاماس) ئه‌ندامى شووراى
بزووتنه‌وه رِایگه‌یاند "له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا پرسى رابه‌ر
و مه‌كته‌بى سیاسى تاوتوێ کرا و مامۆستا موحه‌ممه‌د مه‌لا
عومه‌ر وه‌ك رِابه‌ر دیاریكرا و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش وه‌ك
مه‌كته‌بى سیاسیی (عیرفان على عبدولعه‌زیز, كامل حاجى عه‌لى,
د. موحه‌ممه‌د بازیانى, ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بى, مامۆستا شوان
قه‌ڵادزه‌یى, حاجى ئیبراهیم رِه‌شید) و مامۆستا موحه‌ممه‌د
بازیانیش وه‌ك وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی ده‌ستنیشانكرا
و له كۆتایشدا به‌لاغێك ده‌ركرا.
شایه‌نى
باسه، مه‌لا موحه‌ممه‌د عومه‌ر له دواى وه‌فاتى (مامۆستا
مه‌لا عه‌لى عه‌بدولعه‌یزیز له-14/3/2007-،
كه به نه‌خۆشیی له مه‌نفا كۆچى دوایى كرد، یه‌كه‌م
رِابه‌رى هه‌ڵبژێردراوى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامییه.
- پرۆفایل:
موحه‌ممه‌د عومه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز, ساڵى-1947-له
دایك بووه, پله‌كانى خویَندنى و بڕیوه تا گه‌شتۆته
ماجستیَر, یه‌کێك بووه له كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانى
رِابوونى ئیسلامیی كوردستان و پله سیاسییه‌كانى بڕیوه تا
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی, له كابینه‌ى یه‌كه‌م-1999-حكومه‌تى
هه‌رێمی كوردستان وه‌زیرى ئه‌وقاف و كـاروبارى ئیسلامیی
بووه, له دانیشتنى شووراى ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ى
ئیسلامیی، رۆژى شه‌ممه-18/7/2008-به
رِابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیی هه‌ڵبژێردرا. |
|
|
|
بێده‌نگیى
میدیاكان له سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى بزووتنه‌وه ... نه‌خۆشیه
كوشنده‌كه‌ى كورد!
ئارى
عه‌بدولله‌تیف

سه‌ره‌نجام
بزووتنه‌وه كۆنگره‌ى نۆیه‌مى سازكرد و پیَچه‌وانه‌ى زۆرێک
میدیاى نه‌خۆشى كوردى كه برِوایان وابوو بزووتنه‌وه له
ته‌قینه‌وه‌دایه! كۆنگره سه‌ركه‌وتنى به ده‌ستهیَنا و زۆرێك
له ئامانجه باڵاكانى چنگ خست.
حه‌یف حه‌زم
ده‌كرد رِاگه‌یاندنى بزووتنه‌وه ته‌واوى (15) كاتژمیَرى
كۆنگره‌كه‌ى په‌خش بكردبا (هه‌رچه‌نده بۆ یه‌كه‌م جار حیزبێك
زۆرینه‌ى وێنه و ده‌نگى كۆنگره‌كه‌ى بڵاوكرد..
|
|
|
|
نامۆترین نه‌ریته‌کانی
دونیات بیستووه؟!
ئاماده‌كردنی: ڕێباز ئیكرام قه‌ره‌داغی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ به
سه‌رده‌می جیهانگیری و به‌جیهانیبون ناسراوه و زۆرجار جیهان
به گوندێكی بچوك ناوده‌برێت، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و
پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه زۆره‌ی كه كات و شوێنه‌كانی كورت
و نزیك كردوه‌ته‌وه‌و خوو نه‌ریته‌كانیشی تا ڕاده‌یه‌ك
له‌یه‌كتری نزیك كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش
نه‌ریتگه‌لێكی ئه‌وتۆ هه‌یه كه جێی سه‌رسوڕمان و تێڕامانن،
ئێمه لێره‌دا باس له دیارترینیان ده‌كه... |
|
|
|
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات
... (به‌شی چواره‌م)
عه‌بدوڵڵا عومه‌رنه‌ژاد
سه‌ره‌ڕای به‌رینایی مه‌ودای پێناسه و
شرۆڤه‌کانی چییه‌تی نه‌ته‌وه‌خوازیی، ده‌شێ سه‌رمه‌شقه
هاوبه‌شه‌کان له سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا
ده‌ستنیشانبکرێن. ئه‌م نموونه و سه‌رمه‌شقانه ده‌بنه
یارمه‌تیده‌ر له روونکردنه‌وه و دیارییکردنی
جیاوازییه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵگه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه
پێشکه‌وتووه‌کان و ده‌ستنیشانکردنی پێوه‌ندیی ئاڵۆز له‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌دا که به‌ته‌واویی لێکجیاوازن. تێگه‌یشتنێکی
وردبینانه له سه‌رمه‌شقه سه‌ره‌کییه‌کانی تێکگیرانی
نه‌ته‌و... |
|
|
|
گه‌شتی عه‌بدولوه‌هاب
مه‌سیری له ماددییه‌ته‌وه بۆ ئیسلام
وه‌رگێڕانی:
موحسین جوامێر

عه‌بدولوه‌هاب
مه‌سیری( 1938) که له-3-ی
ئه‌م مانگه‌دا به‌دوایی کۆچی کرد، یه‌ک له بیریاره
به‌ناوبانگه‌کانی میسر و جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلامه، خاوه‌نی
چه‌ندین کتێب، لیکۆڵینه‌وه و باسی جۆراوجۆره. له
هه‌ره‌گرنگترین و ناودارترینیان ( ئه‌نسیکلۆپێدیای جووله‌که،
جووله‌کایه‌تی و زایۆنیزم: نموونه‌یه‌کی نوێی ڕاڤه‌ئامێز ) ه،
که هه‌شت به‌رگه، هه‌روه‌ها کتێبی ( گه‌شتی هزریم ). یه‌ک له‌و
نووسه‌ره ماددییانه بوو، دوای گه‌شتێکی زۆر و درێژ به‌نێو
دنیای هزر و بۆچو...
|
|
|
|
کۆیله‌فرۆشیی له‌ناو دڵی
ئوروپادا
نووسینی: پاوڵ کریستیان رادۆ - گوبی رادۆ
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: کوردستان

تێبینیی: ئه‌م راپۆرته مه‌یدانییه، که
له‌لایه‌ن دوو رۆژنامه‌وانه‌وه ئاماده‌کراوه، باس له
دیارده‌ی کڕین و فرۆشی کچان و ژنان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی
”بوخارست“ی پێته‌ختی ”رۆمانیی“ ده‌کا و له‌وه ده‌دوێ که
چۆن ئه‌و کیژانه، له‌پێناو چه‌ندسه‌د دۆلارێكدا،
لێیانده‌درێ، ئه‌تک ده‌کرێن، ئازارده‌درێن و وه‌ک هه‌ر
کاڵایه‌کی دیکه کڕین و فرۆشیان پێده‌کرێ.
”دایانا“، که له به‌شی دواوه‌ی
ئۆتۆمبیله‌که‌مان دانیشتبوو، به هێواشیی پرسی: ” خاترجه‌م
بم نامبه‌نه‌وه بۆ لای ئه‌وان؟! من ده‌ترسم.“ ئه‌و مرۆڤه
که ترس و له‌رز هه‌مو... |
|
|
|
راپۆرتی رۆژنامه‌نووسیی
کۆنگره‌ی نۆیه‌می (باسك)
ئاری
عبداللطیف

رۆژی-10/7/2008-ی
زاینیی به‌رامبه‌ر-7/7/1429-ی
کۆچیی
له‌شاری سلێمانیی و له‌هۆڵی نۆبڵ به ئاماده‌بوونی (630)
ئه‌ندام ،
كۆنگره‌ی نۆیه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
سه‌ره‌تا و كاتژمێر (10) ی سه‌ر له‌به‌یانی به چه‌ند ئایه‌تێك
له
قورئانی پیرۆز له لایه‌ن به‌ڕێز (علی شوكر)
به‌رنامه‌و ده‌سپێكی كۆنگره ڕازایه‌وه
، پاشان په‌یامی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره له
لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا به‌كر تاماس
پێشكه‌شكرا، دواتر...
|
|
|
|
مه‌رج نییه ناوت جوان بێت،
به‌ڵام مه‌رجه ناخت جوان بێت
فه‌رهه‌نگ
جلال / سلیَمانى
وه‌ك
تیَبینى ده‌كریَت ماوه‌ى چه‌ند ساڵیَكه هه‌ندیَك له لاوان
سه‌رقاڵن به ناو گۆرِینه‌وه وه‌ك هه‌ر ئاره‌زویه‌كى تر‌ى
تایبه‌ت به خۆیان ئه‌م خولیایه‌ى خۆشیان پیاده ده‌كه‌ن ،
هه‌رچه‌نده ناوگۆرِین كاریَكى ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ى نه زیان
له كۆمه‌لگا ده‌دات وه نه له خودى خۆشیان پیَشم وایه هه‌موو
كه‌س ئازاده چ ناویَك یان ناسناویَك بۆ خۆى هه‌ڵده‌بژیَریَت،
هه‌رچه‌نده له‌و برِوایه‌دام جگه له سودى ده‌رونى نه‌بیَت بۆ
خودى كه‌س...
|
|
|
|
به‌جیهانییکردنی ئه‌خلاق
وه‌رگێڕانی
له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لاحه‌ددین عه‌بباسیی
"هانس
کونج"، که ساڵی-١٩٢٨-له
سویس له‌دایك بووه، قه‌شه‌یه‌کی کاتۆلیك و زانایه‌کی دیاری
زانستی خواناسییه. ناوبراو ژماره‌یه‌کی به‌رچاو کتێب و
بڵاوکراوه‌ی هه‌ن، له‌وانه:"بناغه‌ی کڵێسا"،”له هه‌ڵه
به‌دووره"، "مه‌سیحییه‌ت و ئایینه چینییه‌کان" با ده‌نگ بۆ
ئه‌خلاقێکی جیهانیی بده‌ین" و"ئه‌خلاقێکی جیهانیی له پێناو
سیاسه‌تێکی جیهانیی و ئابوورییه‌کی جیهانیی".
"هانس کونج" وه‌ك وتاربێژێکی کاتۆلیکی خاوه‌ن
رێز و ناوێکی باش کاریی ده‌کرد، تا ئه‌وکاته‌ی
ده‌سه‌ڵاتی"ڤاتیکان" له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبێك
به‌ناوی"له هه‌ڵه به‌دووره"... |
|
|
|
به‌خته‌وه‌ریی له‌گه‌ڵ
قه‌ناعه‌ت دایه
ئا/ نیگار حمد على
ئه‌زیزم:
به‌وه‌ى
هه‌ی وه هه‌ته وه چۆن دروست كراوى رِازى به ... به شیَوه و
رِوخسارت, به هاوسه‌رت، به‌ماڵ و مناڵت.. به بوون و نه‌بونیت
.. به جۆرى ژیان و گوزه‌رانت ... به نه‌خۆشى و له‌شساغیت ..
به زیره‌كى و ساده‌ییت ,, به كار و كاسبیت، به هه‌ستان و
به‌رزبوونه‌وه‌ت .. به ده‌رچون و ده‌رنه‌چونت .. به سه‌ركه‌وتن
و شكستیت .. به ماندووبوون و هه‌وڵدانت .. به گریان و
خه‌نده‌كانت .. به كۆسپه‌كان و ناخۆشیه‌كانى سه‌ر ریَت .. به
هه‌موو شه‌رِه‌كانى رۆژگار و مل ملانیَى ژیان ... وه بزانه تا
ماوى تۆ خاوه‌نى یه‌ك ته‌مه‌نى تا به‌خته‌وه‌ر...
|
|
|
|
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ
(چوار)ه‌مین کۆنگره‌ی خۆی ده‌گرێ
بێستان
(تایبه‌ت): به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به بێستان
گه‌یشتوون، رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، له
خۆئاماده‌کردن و خۆڕێکخستندایه بۆ به‌ستنی (چوار)ه‌مین
کۆنگره‌ی خۆی له باشووری کوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌کی
نزیك له لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی (چوار)ی رێکخراوی
خه‌بات به بێستانی راگه‌یاند:" کاروباره‌کانی پێش کۆنگره
جێبه‌جێ کراون. ئێمه ئێستا ئاماده‌ی به‌ستنی کۆنگره‌ین و
کۆنگره‌ش له کاتی دیارییکراوی خۆیدا (کۆتایی ئه‌م مانگه)
ده‌به‌سترێ". سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:" کومیته‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و رێکخستنه‌کانی نێوخۆی وڵاتی خه‌بات،ی
شۆڕشگێڕ نوێنه‌ری خۆیان، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییکردن له
کۆنگره‌دا، هه‌ڵبژاردووه و راسته‌وخۆ به‌شداریی له
کۆنگره‌دا ده‌که‌ن".
بێستان،
له داهاتوودا خوێنه‌رانی خۆی له دواگۆڕانکارییه‌کانی نێو
کۆنگره‌ی (چوار)ی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ ئاگادارده‌کاته‌وه.
|
|
|
|
له يادى تێروری شه هيد قاسملو, با هه‌موومان
پشتیوانیی له بانگه‌وازی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
بکه‌ين
چاک/
کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

22-ی
پوشپه‌ڕ، به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی تیروریستی " وین"
پایته‌ختی "نه‌مسا" له ساڵی-1368-هه‌تاوی(13-ی
ژووییه ی-1989-زایینی).
ئه‌وانه‌ی که به ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانیی مرۆڤ بڕوایان
هه‌بێت، چاک تێده‌گه ێن که یه‌کێک له باشترین و مۆدێڕنترین
شێوازی چاره‌سه‌ری هه‌ر کێشه‌یه‌ک، وتووێژ و دان و ساندنه.
دوکتور قاسملو، وه‌ک ئاشتیخوازێکی داهاتوو بین و مرۆڤێکی
تێگه‌یشتوو، بۆ سه‌لماندن... |
|
|
|
زمانی گه‌رده‌لوول، خه‌ونی
شنه‌با
کتێبخانه‌ی بێستان
کۆمه‌ڵه‌دیدارێکه
له‌سه‌ر شیعر، فه‌رهه‌نگ، زمان، ته‌سه‌ووف، رۆژهه‌ڵاتناسیی،
ژن، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی، رووناک‌بیر و ده‌سته‌ڵات.
ناوت بهێنم،
رۆژهه‌ڵات و رۆژاوا ده‌بن به گڕ و به‌ر ده‌بنه
بیره‌وه‌رییه‌کانی ئێستا و جارانم. ناویشت نه‌هێنم، عه‌شقی
تۆ ده‌بێته ئاگرێك و که‌ناره‌کانی رۆحم ده‌سووتێنێت.
با ئه‌م به‌رهه‌مه
ببێته رازێك، له ئاستانه‌ی ئاشنایه‌تیی تۆدا گوڵ بکات.
فه‌رهاد، ستۆکهۆڵم
٤-١٢-٢٠٠٧ |
|
|
|
چرای دڵ
شیعری ئاوات
ئالانی
بـڕِیـــارمــدا بــه زیــكــرى
تـــۆ چـــراى دڵـــم داگــیــرسـێـنــم
شــۆڕشـێـک بــۆ خـۆشـهویستیت
لـه جـیـهـانـا هـه‌ڵگیرسێنم
پـێـمخـۆشه پـه‌روانـه ئـاســا
بــسـووتـێـم بــۆت چ ســووتانـێ
كـه‌سێ ئـه‌وین رِۆحـى تـه‌ڕكـا بـه سـووتـانـى خـۆى نـازانێ...
|
|
|
|
هه‌ڤپه‌يڤينی
زمانه‌وانیی له‌گه‌ڵ موحسين جوامێردا
موحسین
جوامێر
من وه‌ک هه‌ولێرييه‌ک ده‌ڵێم، ئه‌و
وه‌خته‌ی سلێمانی شۆڕشی ده‌کرد، کتێبی ده‌نووسی، گۆڤاری
ده‌رده‌کرد، قامووسی ئاماده ده‌کرد و په‌ندی پێشينانی
کوردیی خڕ ده‌کرده‌وه، له هه‌ولێر به تورکی قسه‌مان
ده‌کرد و له دهۆکیش عه‌ره‌بی زرمه‌ی ده‌هات. له هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر قازی ڕه‌شاد ئه‌فه‌ندیی بابی عه‌دنان موفتیی سه‌رۆکی
ئێسته‌ی په‌رله‌مان نه‌بايه، هه‌نووکه‌ش خوتبه‌ی جومعه به
تورکی بوو. ئه‌گه‌ر ( مه‌ولوودنامه‌ی کوردی )ی قازی
نه‌بايه، ئێسته‌ش مه‌تحی سه‌روه‌ری جیهان... |
|
|
|
با دڵۆپه‌یه‌ك نه‌وتی ره‌ش به‌سه‌ری
کاك جه‌وهه‌ر نامیقیش دابکه‌م
سه‌ردار پشده‌ری
کاک جه‌وهه‌ر نامیق له نێوان دوو قه‌بره‌ستان دا ...
(قه‌بره‌ستانی هه‌کار و قه‌بره‌ستانی که‌پکی حه‌مه‌داغا)
زۆرن ئه‌وانه‌ی که هه‌زارن رۆڵه‌ی
کوردیان کوشتوه یان به کوشت داوه ئێشتاش داوای پێشڕه‌وی کورد
ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر له هه‌ر تاوانبارێک بپرسی و پێی بڵێ ئه‌رێ برا
تۆ چۆن پیاوێکی؟، له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر باسی دوێنێم
له‌گه‌ڵ نه‌که‌ی، ئه‌مڕۆ زۆر پیاوێکی باشم، ناکرێ ئێمه‌ش چاوپۆشی
له....
|
|
|
|
لێکتێگه‌یشتنی ئیسلام و خۆرئاوا ... دوێنێ و ئه‌مڕۆ
(به‌شی دووه‌م- دوایین به‌ش)
نووسینی: سید حسین
نصر
وه‌رگێڕانی له
فارسییه‌وه: شۆڕش سوله‌یمانپوور
یه‌کێکی
دیکه له جیاوازییه‌کانی ئیسلام و خۆرئاوا، جیاوازییه له جۆری
ڕوانینی دینیی ئه‌م دوانه. تاکێکی موسوڵمان باوه‌ڕی وایه خوا
له‌سه‌ر عه‌رش ڕاوه‌ستاوه و به‌سه‌ر ته‌واوی جیهان و کۆمه‌ڵگا
ئیسلامییه‌کاندا حوکمڕانیی ده‌کا. زۆرینه‌ی موسوڵمانان
نوێژه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، ڕۆژوو ده‌گرن و ئه‌رکه شه‌رعییه‌کانی
خۆیان، که له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ته‌وه دانراون، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له خۆرئاوا بارودۆخه‌که پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه. له زۆربه‌ی
وڵاتانی ئه‌وروپایی ته‌نها نزیکه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی خه‌ڵك له دوو
هه‌فته‌دا یه‌ك جار ده‌چنه کلیسا....
|
|
|
|
به‌خێڕبێن بۆ
ماڵپه‌ڕی جوتیار
 |
|
|
|
پسپۆڕیی
ئاوایه! بانگبێژ و مجه‌وری مزگه‌وت چایچی كۆمیته‌یه و
مامۆستا سایه‌قی ته‌كسییه
هاوکار
هه‌ورامی

زۆرن ئه‌و
كه‌سانه‌ی بۆ په‌یداكردنی پاروه نانێك ڕاست و چه‌پی خۆیان
ناناسنه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆرجار وا سه‌ریان لێده‌شێوێنرێت
پێناسه‌ی خۆیان و ناوی دایه‌گه‌وره‌شیان له‌بیر نامێنێت.
قوربانیانی ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه زۆرن و ژماره‌یان
له‌وانه‌یه خۆی بداته ژماره‌ی كاره‌ساتێكی وه‌كو ئه‌نفال یان
كیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌پای ئه‌و
سیاسه‌ته هه‌ڵه و پڕپه‌ڵه‌یه‌ی له كوردستان له‌لایه‌ن
حزبه‌كانه‌وه خوڵقێنرا هاتۆته...
|
|
|
|
ئاماژه‌یه‌ك به ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی رێکخراوی لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی
ئاماده‌کردنی:
نــاسر ح.
رێکخراوی
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له تازه‌ترین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا
له‌مه‌ڕ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له جیهان، باسی له هه‌موو ئه‌و
سه‌رپێچییکردن و له‌ڕێلادانانه کرد که له‌ژێر ناوی شه‌ڕی
دژه‌تیرۆردا ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌و رێکخراوه داوای له وڵاتانی
تێوه‌گلاو له‌و شه‌ڕه کرد که ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌یگرنه‌به‌ر
ده‌بێ له‌گه‌ڵ یاسا نێوخۆییه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌قه‌کانی
رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ
بگونجێندرێن...
|
|
|
|
پیاوه
(دووگیان)ه‌که کچێکی بوو
بێستان
(تایبه‌ت): (تۆماس بیتی)، ئه‌و پیاوه دووگیانه
ئه‌مریکاییه‌ی سه‌رنجی جیهانی بۆ لای خۆی راکێشا، ئه‌مڕۆ
هه‌ینی-٤/٧-بێ
هیچ گرتفتێك منداڵێکی بوو.
"تۆماس"ی ته‌مه‌ن-٣٤-ساڵ،
که به یه‌که‌م پیاوی دووگیان له جیهان دێته هه‌ژمار و
خۆی به کچێتیی له‌دایك بووه، ده ساڵ له‌وه‌پێش له
نه‌شته‌رگه‌رییه‌کدا ره‌گه‌زی مێیینه‌ی خۆی گۆڕیی، به‌ڵام
منداڵدان (ره‌حم)ی وه‌ك خۆی هێشته‌وه به‌وهیوایه‌ی له
داهاتوودا ببێته خاوه‌ن منداڵ.
تۆماس له
چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێ:"منداڵ هه‌بوون ئاواتێکی پیاوانه یان
ئافره‌تانه نییه به‌ڵکوو پێویستییه‌کی ئینسانییه. منیش
مرۆڤێکم و مافی خۆمه ببمه خاوه‌ن منداڵ". له‌لایه‌کی
دیکه‌وه (نانسی) خێزانی تۆماس، که خۆی ئافره‌تێکی
نه‌زۆکه، دڵخۆشه به دووگیانبوونی مێرده‌که‌ی و هیواخوازه
رۆژێك بێ دوو به‌دوو ده‌ستی کچه بچووکه‌که‌یان بگرن و له
شه‌قامی شاره‌که‌یاندا پیاسه بکه‌ن. |
|
|
|
ته‌زاندنی سه‌ردڵی عه‌ره‌ب و
تورك و فارس به عه‌ره‌بی
سه‌ردار
پشده‌ری
زۆر
ده‌مێکه هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس کوردستان
بچووک ده‌که‌نه‌وه و نه‌خشه‌ی کوردستان ده‌شێوێنن، زۆر ده‌مێکه
هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس سامانی کوردستان
بۆخۆیان ده‌به‌ن و به‌و داهاته‌ش کوردستانی پێ وێران ده‌که‌ن.
زۆر ده‌مێکه هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس به
لامه‌رکه‌زی و خودگه‌ردانی و ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی گه‌لی کورد
ده‌خڵافێنن و هیج به‌ندێکی ئه‌و هه‌ڵبه...
|
|
|
|
رێگه‌ی نوێخوازیی له کوێوه
ده‌ڕوا؟
(برایمی
نه‌به‌وه‌یی) نووساویه‌تی و
(مڵۆزم)یش سه‌ر
و گوێی کردووه و کورداندویه‌تیی

چه‌ند
رۆژێك بوو له سه‌فه‌ر بووم و له دنیای ئه‌نته‌رنێت دوور
بووم، هه‌ر بۆیه ئه‌و ماوه ئاگام لێنه‌بوو چ قه‌وماوه و
دنیا سه‌ری به‌ده‌ست کێوه‌یه و ده‌وری چ پاشایه‌که. |