|
په‌یامی بێستان سه‌باره‌ت به
هه‌ڕه‌شه و هێرشی داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ سه‌ر خاک و
زێدی کوردان
به‌ناوی خودای ده‌هنده و دلۆڤان
هاونیشتیمانیانی به‌ڕێز!
حیزب و
لایه‌نه سیاسییه‌کان، جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری کوردستان و
کوردستانیانی به‌هه‌ڵوێست!
لای هه‌مووان
ئاشکرایه ماوه‌یه‌که داگیرکه‌رانی کوردستان و دوژمنانی
خاک و زێدی کوردان، به‌تایبه‌تییش هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی
کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران و کۆماری که‌مالیستیی
تورکیه، له هه‌وڵی بێ‌وچان دان تا چه‌ندی پێیان بکرێ
ژیان له کوردان تێکده‌ن و لێنه‌گه‌ڕێن له وه‌ڵاتی
خۆیان و له‌سه‌ر خاکی خۆیان ژیانێکی ئازادانه
به‌رنه‌سه‌ر.
کۆماری
نائیسلامیی ئێران له هه‌ردێ و تۆقی فشاره
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئه‌تۆمیی،
له گه‌ردنی توندتر ده‌بێ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له
گرتن و کوشتنی هاووه‌ڵاتیان و مامۆستایانی ئاینیی و
رۆژنامه‌نووس و چالاکوانانی مه‌ده‌نیی و هتد... و
بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
تۆپبارانی ناوچه‌کانی باشووری کوردستان، بێپسانه‌وه
به‌رده‌وامه. له‌ولاشه‌وه "له باکووری کوردستان"
هێزه‌کانی سوپای تورک، به‌سه‌ر خاکی کوردان‌دا و بۆ هێرش
بۆسه‌ر کوردان له ئاماده‌باشیی دایه و به به‌هانه‌ی
بێجێ و گورگانه مرخی له کان و خاک و ئاوی وڵاتمان
خۆشکردووه و ته‌مایه‌تی، وه‌ک چۆن له باکووری وه‌ڵات
کردوێتی و ده‌یکا، هه‌ر واش له باشوور خاکمان داگیر و
ماڵمان تاڵان بکا.
ئێمه له
به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی "بێستان" به‌توندیی ئه‌و تاوان
و هه‌ڕه‌شه و هێر‌شانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان ریسوا
ده‌که‌ین و هاوکات داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری
کوردستان ده‌که‌ین زۆر وریایانه و لێزانانه له
به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌ی
داگیرکه‌راندا هه‌ڵوێست وه‌رگرن و رێ نه‌ده‌ن
داگیرکه‌ران به مه‌رامی چه‌ندساڵه‌یان بگه‌ن.
هه‌ر له
سه‌کۆی به‌رزی "بێستان"ه‌وه داوا له حیزب و رێکخراو و
لایه‌نه سیاسیی و کلتووریی و ڕۆشنبیریی و...ه‌کان
به‌تایبه‌تیی ده‌که‌ین که له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی
داگیرکه‌راندا هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان وه‌رگرن
و، با هه‌موومان به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ و به هه‌ر
شێوه‌یه‌کی گونجاو له به‌رامبه‌ر دوژمنانی کوردستاندا
راوه‌ستین.
سه‌رکه‌وێ
بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورد،
هه‌ر شه‌کاوه
بێ ئاڵای یه‌کڕیزیی و ته‌بایی،
بمرن
داگیرکه‌رانی کوردستان.
بـه خـه‌بـاتی
خوێنـاوییمـان رێگـه‌ی ئــازادیی تـه‌خت ئه‌کـه‌ین
بۆ مافی چاره‌نووسی
کورد خوێن و سه‌ر و ماڵ به‌خت ئه‌که‌ین
هـه‌تــا
کـــوردستـــانـی ره‌نـگـین لــه دوژمن پـــاک
نـه‌کــــه‌ینـه‌وه
بـ‌یـ‌ر لـــه
خـــۆمــــان نــــاکـــه‌یـنـه‌وه ئـــاوڕ بــۆ دوا
نــــاده‌یـنــه‌وه
لـــه‌ڕووی
داگـیـرکـــه‌ری وڵات شـێـری شــه‌ڕ و پڵنگــی
جـه‌نـگـیـن
تـۆڵای پـۆڵا و
شـووره‌ی سـه‌نگین لـه ده‌ریـای خوێندا نه‌هه‌نگین
(هه‌ژار)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
بێستان
١٨−١٠−٢٠٠٧
ده‌ستپێک
|