|
ئاماژه‌یه‌ك به ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی رێکخراوی لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی
ئاماده‌کردنی:
نــاسر ح.

رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له تازه‌ترین راپۆرتی
ساڵانه‌ی خۆیدا له‌مه‌ڕ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له جیهان، باسی
له هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییکردن و له‌ڕێلادانانه کرد که له‌ژێر
ناوی شه‌ڕی دژه‌تیرۆردا ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌و رێکخراوه داوای
له وڵاتانی تێوه‌گلاو له‌و شه‌ڕه کرد که ئه‌و رێوشوێنانه‌ی
ده‌یگرنه‌به‌ر ده‌بێ له‌گه‌ڵ یاسا نێوخۆییه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ
و ده‌قه‌کانی رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به
مافه‌کانی مرۆڤ بگونجێندرێن.
رێکخراوی
ناوبراو له راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به شوێنه‌واره
کاره‌ساتباره‌کانی شه‌ڕی عێڕاق کردووه. له‌مباره‌وه
به‌یاننامه‌که باس له ئاواره‌بوونی نزیکه‌ی دوو ملیۆن
هاووڵاتیی عێڕاقیی بۆ ده‌ره‌وه، په‌رته‌وازه‌بوونی-٢,٢-ملیۆنی
دیکه له ناوخۆی وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌ها گرتن و
ده‌ستبه‌سه‌رکردنی نایاسایی زیاتر له-٦٠-هه‌زار
که‌س کردووه.
هه‌ر
ئه‌و راپۆرته که به چوار زمانی جیهانیی ده‌رچووه، ئاماژه‌ی
کردووه که ته‌نیا له ئه‌فغانستان و له ساڵی-٢٠٠٧-دا
و له شه‌ڕی "دژه‌تیرۆر"دا زیاتر له-٦٥٠٠-ئه‌فغانیی
کوژراون. هاوکات راپۆرتی ناوبراو باسی ئه‌وه‌شی کردووه که
"شه‌ڕی دژه‌تیرۆر" له زۆر وڵات‌دا، له‌وانه میسر، وه‌ک
بیانوویه‌ك بۆ سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات و ره‌وته‌کانی
ئۆپۆزیسیۆن به‌کارده‌هێنرێ.
ده‌رباره‌ی
جێبه‌جێکردنی سزای ئیعدامیش، راپۆرته‌که ئاماژه‌ی به ناوی
چه‌ند وڵاتێك کردووه که ئیعدام تێیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
له‌وانه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری به‌نێو ئیسلامیی له
ساڵی-٢٠٠٧-دا
زیاتر له-٨٣-که‌س
ئیعدام کراون و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا له عه‌ره‌بستانی سعوودیی-٥٦-که‌س
له سێداره‌دراون. راپۆرته‌که ده‌نووسێ که زۆربه‌ی
دادگاییکردنه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا،
مۆرکی سیاسیی یان ئاساییشییان پێوه‌یه و له زۆربه‌شیاندا
مه‌رجه‌کانی دادگایی‌کردنی دادپه‌روه‌رانه‌یان تێدا نییه.
راپۆرته‌که
کرده‌وه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکایان له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ
خه‌ڵك و چه‌کدارانی عێڕاق و ئه‌فغانستان به‌توندیی مه‌حکووم
کردووه. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی کردووه به گرتنی-٢٧٠-که‌س
له زیندانی (گوانتانامۆ)،-٦٠٠-که‌س
له بنکه‌ی (باگرام) له ئه‌فغانستان و-٢٥٠٠-که‌س
له عێڕاق که به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه و تاوانبارکردنێك گیراون و
ده‌ستبه‌سه‌رکراون. هه‌ربۆیه رێکخراوی ناوبراو داوای ئازادکردنی
ئه‌و که‌سانه‌ی کردووه.
راپۆرته‌که‌ی
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی رۆژئاواشی
نه‌پاراستووه و، به‌رپرسیارێتیی ئه‌مریکا به‌تایبه‌تیی و
هه‌ندێك له وڵاتانی ئوروپایی له بارودۆخی پێشێلکردنی مافه‌کانی
مرۆڤدا ناوبردووه. له‌م باره‌وه وه‌ك نموونه هه‌ڵوێست و
کرده‌وه‌ی ئه‌مریکا و هه‌ندێك وڵاتی ئوروپایی مه‌حکووم کردووه
له‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی گومان ده‌کرێ په‌یوه‌ندییان به
رێکخراوه "تیرۆریستیی"ه‌کانه‌وه هه‌بێ ته‌سلیمیان ده‌که‌نه‌وه
به وڵاتانی "ئیسلامیی" و عه‌ره‌بیی که تێیدا ئه‌و که‌سانه زۆر
نامرۆڤانه سزاده‌درێن و ته‌نانه‌ت زۆرجاریش ئیعدام ده‌کرێن.
راپۆرتی
رێکخراوی ناوبراو له‌مه‌ڕ پێشێلکردنی مافی موسڵمانانی ئوروپانشین
ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که زۆرجاران موسڵمانان له ئوروپا
له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌سڵیی ئه‌و وڵاتانه‌وه رووبه‌ڕووی
مامه‌ڵه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه و نامرۆڤانه ده‌بنه‌وه.
شایانی
باسه رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رێکخراوێکی جیهانییه
له ریزی ئه‌و دامه‌زراوه و رێکخراوانه‌ی به داکۆکییکه‌ری مافی
مرۆڤ ناوده‌برێن و باره‌گاکه‌ی له له‌نده‌نی پێته‌ختی
بریتانیایه و ساڵانه راپۆرتێك له‌سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ
له ئاستی جیهانیی و پێشێلکاریی و سه‌رپێچییه‌کانی ئه‌و بواره
بڵاوده‌کاته‌وه.
|