|
با دڵۆپه‌یه‌ك نه‌وتی ره‌ش به‌سه‌ری
کاك جه‌وهه‌ر نامیقیش دابکه‌م
سه‌ردار پشده‌ری

کاک جه‌وهه‌ر نامیق له نێوان دوو قهبرهستان دا ...
(قهبرهستانی هه‌کار و قهبرهستانی که‌پکی حه‌مه‌داغا)
زۆرن ئه‌وانه‌ی که هه‌زارن رۆڵه‌ی کوردیان کوشتوه یان به کوشت
داوه ئێشتاش داوای پێشڕه‌وی کورد ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر له هه‌ر
تاوانبارێک بپرسی و پێی بڵێ ئه‌رێ برا تۆ چۆن پیاوێکی؟،
له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر باسی دوێنێم له‌گه‌ڵ نه‌که‌ی، ئه‌مڕۆ
زۆر پیاوێکی باشم، ناکرێ ئێمه‌ش چاوپۆشی له دوێنێ بکه‌ین و
ئه‌مڕۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ی دوێنێ بکه‌ینه‌وه زانا
و پێشڕه‌وی نه‌ته‌وکه‌مان.
کاک
جه‌وهه‌ر نامیق وه‌ک کارمه‌ندێکی ده‌وڵه‌تی عێراقی له ساڵی-1972-په‌یوه‌ندی
به شۆڕشه‌وه کردوه، به‌قسه‌ی خۆی ده‌ڵێ پێشتر له به‌غداش
ئه‌ندامی پارتی ده‌موکراتی کوردستان بووم، ئه‌وه‌ی نووسه‌ر
زانیاری هه‌بێ له‌سه‌ر کاک جه‌وهه‌ر نامیق، له هیچ شوێنێک ناوی
ئه‌و پیاوه نه‌بیستراوه و خه‌ڵک نه‌یناسیوه تاکو کاک مه‌سعود
داینه‌نا به سه‌رۆکی په‌رله‌مان له ساڵی-1991.
دوای
هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت کاک جه‌وهه‌ر
نه‌گه‌ڕایه‌وه عێراق و له ئێران مایه‌وه، کاک مه‌سعود له
پێکهێنانی قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌دا کاک جه‌وهه‌ر نامیقی کرده
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی قیاده‌ی موه‌قه‌ته.
له شه‌ڕی
هه‌کار دا له مانگی-4 – 1978-دا
کاک جه‌وهه‌ر نامیق رۆڵێکی به‌رچاوی بینیوه و به‌رپرسیارێکی
سه‌ره‌کیه له له‌ناوبردنی ئه‌و هێزه پێشمه‌رگه بێخهبهرهی
یه‌کیه‌تی نیشتمانی که به‌ناوی چه‌ک هێنانه‌وه به لێواره‌ی
سنوری تورکیا و عێراقدا به‌ره‌و سنوری سوریا ده‌رۆیشتن، هه‌ر
چه‌نده ئاماره وردهکهم له لا نیه، به‌ڵام بۆ یه‌که‌م جاره
له مێژوودا له‌شکرێکی کوردی هه‌زار که‌سی به‌ده‌ستی له‌شکرێکی
کوردی نه‌یاره‌وه له‌ناو ببرێ و به ده‌یان لاشه‌ی پێشمه‌رگه
گوم بکرێن و که‌سوکاریان تاکو ئێستاش به دوایان دا
ده‌گه‌ڕێن(عه‌باسی عه‌لی بابه‌کراغای گه‌وره که
پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و کاته‌ی یه‌کیه‌تی بووه و له‌گه‌ڵ مام
ئۆمهراغای مامی به‌شدار بووه له‌و کارونه، کاره‌ساتێک
ده‌گێڕێته‌وه که مرۆڤ بێزی له کوردایه‌تی ده‌بێته‌وه، بێجگه
له ئه‌ویش یاداشته‌کانی تالب رۆسته‌میش هه‌ندێ شتی ئاشکرا
کردوه)، بێجگه له شه‌ڕی هه‌کاریش رۆڵێکی گه‌وره‌ی بینیوه له
یارمه‌تی پاسداران و شه‌ڕی حیزبی دیموکراتی ئێران دا.
دوای
هه‌ڵگیراسانی کێشه له‌نێوان کاک مه‌سعود بارزانی و کاک سامی
عه‌بدوالرحمان، به فه‌رمانی کاک مه‌سعود، کاک جه‌وهه‌ر له
شوێنی کاک سامی عه‌بدولرحمانی دانرا، ئه‌م قاره‌مانه کورد کوژه
وه‌ک زۆر له قاره‌مانه کورد کوژه‌کانی تر به‌رده‌وام بوو له
بڕیاری ناڕه‌وای کورد کوژی تاکو رێککه‌وتنی به‌ره‌ی کوردستانی له-1986-له
تاران.
له دوای
راپه‌ڕینی-1991-،
کاک جهوههرێس وه‌ک زۆر له موفتهخۆرهکانی تر که به
ده‌ستێکی خاولی هه‌ڵ گرتبوو به ده‌سته‌که‌ی تر مه‌سینه بۆ ماڵی
بارزانی و له‌پاڵ ئه‌واندا له ئێرانه‌وه هاته‌وه ئه‌و به‌شه
ئازادکراوه‌ی کوردستانی خواروو.
کاک
مه‌سعود و مام جه‌لال له‌به‌ر دڵڕه‌شی له یه‌کتر و یه‌کتر
ئه‌زیه‌ت دان، کاک مه‌سعود بۆ ئازاردانی مام جه‌لال و
داروده‌سته‌که‌ی، کاک جه‌وهه‌ری کرده سکرتێری پارتی دیموکرات و
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌و دوو حیزبه که ناویان نابوو
په‌رله‌مانی کوردستان، چونکه کاک جه‌وهه‌ر قارهمهنی شه‌ڕی
هه‌کار بووه‌و له‌شکری جه‌لالیه‌کانی تێک شکاندوه.
له
سه‌رده‌می پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستاندا، کاک مه‌سعود پێی ووتم: کاک
جه‌وهه‌رم راسپاردوه که هه‌موو ئاسانکاریهکت بۆ بکات بۆ
به‌ره‌و پێشچوونی پڕۆژه‌که، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که نامه‌م
بۆ په‌رله‌مان نوسیبوو، ته‌له‌فۆنێکم بۆ کاک جه‌وهه‌ر کرد‌و پێم
ووت که کاک مه‌سعود رایسپاردووم که بت بینم، ئه‌ویش ووتی باشه
سبه‌ینێ کاتژمێر-12-ی
نیوه‌رۆ وه‌ره بۆ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له مه‌سیف، سبه‌ینێ
که چووم بۆ ئه‌وێ له‌وێ نه‌بوو، پرسیم له کوێیه؟ وتیان له
ماله‌که‌ی خۆیه‌تی، که چووم بۆ ماڵه‌که‌ی له خه‌و
هه‌ڵنه‌ستابوو، وتم هه‌ڵی بستێنن، که هه‌ڵیان ستاندبوو ووتببوی
با بڕواته‌وه مه‌کته‌بی سیاسی ئێستا دێم، ئێمه‌شه رۆیشتینه‌وه
مه‌کته‌بی سیاسی و دوای کاتژمێرێک ته‌شریفی هات.
مامۆستا
جه‌باری مامۆستای زانکۆ و کاک باسلی ئه‌ندازیار و کاک محه‌مه‌دی
ئه‌ندازیارم له‌گه‌ڵ بوو که چوینه ژوره‌وه بۆ لای، یه‌که‌م
جارم بۆ که بیبینم، هه‌ندێ جار ده‌روونی مرۆڤ یه‌کسه‌ر
به‌رامبه‌ره‌که‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و پێوانه‌یه‌کی بۆ داده‌نێ،
ده‌رونم پێوانه‌یه‌کی زۆر لاوازی بۆ ئه‌و قاره‌مانه کورد کوژه
دانا، دوای پێگه‌یاندنی په‌یامی کاک مه‌سعود و هه‌ندێ باسی
پڕۆژه‌که، کاک جه‌وهه‌ر به ئاستێکی زۆر نزمه‌وه ده‌ستی کرد
به قسه کردن، ووتی من کیمیام لێ بدات و تۆ ببیه خاوه‌ن نه‌وتی
کوردستان، منیش له‌پاڵ گوێ گرتن له قسه‌کانی ته‌ماشای ده‌ست و
پلیم کرد، دهستوپلێکی زۆر ناشیرن و هه‌ڵقرچاوی هه‌بوو، وام زانی
به‌راستی کیمیا لێی داوه، داوای لێبوردنم لێکرد له کیمیا
خواردنه‌که‌ی، ئه‌ویش وه‌ک بهرپسیارێکی نه‌خوێنده‌واری
مه‌قه‌رێک قسه‌ی نابه‌جێ ده‌کرد و ده‌نگی به‌رز ده‌کرده‌وه، تا
لێی به‌ده‌نگ هاتم و پێم ده‌نگ به‌رز مه‌که‌وه، ئه‌و کاته‌ی
ئێمه خوێنمان به‌سه‌ر دار و به‌ردی کوردستان دادهرژا تۆ
له‌به‌غدا کارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بووی، ئه‌گه‌ر ئاوا په‌رله‌مانی
کوردستان به‌رێوه به‌ری، کورد به‌ره‌و هه‌ڵدێر و تاریکی
ده‌به‌ی، به دڵێکی گرانه‌وه ژووره‌که‌م بۆ به‌جێ هێشت (له
سه‌مینارێکی پاڵتاک دا ئه‌و قسانه‌م روو به روو به بیر
هێنایه‌وه).
به‌ڵێ کاک
جه‌وهه‌ر نامیق ورده ورده قیتاری په‌رله‌مانی به‌ره‌و تاریکی
لێخوڕی تاکو له ساڵی-1994-دا
له بن سمێڵی په‌رله‌مانه‌که‌یدا شه‌ڕی خۆ به‌خۆ دروست بوو و
جارێکی تر سمێڵی خۆی سوور کرده‌وه به خوێنی رۆڵه‌ی کورد.
دوای
ئه‌وه‌ی که یه‌کیه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ولێر داگرت، کاک
جه‌وهه‌ر بارگه‌که‌ی خۆی گواسته‌وه بۆ هه‌وارگه‌ی سه‌لاحه‌دین و
وه‌ک سکرتێری پارتی لاشه‌ی کورده بێخهبهرهکانی ده‌بژارد له
شه‌ڕی خۆ به‌خۆدا، ئه‌وه‌ی من بیستومه ده‌ڵێن کاک مه‌سعود داوای
لێکردوه که بۆخۆی بڕوات سه‌رپه‌رشتی یه‌کێک له شه‌ڕه‌کان
بکات، ئه‌ویش نه‌یوێراوه بروات، له سه‌ر ئه‌وه کاک مه‌سعود
له سکرتێری حیزبه به‌لا ناو کردیه چیرۆک نوس.
کاک
جه‌وهه‌ر نامیق ئێستا وه‌ک چیرۆک نوسێک باس له کێشه‌ی که‌رکوک
ده‌کات و ده‌یه‌وێ به‌و داستانانه سه‌رو سمێلی خۆی خاوێن
کاته‌وه له خوێنی ئه‌و کوردانه‌ی که له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌ودا یان به فه‌رمانی ئه‌و خوێنیان رژاوه.
لێره‌دا
من پرسیارێک له کاک جه‌وهه‌ر نامیق ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئایا
کێشه‌ی که‌رکوک له که‌یه‌وه له ئارا دایه؟، له دوای
به‌لانانی تۆوه یان به‌درێژی مێژوو؟، بۆچی به‌رێزتان له‌و
ده‌ورانه که سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوون به هیچ شێوه‌یه‌ک باستان
له کێشه‌ی که‌رکوک نه‌ده‌کردو تاکه وشه‌یه‌کتان له‌سه‌ر
نه‌ده‌نوسی ؟، یان ده‌ته‌وێ جارێکی تر چاوی کورد ببهستیهوهو
به‌و چیرۆک و داستانانه خۆت بکه‌یه پێشڕه‌وی ئۆپۆزسیون و ببیه
پارسه‌نگی کاک نه‌وشیره‌وان مسته‌فا له پێشره‌وی ئۆپزسیۆنیدا ؟.
با باش
پێتان بڵێم ئه‌ی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی-30-ساڵه‌ی
رابردوو تاکو ئێستا، هه‌ر یه‌که‌تان ده‌یان داوای نابه‌جێتان
له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌و هیچتان بۆ ئه‌وه نابن جارێکی تر پێشڕه‌وی
کورد بکه‌ن و خۆتان به باخه‌ڵێکی پڕه‌وه ساغ سه‌لامه‌ت ده‌رچن
و کورده‌که‌ش هه‌ناسه‌ی سارد هه‌لکێشێ.
7
– 7 - 2008
|