|
بێده‌نگیى میدیاكان له
سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى بزووتنه‌وه ...
نه‌خۆشیه
كوشنده‌كه‌ى كورد!
ئارى
عه‌بدولله‌تیف

سه‌ره‌نجام
بزووتنه‌وه كۆنگره‌ى نۆیه‌مى سازكرد و پیَچه‌وانه‌ى زۆرێک
میدیاى نه‌خۆشى كوردى كه برِوایان وابوو بزووتنه‌وه له
ته‌قینه‌وه‌دایه! كۆنگره سه‌ركه‌وتنى به ده‌ستهیَنا و زۆرێك
له ئامانجه باڵاكانى چنگ خست.
حه‌یف حه‌زم
ده‌كرد رِاگه‌یاندنى بزووتنه‌وه ته‌واوى (15) كاتژمیَرى
كۆنگره‌كه‌ى په‌خش بكردبا (هه‌رچه‌نده بۆ یه‌كه‌م جار حیزبێك
زۆرینه‌ى وێنه و ده‌نگى كۆنگره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه) تا خه‌ڵك و
نه‌یاران بیان بینیایه كه كۆنگره چۆن ده‌ستى پێ‌کرد و چۆنیش
ته‌واو بوو!
بۆ یه‌كه‌م جار
ئازادى ته‌واو, شه‌فافیه‌ت، ده‌نگ هه‌ڵبرِین، رِه‌خنه‌ى جددى..
بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌داى ده‌سه‌ڵاتى كۆنگره وه‌ك خۆى كه توانى
میوانێك بهیَنیَته‌وه رِیزى حیزب و كاندیدیشى بكات و پله‌ى
یه‌كه‌میشى بۆ مسۆگه‌ر بكات!! كه ئه‌مه بۆخۆى ئه‌وپه‌رِى
ئازادى رِاده‌رِبرِینه و دژى هه‌موو هه‌وڵیَكى ته‌عینكراوه و
دژى زۆرێك كۆنگره‌ى دروستكراویشه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا
كۆتایى حیزب به‌رنامه‌كه‌ى بۆ داده‌ڕێژێَ!
ئه‌مانه و
چه‌ندین ویَنه‌ى ده‌گمه‌نى تر كه كۆنگره به‌خۆیه‌وه دى،
به‌ڵام قسه‌ى من لیَره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا بۆچى پێش كۆنگره
هه‌رچى گه‌جه‌ر و گوجه‌رى رِۆژنامه‌نووس و میدیاى ئه‌م هه‌ریَمه
هه‌بوو كه‌وتبوونه گوزارشت له كۆنگره‌كه‌ى باسك و هه‌ریه‌ك به
جۆگه‌ى خۆى ئه‌م ئارِاسته‌ى ئاوه پاكه‌ى ده‌گۆرِى له‌به‌ر چاوى
خه‌ڵكى داماو و رِاپۆرتى شیكاریى و بابه‌تى لاوازى له‌سه‌ر
داده‌به‌زاند به‌ڵام كه كۆنگره ته‌واو بوو و سه‌ركه‌وتنى به
ده‌ست هیَنا، وه‌ك مریشكى به‌كرِ! هه‌موویان له‌سه‌ر هیَلكه‌ى
پیسى بابه‌ته پیَشترنوسراوه‌كانیان بیَده‌نگ بوون!!
ئه‌وه
ئه‌گه‌ر خوا نه‌كرده له كۆنگره‌دا بچووكترین حاڵه‌تى نامۆ تا
گه‌وره‌ترین كاره‌سات كه جیابوونه‌وه‌یه رِووى بدایه ئه‌م
میدیا قه‌زه‌مانه چی‌یان ده‌كرد؟ رِاسته ئه‌مان بۆ فرۆشیى
كاڵاكانیان به شویَن تیكه‌ى چه‌وردا ده‌گه‌رِیَن له‌سه‌ر حسابى
رِۆژنامه‌گه‌ریى به‌ڵام ئایا هه‌ڵبژاردنى چوار ژن بۆ پۆستى
سه‌ركردایه‌تى كه‌م بایه‌خه؟ له میَژووى هیچ حیزبیَكى كوردیدا
بووه به حه‌قى خۆیان ژنان بچنه سه‌ركردایه‌تى؟ ئه‌ى بۆچى
ده‌نگ ناكه‌ن؟ ئه‌وانه‌ى خۆیان به حیزبى ژنگه‌را و داكۆكیكار
له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن له مافه‌كانیان، كوان ناوى دوو ژنیان له (م.س)
و سه‌ركردایه‌تى!؟
ده
كه‌واته با بێژین سڵاو له میدیاى نه‌خۆش
سڵاو له
رِۆژنامه‌نووسى قه‌ڵه‌م فرۆش!
دواجار
بیَده‌نگى میدیاكان له سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى (حه‌ره‌كه) دا
ژانىَ بۆ ئه‌م و ئه‌و به دواى خۆیدا ده‌هیَنىَ! بابزانین
نیَره‌مووك نییه!؟
|