|
به‌خته‌وه‌ریی له‌گه‌ڵ قه‌ناعه‌ت دایه
ئا/ نیگار حمد على
ئه‌زیزم:
به‌وه‌ى
هه‌ی وه هه‌ته وه چۆن دروست كراوى رِازى به ... به شیَوه و
رِوخسارت, به هاوسه‌رت، به‌ماڵ و مناڵت.. به بوون و نه‌بونیت
.. به جۆرى ژیان و گوزه‌رانت ... به نه‌خۆشى و له‌شساغیت ..
به زیره‌كى و ساده‌ییت ,, به كار و كاسبیت، به هه‌ستان و
به‌رزبوونه‌وه‌ت .. به ده‌رچون و ده‌رنه‌چونت .. به سه‌ركه‌وتن
و شكستیت .. به ماندووبوون و هه‌وڵدانت .. به گریان و
خه‌نده‌كانت .. به كۆسپه‌كان و ناخۆشیه‌كانى سه‌ر ریَت .. به
هه‌موو شه‌رِه‌كانى رۆژگار و مل ملانیَى ژیان ... وه بزانه تا
ماوى تۆ خاوه‌نى یه‌ك ته‌مه‌نى تا به‌خته‌وه‌ر بى هه‌وڵده
چاكسازى تیا بكه به قه‌ناعه‌ت چونكه به‌خته‌وه‌ریی و
قه‌ناعه‌ت به‌یه‌كه‌وه گرێدراون.
به‌ڕێزم:
ئه‌زانم
ئیسته هیلاكى .. دڵ به‌خه‌مى. بێتاقه‌تى و هیَزت نیه.. هیچ
رِوناكى شك نابه‌ى، تروسكه‌ى هیوات نه‌ماوه .. ساته‌كان
ئه‌سته‌م گوزه‌ر ئه‌كه‌ن .. خۆشیه‌كان لیت دوورن .. تۆش له هه‌ر
كوێیه‌كى له‌م سه‌ر رِووى زه‌مینه .. له زیندانى یان
نه‌خۆشخانه.. ته‌نیایى بوته هاورِیت.. ده‌وروبه‌رت چۆڵه و وا
ئه‌زانى له بیابانى ووشك و له‌ژیَر داریَكى بیَگه‌لاَداى ..
ئیتر وا دنیا به رِوتا داخراوه‌و نازانى چى بكه‌ى ؟؟؟؟
خۆشه‌ویستان كۆچیان كردوه‌و جیَماوى..
تۆش ئه‌بینم
.. وا له‌ناو جیَگه‌ى نه‌خۆشیداى .. چاره‌سه‌رت ناكرىَ ...ده‌ستیَك
..یان قاچیَكت نه‌ماوه ... هیچ شك نابه‌ى دڵت خۆش كا ..
ده‌وروبه‌ت بۆنى خیانه‌ت و بىَ وه‌فایى لىَ دىَ..
هاوڕێم:
دڵنیام
پیَویستیت به زۆره و نازانى كلیله‌كانى ده‌روازه‌ى ناخت بده‌ى
به‌كىَ؟.. دڵت پره له غه‌م و ته‌م ،، ئه‌ته‌وىَ زور بڵیَى و
هاوار كه‌ى به‌س چۆن و كه‌ى؟ ده‌ته‌وىَ كاره‌كانت ئاسان بن..
ده‌رونت ئاوه‌دان بىَ .. هه‌ناسه‌ت فیَنك بىَ.. كه‌مىَ پشوو
بده‌ى ,, دووركه‌ویه‌وه له ناوه‌ندى هه‌ڵه‌و تاوان .. له
ئازار‌و ژانى ناڵه‌ى ده‌روون .. ده‌ته‌وىَ سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ ئاو و
مانگ و رووناكى كه‌ى.. ده‌ته‌وى ساته‌كان هاوریَت بن .. دنیا به
هه‌موو جوانیه‌وه بوت پیَبكه‌نىَ و باوه‌شى سۆزت بۆ والاَ كا..
ده‌ته‌وىَ دیده‌ى چاوت پرِبىَ له خۆشى و به‌خته‌وه‌رى
راسته‌قینه؟؟؟ بیر ئه‌كه‌یه‌وه؟؟ چۆن؟؟ به چ شیَوازىَ؟؟
من پیَت
ئه‌لیَم .. زور ئاسانه .. ته‌نها و ته‌نها .. به‌رده‌وام ..
بیَزار مه‌به .. دوباره‌ى كه‌ره‌وه .. ووشه‌ى (استغفرالله)
واته داواى لیَخۆش بوون .. ئه‌م ووشه‌یه كلیلى به‌خته‌وه‌رى و
قه‌ناعه‌ته، دل خوش بوونه.. رِزق و رۆزیت زیاد ده‌كا.. ده‌رونت
ده‌كریَته‌وه.. ناخت رۆشت ده‌بىَ .. خه‌مه‌كانت
ده‌ره‌ویَنه‌وه.. كاره‌كانت ئاسان ده‌كا .. سودمه‌ند ده‌بى..
پله و پایه‌ت به‌رز ده‌بیَته‌وه.. له فه‌رموده‌یه‌ك دا هاتوه
(من اكپر الاستغفارجعل الله‌له من كل هم فرجا ,ومن كل چیق مخرجا,
ورزقه من حیپ لا یحتسب) وه هه‌روه‌ها (فقلت استغفروا ربكم انه
كان غفارا ویرسل السماءعلیكم مدرارا) سوره نوح
ته‌نها تاقى بكه‌ره‌وه و بزانه چى ئه‌بىَ.. دڵنیابه زه‌ره‌ر
ناكه‌ى .. ئه‌گه‌ر له‌م ته‌مه‌نه كورته‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ى
نه‌بینیه‌وه .. ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ى له دوا
رۆژدا چاوه‌ریَت ده‌كا...
|