به‌ناوی خودای ده‌هنده‌ و دلۆڤان

 

تکایه‌!  بێستان، بابه‌ت ته‌نها به‌ زمانی کوردیی بڵاوده‌کاته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ نووسه‌ران ده‌که‌ین له‌ ناردنی بابه‌ت به‌ زمانی دیکه‌ خۆببوێرن

نووسه‌ران خۆیان له‌ نێوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانیان به‌رپرسیارن

 

 

چرای دڵ

 

        شیعری ئاوات ئالانی

 

بـڕِیـــارمــدا بــه ‌زیــكــرى تـــۆ چـــراى دڵـــم داگــیــرسـێـنــم
شــۆڕشـێـک بــۆ خـۆشـه‌ویستیت لــه‌ جـیـهـانـا هـه‌ڵگیرسێنم
 

پـێـمخـۆشه‌ پـه‌روانـه‌ ئــاســا بــسـووتـێـم بــۆت چ ســووتانـێ
كـه‌سێ ئـه‌ویـن رِۆحـى تـه‌ڕكــا بـه ‌سـووتـانـى خـۆى نـازانێ
 

هێنده‌ خـۆشـه‌ویـسـتـى لـه‌لام بـه‌ خــۆشـاوى ئـه‌وین مـه‌ستـم
خـۆت بـاشـتر له‌ خۆم ئـه‌زانى كـه ‌من مه‌ستێکـی پـڕِهه‌ستم
 

نـــاوت هــاتــۆتــه‌ نـاو نــاخــم ئــیـتـر فـــیــراق بــێ مــانـایه‌
كــاتـێ دڵــیـشم ئـه‌وه‌ستـێ خــۆشـه‌ویـسـتـیــت لــه‌ رِۆحـمـایه‌
 

چاوى رِه‌شـى هـه‌وری ئاسـمـان نـیـگام پـڕ ئه‌كا له‌ جواننیی
بـاخى خـه‌یـاڵ بـاڵا ئــه‌كـا بــه‌ خـه‌نــده‌ى دوو لـێـوی كـانــى
 

شـــنــه‌ى مــیـهـر و ئــه‌ویـنـى تــۆ كــۆرپـه‌ى حـه‌زم ئــه‌لاوێنێ
بــــه‌و هــیـــوایــه‌م لــه‌ سـایــه‌تـا پـشـووبــا رِۆح نــه‌نــاڵـێـنـێَ

 

awatalany@yahoo.com

 

 

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کیی بێستان

 

 

 

bestan.net ©

٢٠٠٧  - ٢٠٠٨

bestan1359@hotmail.com