|
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات
... (به‌شی چواره‌م)
عه‌بدوڵڵا عومه‌رنه‌ژاد
abdulla1359@yahoo.com
سه‌ره‌ڕای به‌رینایی مه‌ودای پێناسه و
شرۆڤه‌کانی چییه‌تی نه‌ته‌وه‌خوازیی، ده‌شێ سه‌رمه‌شقه
هاوبه‌شه‌کان له سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ده‌ستنیشانبکرێن.
ئه‌م نموونه و سه‌رمه‌شقانه ده‌بنه یارمه‌تیده‌ر له
روونکردنه‌وه و دیارییکردنی جیاوازییه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵگه
فره‌نه‌ته‌وه‌ییه پێشکه‌وتووه‌کان و ده‌ستنیشانکردنی پێوه‌ندیی
ئاڵۆز له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که به‌ته‌واویی لێکجیاوازن.
تێگه‌یشتنێکی وردبینانه له سه‌رمه‌شقه سه‌ره‌کییه‌کانی
تێکگیرانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌کێشێ بۆ ڕه‌واییدان به‌و ڕێوشوێنه
توندوتۆڵانه‌ی که ڕۆڵی چاره‌نووسسازیان هه‌یه له جۆری
دیاریکردنی ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوانه‌دا که ده‌بنه مایه‌ی
که‌مکردنه‌وه یا ڕێبه‌رییکردنی گرژییه‌کان. له شیته‌ڵکردنی
هه‌ر پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت له تێکگیرانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا سێ
پرس دێنه گۆڕێ:- یه‌که‌م: هۆکاره‌کانی ناته‌باییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. دووه‌م: پێوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و گروپه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. سێیه‌م: قۆناغ و بڕگه‌کانی ته‌شه‌نه و
که‌مبوونه‌وه‌ی راده‌ی تێکگیرانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
گرنگیی
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی وه‌ك ئاماژه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی و
توندوتۆڵی پێوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، نیشانه‌گه‌لێکی
ئاشکرای گرژیی و توندوتیژیین. گرنگیی و توندوتۆڵیی هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌خوازیی به شێوه‌یه‌کی تۆکمه و چڕ‌وپڕ گرێدراوه به‌و
به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی که له پێوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن. تێچووی ئه‌و شکسته چاوه‌ڕواننه‌کراوه چییه؟
چ هه‌ڕه‌شه‌گه‌لێك له‌پێناو مانه‌وه و خۆشگوزه‌رانیی هه‌ر
گرووپێك پێشبینیی ده‌کرێ؟ له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی
جه‌وهه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی یان هه‌ڕه‌شه‌کردن له پێناسه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی و، به‌تایبه‌تیی ئه‌و نیشانانه‌ی که ره‌مزی مۆرکی
نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ن و بۆ هه‌ر گروپێکی
نه‌ته‌وه‌یی به پیرۆز دێنه ژمار و هیچ کات شیاوی دابه‌شکردن و
مامه‌ڵه و بازرگانیی نین، به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
راشکاوانه‌تر زه‌قده‌بنه‌وه.
له‌ژێر
شه‌به‌قی ئه‌و راستییانه‌دایه ”هۆتۆتیز“ پێیوایه که
خواسته‌کانی هه‌ر گروپێکی نه‌ته‌وه‌یی له بواره‌کانی وه‌ک
زماندا چه‌شنی کاڵایه‌کی نه‌شیاوه که گروپه‌کان به‌ساده‌یی
له‌سه‌ری ناسازێن و ناته‌باییه‌کانیان له‌و بواره
هه‌ستیارانه‌دا به‌ساکاریی چاره‌سه‌رناکرێ. زانایان
به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین کۆده‌نگییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که
هه‌رکاتێك گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌به‌رانبه‌ر خاڵه
هاوبه‌شه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا به‌هێز بکرێن، ده‌رووی له‌بار
ده‌کرێته‌وه بۆ تێکگیران له ئاستێکی به‌رینتردا. ئه‌م حاڵه‌ته
به‌تایبه‌تیی له‌و کاته‌دا رووده‌دا که به‌شه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له چه‌شنی زنجیره قۆناغێکی ریزبه‌ندییکراودا
پێکهاتبن. له وه‌ها بارودۆخێکدایه که گروپێکی دیارییکراو یا
هاوپه‌یمانییه‌کی پێکهاتوو له چه‌ند گروپێك ده‌ستییان به‌سه‌ر
گروپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه‌دا ده‌ڕوا و ده‌یانخه‌نه ژێر
رکێفی خۆیانه‌وه.
به‌ڵگه‌یه‌کی
به‌هێزمان هه‌یه بۆ باوه‌ڕبوون به‌و راستییه که کۆمه‌ڵگه
فره‌ڕه‌نگه‌کان وه‌ك کۆمه‌ڵگه‌ی ”رواندا“ یا ”سریلانکا“، که
له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له ململانه‌یه‌کی
سیاسیی‌دا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، رێبه‌ریی و
کۆنترۆڵکردنیان کارێکی دژواره، به‌ڵام سیسته‌می کلاسیك له
چه‌شنی کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌ڕه‌نگ و چینایه‌تیی ئاپارتاید له
ئه‌فریقای باشووردایه که هۆکاره‌کانی لێکترازانی کۆمه‌ڵایه‌تیی
له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا به ئاڕاسته‌ی به‌هێزکردنی هێڵه‌کانی هه‌ستی
ره‌گه‌زپه‌رستیی و چینایه‌تیی رێگه‌ده‌برێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
بواری چاکسازیی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له قۆناغێکی مێژوویی دوور و
درێژدا سه‌لمێنراوه، هه‌روه‌ها ئیرله‌ندای باکوور نموونه‌یه‌کی
دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه فره‌ڕه‌نگه‌کانه. هه‌رچه‌نده ئاماژه‌کانی
ئاشتیی له هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ-٢٥-ساڵی
رابردوو روو له گه‌شه و پێشکه‌وتنه. دیارترین نیشانه‌ی
ئاشکرای کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لێکجیاوازی ئه‌وتۆ که ئه‌گه‌ری
تێکهه‌ڵچوونی توندوتیژ و دژوار و گرینگ تاقییده‌کاته‌وه بوونی
ئه‌و رێکخراوه جۆراوجۆرانه‌یه که خۆیان خزاندۆته نێو
کۆمه‌ڵگه و له‌سه‌ر بنه‌مای هۆکاریی چییه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یان دابه‌شکرد. ”هۆرۆیتز“
ئاماژه به‌و راستییه ده‌کات که له کۆمه‌ڵگه
فره‌ڕه‌نگه‌کاندا به‌ستراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز، فراوان،
ئاوێته له‌گه‌ڵ هه‌ست و تاسووق دایه، هه‌رچه‌ند له راستییدا
گشت کۆمه‌ڵگاکان خاوه‌نی تێکه‌ڵیی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه
خوازراوه‌کانن، بۆ نموونه (یه‌کێتییه بازرگانییه‌کان) و
رێکخراوه لکێندراوه‌کان
وه‌ك دامه‌زراوه ئایینییه‌کان. پێناسه‌ی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نیی له کۆمه‌ڵگه فره‌په‌رته‌وازه‌کاندا، که‌مبوونی ئه‌و
ئه‌نجوومه‌نانه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی به‌رزتر له
چییه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراون. ”رابوشکا“ و ”شپێسل“ له
به‌رهه‌مه به‌رجه‌سته‌که‌یاندا به‌ناوی: سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگه
زۆرینه‌کان، تیۆری نائارامیی دێموکڕاتییك (١٩٧٢) جۆره
تێگه‌یشتنێکی ساکار و به‌که‌ڵك ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. له‌و
کۆمه‌ڵگه فره نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای دروستبوونی
که‌لێنی قه‌ومیی و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات دامه‌زراون. له
درێژه‌ی لێکدانه‌وه‌کانیان، چوار جۆر کۆمه‌ڵگه‌ی فره
په‌رته‌وازه به شێوه‌ی خوارێ پۆلێن ده‌که‌ن:
په‌رته‌وازه: له کۆمه‌ڵگه‌ی په‌رته‌وازه‌دا
زیاتر له چوار تاقمی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌کیی و سامانپێدراو بوونی
هه‌یه که هیچکام له‌وان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو، زاڵ و وریا
نین. نموونه‌ی کۆمه‌ڵگه په‌رته‌وازه‌کان، هیند، ئه‌فغانستان،
نیجه‌ر.
هاوکێش: کۆمه‌ڵگا هاوکێشه‌کان لانیکه‌م خاوه‌نی
چوار گروپی ناسراون و ده‌توانن دووجه‌مسه‌ریی وه‌ك قوبرس و
ئیرله‌ندای باکوور یا فره‌جه‌مسه‌ریی وه‌ک بۆسنیا بن.
که‌مینه‌ی زاڵ: که‌مینه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار
ده‌توانێ حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ببات، به‌بێ زۆرینه‌یه‌کی گرینگ و
به‌رچاو. نموونه‌کانیش بریتین له رواندا، بوروندی، عێڕاق،
سوریه، کۆمه‌ڵگه‌ی سپیپێستی وه‌ك رۆدزیا و ئه‌فریقای باشوور.
له به‌شێك له وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین وه‌ک گواتیمالا،
هائیتیی، رۆدزیا و پیرۆ که‌مینه‌یه‌کی هیند و ئه‌وروپیی (سپی‌پێست
یا قه‌وقازیی) یا دوو ره‌گه‌ی ئه‌ورووپیی و سوورپێشته‌کان
فه‌رمانڕه‌وایی له‌سه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتوان ده‌که‌ن و
به‌سه‌ریاندا زاڵن. به‌وپێیه زانایان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه که
ئه‌وانه تێکهه‌ڵچوونی نه‌ته‌وه‌یین یا نه؟ بیروڕای جیاوازیان
هه‌یه.
زۆرینه‌ی زاڵ: ژماره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که
له‌ناویاندا گروپێکی زۆرینه، فه‌رمانڕه‌وایی له‌سه‌ر که‌مینه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ن ئێجگار زۆرن، بۆ نموونه له کرواتیا،
رووسیا، ئستۆنیا، سریلانکا و ئیسڕائیل.
هه‌رچه‌نده،
زۆربه‌ی که‌لێنه قوله‌کان له نێوان تاقمه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا
پێکدادانی توندییان لێکه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی زۆر
له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه که کرۆکی جیاوازیی نێوان گرووپه‌کان
گۆڕانکارییه‌کی گرینگه له دیارییکردنی په‌یوه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
به‌پێی هه‌ڵکه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر. واتا به‌شێوه‌یه‌کی
ئاشتییخوازانه و به هاوبه‌شیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بکرێن.
هێندێك که‌س ده‌ڵێن گروپه قه‌ومییه پێکهاتووه‌کان به
له‌خۆگرتنی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و رێبه‌رایه‌تیی به حه‌ق و پشتگیریی
به‌رین، ده‌توانن له‌سه‌ر مێزی وتووێژ رێبازێکی میانه‌ڕۆیانه
له‌نێوان هێڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا دابمه‌زرێنن. به‌شێکیش
باوه‌ڕیان وایه که که‌لێنه خێراکان له کۆمه‌ڵگه‌ی
فره‌نه‌ته‌وه‌ییدا سه‌ره‌نجام رێبه‌رایه‌تییکردنی
تێکهه‌ڵچوونه‌کان ئاسان ده‌کاته‌وه. چونکه میانڕۆیی نێوان
تاقمه‌کان، ده‌بێته هۆی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی توانای پێکه‌وه ژیانیان هه‌یه و ده‌بێته
هۆی دروستبوونی ریشه‌ی وه‌رچه‌رخانی پڕ ئاکام و کۆتایی.
|