|
ديداری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ له‌گه‌ڵ "موحسين جوامێر"دا
له ژماره-727-ڕێکه‌وتی-2008/05/26-ی
( ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ )دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
موحسین جوامێر
1ـ بۆچی تا
ئێسته کێشه‌ی زمانی يه‌کگرتووی کوردی، ساغ نه‌بووه‌ته‌وه؟ ئايا
ئه‌مه پیويستی به بڕياری سياسی هه‌يه يان ڕۆشنبیران خۆيان
که‌مته‌رخه‌من.؟
ـ مخابن،
ئێمه مردووی مراندنی زمانی خۆمانین، ده‌نا کێشه‌مان نييه و
میژوو هه‌بوونی زمانی يه‌کگرتووی بۆمان ساغ کردووه‌ته‌وه،
ئه‌گه‌ر پێويستيشی به بڕياری سياسی هه‌بێ، له‌وه زێتر نييه که
لايه‌نی به‌رپرس شێلگیر بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ کلۆجێک نابێ
له‌پاڵ ئه‌م زمانه‌ی هه‌مانه، زمانێکی ديکه قووت
بکرێته‌وه. به‌داخه‌وه، به‌حوکمی دووریی جوگرافيی ڕۆشنبيران
له‌م ئاگری له‌هجانه، خه‌ریکه زمانگه‌ل په‌يدا بن. له‌وه‌يش
ترسناکتر، ڕۆڵی هێندێک ڕۆشنبیری بێئاگايه له‌و مه‌ترسی و
نسکۆیانه‌ی حه‌تمه‌ن ڕووبه‌ڕووی میلله‌تمان ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر
هۆشيار و وريا نه‌بین.
2 ـ ئێسته
کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بڕيار له‌سه‌ر
زمانێک بدرێ له‌ناو هه‌موو کوردا، تا
کاری پێ بکرێت؟ واتا هه‌م بۆ نووسين و هه‌م بۆ خوێندنه‌وه،
ته‌نانه‌ت بۆ وتاره‌کانيش؟
ـ وه‌ک عه‌رزم کردن، ئه‌گه‌ر ماڵی خۆمان
به‌قوڕ نه‌گرين،
به‌يتی بێ‌مانا دروست نه‌که‌ين و دوژمن له خۆمان به‌هومێد
نه‌که‌ين،
زمانی يه‌کگرتوومان هه‌يه، به‌تايبه‌تی له باشووری کوردستاندا
که تاکه وڵاته تێیدا به‌ڕه‌سمی دانی پێدا نراوه، نه‌ک ئه‌مڕۆ؛
بگره نزيکه‌ی سه‌د ساڵه. هه‌ميشه وتوومه، ده‌کرێ و
پێويسته ئه‌م زمانه بگشتێندرێ. دوودڵ نیم له‌وه‌ی کوردانی
به‌شه‌کانی ديکه‌يش قبووڵيان بێت. هیچ چاريش نييه، ده‌بێ هه‌م
خوێندن و هه‌میش ئه‌لفوبێمان يه‌ک بێت، ئه‌گه‌ر نا پاش چه‌ند
ساڵێکی ديکه ده‌بين به گه‌لێکی بێناسنامه،
هه‌ر يه‌کێ له ئاوازێک ده‌خوێنێ، وڵاتيش ده‌بێته ده‌ڵاڵخانه‌ی
له‌هجه و ئه‌لفوبێتکان و حه‌کايه‌تی زمانی ستاندارديش به هه‌بوو
نه‌بوو ده‌ست پێ ده‌کا و به کڵاشم دڕا و هیچم پێ نه‌بڕا؛ ته‌واو
ده‌بێت.
3 ـ ئه‌گه‌ر سه‌ير بکه‌ين تا ئێسته زاری باڵاده‌ست له نووسين
و خوێندنه‌وه و پێشکه‌وتن و گۆڕاندا، شێوه‌ی سۆرانی بووه، بۆچی
ده‌بێ دوای چه‌ندين ساڵ خزمه‌تکردن به‌و شێوه‌زاره، ئێسته
بڕيار له‌سه‌ر زارێکی ديکه بدرێت؟ ئايا ئه‌مه ده‌ستێکی سياسیی
له پشته‌وه نييه؟
ـ من ناڵێم ده‌ستی سياسیی له پشته‌وه‌يه، به‌ڵکوو ده‌ستی
دواکه‌وتن، نه‌فامی و پاشاگه‌ردانیی تێدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌نده‌يش بێموبالات بین؛ ئاخری به مه‌رگيشی ڕاناگه‌ين.
پاشان، ئه‌و زمانه‌ی که تا ئێسته من به يه‌کگرتووی ده‌زانم،
سۆرانی نييه، تێکه‌ڵه‌يه‌که له کۆمه‌ڵه زاراوه‌يه‌ک. بۆيه،
ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوه‌زاره که سه‌د ساڵ زێتره پێی ده‌نووسرێ و
خزمه‌تی ده‌کرێت، نه‌توانێ ببێته زمانی يه‌کگرتوو، هه‌ر
هه‌وڵێکی ديکه بدرێ بۆ په‌يداکردنی زمانێکی ديکه‌ی به‌ديل،
بێئه‌نجام و ده‌وه‌ن به‌ئاشه.
4 ـ له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر سه‌ير بکه‌ين سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی
حکومه‌تيش وتاره‌کانيان به شیوه‌ی سۆرانييه، که خۆشيان
بارزانین و ڕه‌نگه زاری خۆيان لا ئاسانتر بێ بۆ دوان،
به‌ڵام هیشتا که‌سانێک هه‌ن به‌رگری ده‌که‌ن له‌وه‌ی ئه‌و شێوه
زاره زمانی يه‌کگرتووی کوردی نييه و ناشبێت به زمانی
يه‌کگرتوو، هۆکاری چييه؟
ـ زمانی يه‌کگرتوو، ديارده‌يه‌کی سروشتی، کۆمه‌ڵايه‌تی و
میژووييه و ئاسان نييه پياو بێی پشتبه‌ستن به زانست و فره
هۆکاری ديکه؛ بیزانێ و ده‌رکی بکات. ده‌کرێ بڵێین نه‌ک هه‌ر
لێپرسراوانی ئیسته‌ی کورد، قسه‌يان به‌م زمانه کردووه و ناشکرێ
ده‌ست و ده‌می لێ هه‌ڵگرن، چونکه دژی سروشتی شته‌کانه؛ بگره
سه‌رانی کورد هه‌ر له شێخ مه‌حموودی نه‌مر، پاشان قازی
محه‌مه‌د و ئه‌وجا سه‌رکرده مسته‌فا بارزانی، بێ زۆر له‌خۆکردن
قسه‌يان پێ کردووه و کۆ و کۆک بوون له‌سه‌ر زمانی یه‌کگرتوو،
که پیم وايه ـ به‌هه‌ڵه ـ پێی ده‌وترێ سۆرانی. قاسملۆ، خه‌ڵکی
ورمێ بوو و کرمانج بوو، وه‌لێ زمانی نوسين، وتار و گفتوگۆی؛
شێوه باوه‌که بوو، له‌ماڵه‌وه‌ش به تورکیی ئازه‌ری قسه‌ی
ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر زوويش چاری ئه‌م ده‌ردی جووتزمانييه نه‌کرێ، ئه‌وه ده
ساڵی پێ ناچێت ـ له‌لانی زۆره‌وه ـ ده‌بین به دوو میلله‌ت،
به‌لانی که‌مه‌وه. وا بزانم ئه‌وانه‌ی دانيش به‌م ڕاستييه‌دا
نانێن، بڕياريان داوه که جودا ببنه‌وه و ماڵی خۆيان بکه‌ن.
گرفته‌که له‌وه دايه خه‌ڵکه‌که ئه‌م ڕاستييه نازانن،
نازانن ـ بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ ـ به‌ره‌و په‌رتبوون و توانه‌وه
ده‌چين، هه‌روه‌ها نازانن کۆمه‌ڵێک هه‌ن کار له‌سه‌ر خه‌تی
بره‌ودان به ديالێکته‌کان ده‌که‌ن. يوسف حه‌لیم، پێشکه‌شکه‌ری
به‌رنامه‌يه‌که له ڕۆژ تێڤێدا که من هه‌ميشه ڕێزم بۆ ئه‌و
که‌ناڵه هه‌يه، يه‌ک له‌وانه‌يه که بانگه‌واز بۆ له‌هجان
ده‌که‌ن و لايان گرنگ نييه کورد ببن به چه‌ندين خێڵ و
نه‌ته‌وه‌ی جودا. به‌م دواييه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌رێکی لاوی
باشوور ده‌کرد، که چه‌ند کتێبێکی به زمانی يه‌کگرتوو نووسيوه،
تێیدا هه‌ميشه پرسياری ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرد که بۆ به شێوه‌زاری
ماڵه‌وه‌ی، کتێبان نانووسێت، بۆ به سۆرانی ده‌نووسێت؟! بڕوا
بکه‌ن، کوڕه لاوه‌که، چونکه له که‌ش و هه‌وای گه‌راجی
له‌هجان نه‌ژيا بوو، نه‌يده‌زانی چۆنی وه‌رام بداته‌وه. ناچار ـ
حاشاکی ئه‌و ـ قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قی دروست ده‌کرد.
5 ـ ده‌وری کۆڕی زانياریی يان ئه‌کاديميای کورد بۆ دروستکردنی
زمانی يه‌کگرتووی کوردی چييه، ئايا ئه‌وان توانيويانه شتێ
به‌شتێ بکه‌ن بۆ زمانی کوردی؟
ـ به هیچ کلۆجێک نه‌بووه زمانی يه‌کگرتوو له‌نێو کارگه‌ی
ئه‌کاديميادا له‌دايک بووبێ، چونکه پێچه‌وانه‌ی سروشت و پرۆسه‌ی
هاتنه‌کايه‌ی زمانی يه‌کگرتووه، وه‌لێ ده‌کرێ له‌وێدا ڕێک،
ته‌ته‌ڵه و ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت. هه‌روه‌ها بۆی هه‌يه ئه‌م
ئه‌کاديميايه بکرێته لايه‌نێکی فه‌رمانڕه‌وا و بڕيارده‌ر له
زۆر مه‌سه‌له‌گه‌لی پێوه‌ند به زمانی کوردی. به قه‌ناعه‌تی من، له‌م قۆناغه‌ی کوردا، له سه‌رۆکی کوردستان
بترازێ، که‌س ناتوانێ دوا به‌م قه‌یرانی زمانه بهێنێت.
6 ـ زۆر جار پرسياری ئه‌وه ده‌کرێ بۆچی تا ئێسته کورد
نه‌بووه‌ته خاوه‌نی زمانێکی ئه‌ده‌بیی يه‌کگرتوو ( ستاندارد )؟
ئايا له‌به‌ر ئه‌وه‌يه کورد تا ئێسته خاوه‌نی قه‌واره‌يه‌کی
سه‌ربه‌خۆ نييه، يان کۆمه‌ڵێک هۆکاری ناوه‌کیی هه‌ن پاڵپشت نین
له دروستبوونی زمانێکی ئه‌ده‌بیی يه‌کگرتوو.؟
ـ بۆ زمانی ستانداردمان نیيه؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی زێتر له
سه‌ده‌يه‌که پێی ده‌نووسین، چييه.! ئه‌وجا، ئه‌گه‌ر
مه‌سه‌له‌که هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت بێ، خۆ ئه‌و قه‌واره‌يه‌ی
هه‌مانه، ده‌وڵه‌ته، چۆنمان بوێ ئاوا ده‌که‌ين. که‌چی له‌باتی
ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی هه‌مانه په‌ره‌ی پێ بده‌ين، زمانی
ديکه‌ی له‌ته‌کدا قووت ده‌که‌ينه‌وه، به‌بيانووی ئه‌وه
له دواڕۆژدا ده‌بين به يه‌کزمان. نازانین ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بووکێ
نه‌بێ، له‌گه‌ڵ به‌ربووکێ نابێت. بگره خوێندن به شێوه‌زاری
ديکه، له هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی مه‌زنمان دوور ده‌خاته‌وه، با
فیڵ له خۆمان نه‌که‌ين.
7 ـ ئايا هۆکاره ده‌ره‌کييه‌کان ( بارودۆخی سياسیی، کۆمه‌ڵايه‌تیی
و کو‌لتووریی ) ئه‌نجامێکی نه‌رێییان له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌م
زمانه هه‌يه، يان هۆکاره ناوه‌کييه‌کان ( هۆکاره زمانه‌وانیی
و فه‌رهه‌نگیی و..)؟
ـ به خوێندنه‌وه‌ی واقيعی کوردی، نه‌خێر، ده‌ره‌وه ڕۆڵی نييه،
ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه هێندێ کۆڕ و کۆمه‌ڵ کاريگه‌رییان
به‌سه‌ر که‌سانێکه‌وه
هه‌بێت. رۆڵی نه‌رێنی، زێتر کورده‌که له ناوه‌وه ده‌يگێڕێت،
نه‌ک هۆکاری ديکه. ئێمه تا ئێسته‌يشی له‌گه‌ڵدا بێت، زمانی
يه‌کگرتوومان هه‌بووه و ده‌کرێ به‌سه‌ر به‌شه‌کانی ديکه‌دا
بگشتێندرێت. هاوکات ده‌توانین بڵێین که‌مهۆشياریی، يان
خۆتێهه‌ڵقورتاندنی ناپسپۆڕان يان هه‌ندێ نه‌خۆشیی ده‌روونیی که
هه‌ندێک له خۆيان بارکردووه، ڕۆڵی خه‌ته‌رناکيان هه‌يه.
ئه‌وه‌ی له سه‌يران سه‌يرتر بێ، خه‌ریکه عه‌مه‌له و کاسبکاريش
ده‌ست و ده‌م له‌م مه‌سه‌له‌يه‌ی زمان وه‌ربده‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی
من دختۆریی بکه‌م.
8 ـ به‌بێ ڕه‌چاوکردنی هه‌لومه‌رجی
کۆمه‌ڵايه‌تی، سياسی، جوگرافیی
و مێژوويی.. ئايا بڕياردان بۆ دروستبوونی زمانی ستاندارد، مافی
ده‌سه‌ڵاته يان مافی پسپۆڕان و زمانه‌وانانه، پێتان وا نييه
پێو‌ستی به هاوکاریی هه‌ردوو لا ده‌بێت.؟
ـ عاده‌ته‌ن زمانی ستاندارد به‌خۆی خۆی فه‌رز
ده‌کا و نه‌مبيستووه له ده‌ستووری وڵاتێک‌دا ناوی ديالێکتێکی
دياريکراو، هاتبێت. واته ڕێککه‌وتن و قايلبوونێکی ده‌روونیی و سايکۆلۆژیی
هه‌يه. له حاڵه‌تی که بوو به کێشه، وه‌ک ئه‌لبانيا، ئه‌وا
سه‌رۆک بڕيار ده‌دا. له ئه‌لبانيا دوو ديالێکتی سه‌ره‌کی هه‌ن (
گێگی ) ديالێکتی زۆربه و ( تۆسکی ) هی که‌مايه‌تییه، زۆربه‌ی
نووسراوه‌کان به ( تۆسکی ) نووسراونه‌ته‌وه. که له سه‌ره‌تای
حه‌فتاکاندا بوو به مقۆمقۆ، ئه‌نوه‌ر خۆجه که‌وته به‌ينيان و
بڕياری دا تۆسکی ببێت به زمانی يه‌کگرتوو. من لام وابێ
سه‌رۆکی کوردستان ئه‌و ئاسۆ و توانايه‌ی هه‌يه ببێته
بڕيارده‌ر، چونکه هه‌م ڕۆشنبير و هه‌ميش مێژووخوێنه، به‌ڵام
به‌بێ تاخيرکردن. وه دره‌نگخستنی ئه‌م بڕياره بۆ ساڵ و ساڵان و
هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێگه‌دان به خوێندن به له‌هجه‌ی جياجيا، ئه‌وه
ماڵی زمانی کورد ته‌فروتوونا ده‌کا و ڕۆژبه‌ڕۆژ کورد له‌به‌ريه‌ک
ده‌چن.
9 ـ ئه‌گه‌ر سه‌ير بکه‌ين له دنيادا ناوه‌ندێک هه‌يه بۆ
دروستبوونی زمانی يه‌کگرتوو، بۆ وێنه له ئيتالیا ناوه‌ندی (
ئۆسکان ) ئه‌و زمانه‌ی دانتی پێی ده‌نوسی، له فه‌ڕه‌نسا ( پاريس
) و له ئه‌سپانيا ناوه‌ندی ( مانچا ) که دۆنکيشۆت پێی
ده‌نووسی و له وڵاتانی عه‌ره‌بيش قوڕئان.. له‌ناو کورديش ئه‌و
ناوه‌نده له‌سه‌رده‌می نوێبوونه‌وه له‌گه‌ڵ میرنشینی بابان‌دا،
دروست بوو، به‌ڵام بۆ له‌هجه‌ی ئه‌و ناوه‌نده نه‌بوو به زمانی
يه‌کگرتوو.؟
ـ ئه‌گه‌ر ئاوڕێک
له
سه‌ده‌ی بيسته‌م به‌گشتی بده‌يته‌وه، ده‌بينی که ئێمه هه‌ر
له سه‌رده‌می مه‌حموودی حه‌فيده‌وه بگره هه‌تا ده‌گه‌يته
سه‌روبه‌ندی کۆماری کوردستانی قازی محه‌مه‌د و ئه‌وجا شۆڕشی
ئه‌يلوول و پاشان يازده‌ی ئازاری-1970-که
به بازدانێک
له خوێندن به‌کوردی ده‌ژمێردرێ، ديسان هه‌تا ئه‌مڕۆ، بۆت
ده‌رده‌که‌وێ که زمانی ڕه‌سمیی، ئه‌و کوردييه‌يه که هاوڕێ
له‌گه‌ڵ هاتنی نالی و سالم و کوردی‌دا، هات و گه‌شه‌ی سه‌ند و
به‌رهه‌می هه‌ره‌زۆری کورده‌واریی پێ نووسرا و بڵاوکرايه‌وه.
ته‌نانه‌ت مام جه‌لال له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تايی، به‌م زمانه‌ی
خوێندووه، هه‌روه‌ک له موڕافه‌عه‌که‌ی مه‌جلیسی حوکمدا
فه‌رمووی.. ئه‌م زمانه له حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا
گه‌يشته به‌سره و له‌ولاشه‌وه گه‌يشته فه‌للوجه و رومادی.
شاگردان و خوێندکارانی ئه‌وسای دهۆک وه‌کوو بلبل فێری بوون،
به‌ڵام به‌عس ويستی کورد لێک نامۆ بن، بۆيه خه‌ڵکانێکی هان دا
ئه‌رزوحاڵان بنووسن، دنه‌ی يه‌کدی بده‌ن و بڵێن عه‌ره‌بيمان
ده‌وێ، ئێمه له سۆرانی ناگه‌ين، وه‌ک هاشم عه‌قراوی و
هاوشێوه‌ی.. ئه‌گه‌ر پيلان نه‌بووبێت، بۆ عه‌ره‌بی ئاسان بوو،
که‌چی ئه‌و کوردييه‌ی به‌غه‌در پێی ده‌وترێ سۆرانی؛ لێیان بووه
عزرائيل. بێگومان، حکوومه‌تی پێشووی ئێراق پیلانی زۆر بوو، وه‌لێ
چونکه له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا زوڵم و دکتاتۆرييه‌تی پياده ده‌کرد،
زۆر نه ده‌په‌ڕژايه سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌پکه‌وداوه‌کانی زووبه‌زوو
جێبه‌جێ بکا و له ئه‌نجامدا سه‌رکه‌وتوو بێت. زۆر جار، به
ئه‌گه‌ری کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی، ده‌تديت په‌شيمان ده‌بووه‌وه و
ئه‌وه‌ی داينابوو بکرێ، سه‌ری نه‌ده‌گرت، به‌تايبه‌تی له
مه‌سه‌له‌ی خوێندن له هه‌ولێر و سلێمانیدا. له سه‌روبه‌ندی
شه‌ڕی ئێراق و ئێران‌دا، کۆمه‌ڵێک ـ به فیتی ده‌زگه
تايبه‌تییه‌کانه‌وه ـ ياداشتنامه‌يه‌کیان ئاڕاسته‌ی سه‌دام
کردبوو، تێیدا باسی ئه‌وه‌یان کردبوو که زمانی خوێندن
وشه‌گه‌لێکی زۆری زمانی فورسی مه‌جووسی تێدايه، بۆيه تکای
چاره‌سه‌رییه‌کيان له سه‌رۆکی سه‌رکرده کردبوو، هه‌روه‌ک
مامۆستايه‌ک که له زانکۆی به‌غدا ده‌رزی ده‌وته‌وه؛ بۆی
گێڕامه‌وه.
10 ـ ئايا ئه‌مه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای بوونی
کێشه‌ی سياسی و دووبه‌ره‌کیی، شتێک نه‌بووه نوخبه‌ی ڕۆشنبیری
کورد کۆ بکاته‌وه، تا هه‌موويان به يه‌ک له‌هجه بنووسن؟ يان
نوخبه‌ی ڕۆشنبیری کوردی هۆکار نييه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هجه‌ی ديکه
زيندوو ببێته‌وه.؟
ـ من وا بزانم، له مه‌سه‌له‌ی زماندا، سه‌رکردايه‌تیی پارتی
هه‌ڵگری هه‌ستی بادينی و سۆرانی نه‌بووه و ئه‌م به‌رده‌ی له
ئه‌ژنۆی خۆی نه‌داوه. زمانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و
لیپرسراوان، زمانی يه‌کگرتووی کوردی بووه، واته ئه‌وان به‌زيبک
و زاکوون بوون، مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ واقیعدا کردووه،
به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشه زمانه‌وانييه‌که ڕه‌وتاريان نه‌کردووه و
قايل نه‌بووينه خه‌ڵکی قه‌لفر بۆ له‌هجان بکه‌ن، چونکه پێويست
نه‌بووه، زمانی حازر له گۆڕێ‌دا هه‌بووه. نوخبه‌ی کورديش،
هه‌ميشه و زۆربه‌ی زۆری به‌و زمانه نووسيويانه که ڕه‌سمیی
بووه، هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه کۆک بوون.
11 ـ ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بييه‌ی کۆتاییی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م،
ڕۆشنبێرانی کوردی تورکيا پێیان ده‌نووسی، بۆچی به‌رده‌وامیی
به‌خۆی نه‌دا؟ دواتر ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه که له
ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه هاته کوردستانی ئێراق، بۆچی کورده‌کانی
باشووريش به‌و نووسینه کاريان نه‌کرد؟
ـ ئه‌گه‌ر مسته‌فا که‌مال له کورد هه‌ڵنه‌گه‌ڕابايه‌وه،
هه‌ڵبه‌ت بزاڤه‌که به‌رده‌وام ده‌بوو و گۆڕانکاریی زۆر
ده‌هاتنه ئاراوه، دياره دوو بزاڤی کوردی هه‌بوون، يه‌کيان له
پايته‌ختی ئه‌وسای تورکان ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌ويديکه‌يان له
سلێمانی، پێش و پاش شێخ مه‌حموود. به نه‌مانی ئه‌وه‌ی
ئه‌سته‌نبۆڵ، سلێمانی چ له‌ڕووی مێژوويی، چ له‌ڕووی سياسی و
فه‌رهه‌نگیيه‌وه بووه پايته‌ختی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی.
دياره ئه‌وه‌ی تورکيا پاڵپشتێکی
ده‌وڵه‌تیی نه‌بوو، هه‌ر له ئه‌سته‌نبۆڵ و له چوارچێوه‌ی
کۆمه‌ڵه و چالاکیی ئه‌ده‌بیدا بوو، له‌سه‌ر زه‌وینه‌يه‌کی
کوردستانی نه‌بوو. له بواری زمانيشدا، ئه‌و ديالێکته‌ی چالاک‌تر
بێ، به پاڵپشتیی هۆکاری ديکه‌وه، گره‌وه‌که ده‌باته‌وه.
سلێمانی قه‌ره‌بووی به‌شێکی گه‌وره‌ی زيانه‌کانی له زمانی کورد
که‌وتن، کرده‌وه؛ ده‌نا ئێسته ئێمه خاوه‌نی ئه‌وه‌نده‌يش
نه‌ده‌بووين.
12 ـ من مه‌به‌ستم له سۆرانی، زاراوه‌کانی ( بابان،
ئه‌رده‌ڵان، موکريانی و سۆرانی ) که به‌کوردیی ناوه‌ڕاست
ناسراون، ئايا به‌و زاره هه‌موومان بنووسین، به‌مه‌رجێ به
زاراوه‌کانی ديکه ده‌وڵه‌مه‌ند بکریت.؟
ـ تۆ ئه‌مڕۆ له دووڕێيانه‌کی، يا ئه‌وه‌ته به‌پیچه‌وانه‌ی
ته‌وژمی زمانی يه‌کگرتووی که هه‌ته، نه‌چیت، ئه‌وسا وه‌ک کورد
و کوردستانی، پاریزراوی و گه‌شه ده‌سه‌نیت.. ياخود به بيانوو و
پاساوی که‌مینه و زۆرينه، ماڵی ديالێکته‌که‌ت جودا
بکه‌يته‌وه، که ئه‌مه‌ش ئيعلانی ته‌ڵاقه له زمانی يه‌کگرتوو
و دروستکردنی زمانێکی نوێیه، ئه‌مه‌ش حه‌تمييه.. ئه‌م زمانه‌ی
هه‌مانه، له‌بن سه‌به‌ته ده‌رچووه، ده‌شبێ له داهاتوودا به
وشه و وته‌ی زاراوه‌ی ديکه نازی ڕابگیرێ، ئه‌وسا زمانێکمان
ده‌بێ که شايه‌نی ئه‌وه بێ به‌دياريه‌وه حاڵ بتگرێ.
13 ـ بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری و بووژانه‌وه‌ی کولتووری به سۆرانی
نووسراونه‌ته‌وه، کورد ئه‌گه‌ر بيه‌وێ وه‌ک نه‌ته‌وه‌يه‌ک
بناسرێ، ئايا پێويست به‌وه ناکا ده‌وڵه‌مه‌نترين زاراوه
هه‌ڵبژێرێ که له‌ڕووی ته‌کنيکی و کولتووری جێگیری هه‌بێت؟
ـ گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌م زمانه‌ی
چه‌ندين به‌ره و نه‌وه‌ی پێڕاگه‌ياندووه و ئۆتۆماتیکييانه
بووه‌ته يه‌کگرتوو، خزمه‌تێکی زۆری کراوه، به‌تايبه‌تی له
ده‌يه‌کانی دواييدا، مه‌به‌ستم دوای ڕێکه‌وتنی-11-ی
ئازاری-1970-که
بۆ يه‌که‌م جار سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی، بوون به
کوردی. لێره‌شدا، پێويست بوو کار له‌سه‌ر زمانه‌که بکرايه،
تاکوو بێته ئاستی ئه‌ده‌ب و زانسته‌کان، ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌يه‌کی
چاک کرا و قه‌ڵه‌می زمانه‌وانیی زيره‌ک و عه‌گيد، که‌وتنه گه‌ڕ.
ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ين، ئه‌وسا زمانی خوێندنی دهۆک، هه‌مان
زمان بوو، قوتابييانی ئه‌وسای ئه‌و شاره‌يش، ئه‌مڕۆ، هیچ
کێشه‌يه‌کیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێرییه‌ک، سلێمانییه‌ک،
خانه‌قينييه‌ک و که‌رکووکييه‌ک نییه. له‌بیرمه مامۆستا
تازه‌ده‌رچووه‌کانی هه‌ولیری و سلێمانی، له دهۆک داده‌مه‌زران.
ئه‌وه‌ی وا تێده‌گا ئێمه ديفاع له سۆرانی ده‌که‌ين، هه‌ڵه‌يه،
ئێمه ديفاع له واقيعێک ده‌که‌ين که به‌ديلی نییه. من زۆرجار
وتوومه ئه‌گه‌ر موخه‌ييه‌ر بکرێم له‌نێوان خوێندن به بادينی ـ
به‌ته‌نيا ـ و خوێندن به سۆرانی و بادينی ـ له يه‌ک کاتدا ـ
ئه‌وه بادينی هه‌ڵده‌بژێرم، چونکه ئه‌وسا به يه‌کميلله‌تی
ده‌مێنینه‌وه.
14 ـ هه‌ندێک ده‌ڵێن هه‌تا کورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێ، زمانی
يه‌کگرتووی نابێت؟
ـ درۆيه، هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێ دا، ئه‌مه‌يان مۆچکه و
پاساوێکه بۆ خۆدزينه‌وه له خوێندنه‌وه‌ی ڕاستیيه‌کانی مێژوو.
کێشه‌که، نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت نييه، ئێمه ـ به‌تايبه‌تی له‌ڕووی
زمانييه‌وه ـ واقعێکی ده‌وڵه‌تيمان هه‌يه، تا ئێسته به‌غدا
له هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی زمان ڕۆڵی نه‌بووه و خۆی فه‌رز
نه‌کردووه و پێیشی ناکرێت، به‌ڵکوو کورد ـ خۆی ـ قه‌ده‌ری
زمانی خۆی هه‌ڵبژاردووه. هه‌نووکه‌ش، تاکه پارچه‌ی کوردستان که
هيوای بوونه ده‌وڵه‌تی هه‌بێ، باشووره، بگره خاڵی
کۆکردنه‌وه‌ی کورده به‌ده‌وری زمانی يه‌کگرتووشدا. جگه له‌وه‌ی
له‌هیچ به‌شێکی ديکه نه کورد و نه زمانی کوردی به‌ڕه‌سمیی
دانیان پێدا نه‌نراوه، بگره شه‌ڕی له دژ به‌رپا کراوه،
وه‌کوو تورکیا
و سووريا.
ئه‌وجا ئه‌گه‌ر تۆ به هیوای ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی هه‌يشه نه‌هێڵیت
و کوردستان بکه‌يت به چێشتخانه‌ی له‌هجان، هه‌رکه‌س به
له‌هجه‌ی خۆی بخوێنێ؛ ئه‌وسا هۆکاره‌کانی به‌ده‌وڵه‌تبوون له‌نێو
ده‌چن، چونکه تا ئه‌و وه‌خته، کوردان ده‌بن به گه‌لان، هه‌ر
گه‌لیکیش ده‌وڵه‌تی خۆی ده‌وێت، هه‌ڵبه‌ت که‌سيش دانيان پێدا
نانێت.
27/3/2008
mohsinjwamir@hotmail.com
|