|
ئه‌گه‌رى لێدانى ئێران و
ده‌ره‌نجامه‌كانى
صوهه‌یب
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود

هانس
بلیكس، سه‌رۆكى پیَشووى ئاژانسى نیَوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى و
هه‌روه‌ها وه‌زیرى پیَشووى ده‌ره‌وه‌ى سوید، له دوو كۆنگره‌ى
رِۆژنامه‌نوسى جودا دا هۆشیارى ده‌ره‌نجامه‌كانى هیَرشى
چاوه‌رِوانكراوى سه‌ربازى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانى
ئیَرانیان رِاگه‌یاند. ئه‌م هۆشداریه‌ش له كاتیَكدایه كه
ده‌ریاوان (مایكل مولن) سه‌رۆكى ستافى هاوبه‌شی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆكانى خۆى له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلى و باقى
گه‌وره به‌رپرسانى ئیسرائیلى ده‌ست پیَكردووه سه‌باره‌ت به
به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئیَران.
(هانس بلكس)
له ماوه‌ى ساڵه‌كانى-1981-تا-1997-،
بۆ ماوه‌ى-16-ساڵ
سه‌رۆكى ئاژانسى نیَوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم بوو، له
كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا له ئیسرائیل ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاند
بوو كه ئه‌وه‌ى له چاوه‌رِوانى ئیَراندایه هه‌مان ئه‌و
رِیَگه‌یه كه له‌كاتى ده‌سه‌لاَتی (ێدام حسین) عیَراق
چاوه‌رِیى ده‌كرد. هانس بلیَكس كه ئیَسته سه‌رپه‌رشتى
كوتله‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ده‌كات بۆ دژایه‌تى كردنى كوشت و كوشتار،
هه‌رچه‌نده ناتوانیَت بریاری ریَگرتن له‌هه‌ڵگیرساندنى شه‌رِ
بدات به‌ڵام به‌هیوایه كه پیَشنیاره‌كانى كاریگه‌رییان له‌سه‌ر
بابه‌ته‌كه هه‌بیَت. ئه‌و ده‌ڵیَت ئه‌وقسانه‌ى كه ده‌خریَنه
پاڵ ئیَران سه‌باره‌ت به ده‌ستیَوه‌ردانى كارى چه‌كدارانه له
عیَراق ، یه‌كیَكه له‌و هۆیانه‌ى كه‌برِیارى جه‌نگى له‌گه‌ڵ
ده‌ربكه‌ن. هه‌روه‌ها هانس بلیَكس ئه‌وه‌ش ده‌ڵیَت كه ئه‌توانم
ئه‌وه ده‌رك بكه‌م كه‌بۆچى گومان و دودڵییه‌كان سه‌باره‌ت
به‌مه‌له‌فى ئه‌تۆمى ئیَران زۆر به‌هیَزه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى
كه‌ئیَران هه‌رچه‌نده بۆرِیَگه‌ى ئاشتیانه به‌كارى دیَنیَت
به‌ڵام وڵاتیَك كه بتوانیَت پیتاندنى یۆرانیۆم له-4%
-به‌رهه‌م بهیَنیَت ئه‌شتوانیَت كه بۆرِیَگه‌ى تر به‌كارى
بهیَنیَت به‌وه‌ى رِیَژه‌كه‌ى له-45%-وه
بگه‌یه‌نیَته-94%-كه
ئه‌مه‌ش ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌كى ته‌كنیكى و فه‌نییه. هه‌روه‌ها (بلیَكس)
ده‌ڵىَ: كه هه‌مووسه‌ركه‌وتنیَك له‌لاى غه‌ربه‌وه‌یه‌و
ئه‌توانرىَ به شیَوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیَراندا رِووبه‌رِوو
ببنه‌وه كه نه‌ك ته‌نها به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى رِابگریَت
به‌ڵكو بۆ هه‌میشه‌ش ده‌ست له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى
هه‌ڵبگریَت و جاریَكى تر به‌و شیَوه‌یه باس له ئه‌تۆم نه‌كات.
بلیَكس
له‌وباوه‌رِه‌دایه ئه‌وشتانه‌ى پاڵ به‌ئیَرانه‌وه ده‌نیَت كه
به‌رده‌وام بیَت له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى
ئه‌گه‌ریَته‌وه بۆ دوو هۆى سه‌ره‌كى:-
یه‌كه‌م/ پیَدانى زه‌مانى موناسب به ئیَران ، چونكه وڵاتیَك
كه هه‌وڵ بۆ دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى بدات خۆى له خه‌ته‌ریَكى
گه‌وره دا ده‌بینیَته‌وه بۆیه ده‌بىَ ئیَران له‌وه ته‌ئكید
بكریَته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هیَرش
ناكریَته سه‌رى ، تا ده‌ست له ئه‌تۆمه‌كه‌ى هه‌ڵبگریَت.
دووه‌م/ كه به‌ئاشكرا نابینریَت ، خۆ ئاماده‌كردنى نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانه بۆ له باوه‌ش گرتنى ئیَران ، هه‌روه‌كو به
كۆریاى باكوریان رِاگه‌یاند كه ده‌بیَته به‌شیَك له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوووه‌كان.
(هانس)
داوا له ئه‌مریكا ده‌كات كه هه‌وڵیَكى زیاتر بدات بۆ به‌ر
قه‌رار بوونى په‌یوه‌ندى سیاسى له‌گه‌ڵ ئیَرانداو هه‌روه‌ها به
ئه‌وروپاش ده‌ڵیَت كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تاران دا
به‌هیَزترو كاریگه‌رتر بكه‌ن ، هه‌رچه‌نده ده‌ڵیَت نازانم كه
ئه‌م خاڵانه ده‌بنه هۆكارى سه‌ركه‌وتن ، به‌ڵام بۆ دیالۆك زۆر
گرنگ و به‌هیَز ده‌بیَت.
بۆ وه‌ڵامى
پرسیاریَك كه لیَى كرا ئایا كام یه‌ك ده‌بیَت زوتر هه‌نگاو
بنیَن؟ ده‌ڵىَ: كه وتویَژ و گفتوگۆى بىَ مه‌رج زۆر گرنگتره له
لیَكۆلیَنه‌وه‌و وتارات، چونكه داواكارى ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بۆ
وتوویَژو كۆبونه‌وه ، ده‌ست هه‌ڵگرتنى ئیَرانه له‌به‌رنامه
ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌ده‌ستى خۆیان خۆیان
بچوك بكه‌نه‌وه.
هانس
نیگه‌رانى خۆشى له‌رِوودانى كیَشه‌یه‌كى چاوه‌رِوان نه‌كراو بۆ
ناوچه‌كه ده‌ربرى ئه‌گه‌ر بیَت و هیَرش بكریَته سه‌ر ئیَران
وه ده‌ڵیَت چۆن له عیَراقدا تا ئیَسته‌ش ئارامى
نه‌گه‌رِاوه‌ته‌وه‌و شه‌ر به‌رده‌وامه ئه‌وكات له ئیَرانیشدا
هه‌مان كیَشه‌و بگره ده‌یان جار زیاتریش نائارامی رِوو ئه‌دات.
بلیَكس هۆشیارى به ئه‌مریكاو ئیسرائیل ئه‌دات و كه (قسه‌كردنى
په‌یتا په‌یتا له‌سه‌ر هیَرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئیَران خه‌ته‌ر
ده‌بیَت، چونكه وا له ده‌سه‌ڵاتدارانى تاران ده‌كات كه
سه‌ختگیر تر بن و میانه‌رِه‌وه‌كانى ئیَرانیش كه ئیَسته
له‌ده‌سه‌ڵاتدارانن ، وایان لىَ بىَ كه ئه‌وانیش داواى
به‌رده‌وام بوونى چه‌كى ئه‌تۆمى بكه‌ن ، وه هیَرشى
چاوه‌رِوانكراویش وا له ئیَران ده‌كات كه خۆى بنیات بنیَت و
ئه‌وكاته‌ش بۆ به‌رگرى له‌خۆیان دروست كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى به
ئیلزامى ده‌زانن.
ئه‌وه‌ش
ده‌ڵیَت كه هیَرش بۆسه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانى ئیَران
ته‌نها ماوه‌یه‌كى كه‌م دوایان ده‌خات و دواتر ئیَران زۆر به
گه‌رمى هه‌وڵى دروستكردنه‌وه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئه‌دات
، ئه‌گه‌ر ئیَستا ئه‌وروپاو ئه‌مریكا گۆمانیان هه‌یه كه ئیَران
به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بۆ ئاشتى به‌كار ئه‌هیَنیَت ئه‌و كات
كه هیَرش بكه‌نه سه‌رى ده‌بىَ زۆر ته‌ئكید بن كه‌بۆ دروستكردنى
چه‌ك و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى وڵاتان به‌كارى ده‌هیَنیَت.
|