|
موحسین
جوامێر: ئێمه خه‌ریکین په‌تکی ئه‌تاتورک له ملمان ده‌ئاڵێنین و
ئه‌لفوبێکه‌مانی پێ ده‌خنکێنین
دیدار: سه‌ڵاح سالار ـ
ڕه‌وشت
محه‌مه‌د

ـ ده‌رباره‌ی گرنگیی زمان، زانا و بیریاره‌کانی ئه‌و
بواره زۆریان وتووه، یه‌ک له‌و گوزارشتانه‌ی که من به گرنگ
دێته پێش چاوم، ئه‌و گوزارشته‌ی (وینتشتاین) ه که ده‌ڵێ: "له
ده‌ره‌وه‌ی زماندا هیچ شتێک بوونی نییه".. دوای ئه‌و پێشه‌کییه
ده‌نووسم: ئێوه چۆن له ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ڕوانن گه‌ر
له بواری زماندا خه‌مسارد بوو، حاڵی زمانه‌که‌ی ناجێگیر و له
فه‌وزادا بوو". ؟
من وا زێتر له دوو
ساڵه سه‌رگه‌رمی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م و تا ئێسته هه‌ست ناکه‌م
له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بایه‌خێکی ئه‌وتۆی درابیتێ، ئه‌مه‌ش
وه‌ک هه‌ر کارێکی گرنگ و چاره‌نووسسازی کورد که خه‌مێکی ئه‌وتۆی
لێ ناخورێ. کێشه‌که له‌وه دایه، هێندێ لایه‌ن بێی ئه‌وه‌ی
ته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له‌که و مه‌ترسییه‌کانی بگه‌ن؛ خۆیان تێی
هه‌ڵده‌قورتێنن. دوو له‌هجه واته دوو زمان، دوو زمان واته دوو
میلله‌ت، وه‌ک کورد و تورک. نازانم ئێسته له دهۆک به‌کام
شێوه‌زار ده‌خوێندرێ؛ وه‌لێ ئه‌گه‌ر به زمانی یه‌کگرتوو که
زێتر له سه‌ده‌یه‌که هه‌مانه؛ نه‌خوێندرێ، ئه‌وا پاش چه‌ند
ساڵی دیکه دهۆک و شاره‌کانی دیکه‌ی باشووری کوردستان لێک
ده‌ترازێن.. ڕۆشنبیره تورکه‌که ڕاستی فه‌رموو که گوتی:
مه‌ترسن، کوردان نابنه ده‌وڵه‌ت؛ چونکه زمانی ستانداردیان
نییه و چه‌ند زاراوه‌یه‌کن. کورد، داهێنانی وا عه‌جایبی هه‌یه،
بڕوا ناکه‌م له چوار ئیقلیمی دنیادا هه‌بووبێت، بۆ نموونه
ده‌ڵێن با هه‌ر کوردێک به شێوه‌زاری خۆی بخوێنێ، که بووینه
ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین.. من نامه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م
خه‌یاڵه بدوێم؛ چونکه بیتام ناماقووله.. ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم،
له‌مێژووی هه‌ر گه‌لێکدا یه‌ک جار زمان هه‌ڵده‌بژێردرێ، ئه‌ویش
که‌سان هه‌ڵینابژێرن، به‌ڵکوو مێژوو، قه‌ده‌ر، دیارده
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یان حاڵه‌تێکی تایبه‌تی که ـ ده‌شێ بوترێ ـ
له ده‌سه‌ڵاتی تاک و کۆمه‌ڵ به‌ده‌ره.. کورد بۆیه سه‌ر
ناکه‌وێت، چونکه هه‌موو هه‌نگاوێکی ته‌نیا هاوکاته له‌گه‌ڵ
ته‌ما و هیواخواستندا، هه‌تا له کاری پڕمه‌ترسیدا وه‌ک کاری
زمانی یه‌کگرتوو، پێت ده‌ڵێ بلا هه‌ر که‌س به له‌هجه‌ی خۆی
بخوێنێت؛ پاشان به‌و هیوایه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان له جێژوانێکدا
بگه‌نه‌وه یه‌ک و زمانێکی ستاندارد پێک بهێنن.
ـ ئه‌مجه‌د شاکه‌لی له میانه‌ی باسێکیدا که له
ڕۆژنامه‌ی (کۆمه‌ڵ) دا بڵاوی کرده‌وه، وتی: " زمانی یه‌کگرتوو
زۆر له ده‌وڵه‌تی کورد له پێشتره ".. هه‌روه‌ها فه‌رهاد
شاکه‌لی له وه‌ڵامی پرسیارێکدا وتبووی: " به‌شبه‌شبوونی
ئه‌لفوبێ له به‌شبه‌شبوونی خاک و جوگرافیا ترسناکتره " تۆ
مه‌سه‌له‌ی " دوو ئه‌لفوبێ " به‌و ترسناکییه ده‌بینی.؟
به شرۆڤه و ئیزافه
بۆ فه‌رمووده‌ی ئه‌و دوو شاکه‌لییه به‌زیبکانه، یه‌ک له
ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌بوونی یه‌ک ده‌وڵه‌تی کۆکه‌ره‌وه‌ی کوردی و
به‌رده‌وامبوونی، یه‌کزمانییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نه‌بێت ئه‌سڵه‌ن
پێویستیت پێی نییه.. ئێمه خه‌ریکین په‌تکی ئه‌تاتورک له ملمان
ده‌ئاڵینین و ئه‌لفوبێمانی پێ ده‌خنکێنین، له کاتێکدا هیچ
سه‌رئێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێی خۆماندا نییه، ئه‌گه‌رچی
ئاژاوه‌ی بێکۆنتڕۆڵی خه‌ریکه ئه‌ویشمان لێ تیک بدات. ئه‌سڵه‌ن
ده‌توانم بێژم، ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مانه ته‌نانه‌ت له
ڕێنووسه‌کانی ناوچه‌که‌مان، بگره له هی ئه‌وروپاش
پێشکه‌وتووترو بێسه‌رئێشه‌تره. له دنیادا زمان نییه بێ
کێشه‌وبیشه بێت. ئه‌و سوێده‌ی که بڕواناکه‌م له دنیادا وڵاتێک
هه‌بێت وه‌ک ئه‌و ئه‌ونده له کاروباراندا ورده‌کار بێت، که‌چی
ته‌نگژه‌ی ڕێنووسی هه‌یه، وانه‌ی تایبه‌تی له قوتابخانه‌کاندا
هه‌یه بۆ شیکردنه‌وه‌ی. له‌سه‌ره‌تای هه‌موو قامووسێکیشدا باسی
لێوه ده‌کرێت، بۆ ئاسانکردنی. واش تێمه‌گه‌ن ئه‌وه‌ی لاتینیی
تورکی بزانێت، زمانه ئه‌وروپییه‌کانی بۆ ئاسان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر
زه‌حمه‌تتر نه‌بێت، به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه نوێیانه‌ی دراونه‌ته
پاڵ پیته لاتینییه‌کان. پێت سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێم
قوتابییه‌کی تورک که دێته سوێد بۆ خوێندن، ده‌بێ له کۆرسی
ته‌قوییه‌ی ئینگلیزی‌دا بخوێنێ، هه‌تا ئه‌گه‌ر پله‌که‌یشی باش بێ،
که‌چی بۆ قوتابییه‌کی کوردی باشوور پێویست ناکا، ئه‌گه‌ر
پله‌که‌ی باش بیت.. هۆیه‌که‌یشی ئه‌وه‌یه، چونکه له‌لایه‌ن
دایه‌ره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵگه‌نامانه‌وه (ێداره تقییم
الشهادات) ئینگلیزیی تورکان دانی پێدا نه‌نراوه. من لام وابێت،
کوردی تورکیا ده‌توانن ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌ی باشوور، هاوکات وه‌ک
چه‌کێک له خه‌باتیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان؛ به‌کاری
بهێنن، جگه له‌وه‌ی ده‌بێته زامنی ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی
سه‌ربه‌خۆی خۆیان بپاریزن و خۆیان له تورکان هاوێر بکه‌ن.
ـ ڕۆژنامه و
گۆڤاره‌کانی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نه‌ک کار بۆ نزیککردنه‌وه‌ی
زمانی نووسین ناکه‌ن، بگره زۆر کار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و
پرۆسه‌یه ده‌که‌ن، به ڕای تۆ ئه‌م دیارده‌یه له‌م کاته‌دا چ
سه‌لبییات و ئیجابییاتی بۆ ڕاگه‌یاندنی کوردی هه‌یه.؟
له په‌یوه‌ندی به
زمانه‌وه، دواکه‌وتووترین ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن هی کوردستانه،
هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کارنه‌کردن له‌سه‌ر زمانی
یه‌کگرتوو و نه‌گشتاندنی له سه‌رله‌به‌ری کوردستاندا. ئه‌وه‌ی
ئێسته ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی جووتزمانی و جووتئه‌لفوبێ،
ورده‌ورده واقیعی لێکدووربوونه‌وه‌ی کوردان ده‌چه‌سپێنێ و
کوردان له‌یه‌کدی نامۆ ده‌کات.. ده‌توانم بڵێم ئه‌و ده‌نگوباسه‌ی
به دوو شێوه‌زار پێشکه‌ش ده‌کرێ، هۆکاری نزیکبوونه‌وه نییه،
ڕێک پێچه‌وانه‌یه، ده‌شکرێ بۆ زانینی ئه‌م ئیددعایه
لێکۆڵینه‌وه بکرێت.. ده‌شێ بڵێم، هه‌ر کوردێک که‌سه‌یری
به‌رنامه‌یه‌کی به دوو شێوه‌زار ده‌کا، که‌ڵک له نیوه‌ی
وه‌رده‌گرێ، ته‌قه‌ی سه‌ریشی له به‌شه‌که‌ی دی دێ.. واته بۆ
هه‌ر بینه‌ر و گوێگرێک، له هجه‌ی دیکه وه‌ک زمانێکی دیکه‌ی
بێگانه‌ی لێ دێ، وه‌ک تورکی، ئینگلیزی و عه‌ره‌بی.. مه‌ڵێ، با
خه‌ڵک فێری شێوه‌زاری یه‌کدی ببن، چونکه ئه‌مه‌یان پێچه‌وانه‌ی
واقیعی یه‌کزمانیی میلله‌ته. میلله‌ت ده‌بێ یه‌ک زمانی بۆ
ڕاگه‌یاندن، خوێندن و نووسین هه‌بێ، پاش ئه‌وه خوا ده‌کا
ده‌بێته گه‌ڕه‌کی له‌هجان، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه و هیچیش
مه‌ترسیی نییه، له میسر-100-شێوه‌زاری
سه‌ره‌کیی میسری هه‌یه. باشترین نموونه بۆ ئه‌م
قه‌یرانه، ده‌کرێ بگوترێ ڕۆژـ تێڤێیه که له ڕووی
ته‌کنیکییه‌وه پێشکه‌وتووترین و سه‌رکه‌وتووترین که‌ناڵه،
وه‌لێ سه‌باره‌ت به گه‌ڕه‌لاوژه‌ی له‌هجان که به‌رنامه‌کانی
پێیانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کا، که‌س ناتوانێ بۆ سه‌عاتێک به کامی
دڵی به‌دیارییه‌وه دابنیشێت، چونکه هه‌رده‌مێ به
شێوه‌زارێکه، مه‌گه‌ر گۆرانییه‌کانی. له‌و بڕوایه‌دام
له‌مه‌ودوا کورد که‌متر سه‌یری ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کوردیش
ده‌که‌ن.
ـ تیپی لاتینی،
ئه‌و باسه گرنگه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ر لایه و جۆرێک تێی ده‌ڕوانێت..
یه‌کێک به فریادڕه‌سی زمانی کوردی، ئه‌وی دی به ده‌ردوبه‌ڵای
داده‌نێن.. موحسین جوامێر ڕای چیه؟
له‌و بڕوایه‌دام
ئه‌گه‌ر بهاتایه هه‌موو میلله‌تێک تیپی لاتینیی بپه‌رستایه،
ده‌بووایه کورد نه‌فره‌تی لێ بکردایه، چونکه میراتێکی
که‌مالییه که تا ئێسته‌ش دانی به کوردا نه‌ناوه، هه‌تا وه‌ک
حه‌یوانیش. من ئه‌م ڕه‌وشه به هه‌مان ڕه‌وش ده‌شوبهێنم
که دوای ڕمانی کۆماری مه‌هاباد ڕووبه‌ڕووی کوردان بووه‌وه،
واته له‌و کاته‌ی یه‌کێتیی سۆڤیه‌تی سه‌رده‌می ستالین بووبوو
به هۆکاری یه‌کسه‌ره‌ی هه‌ره‌سی کوماری مه‌هاباد، پاشان
له‌نێوچوونی سه‌رکردانمان و ته‌فروتوونای میلله‌تمان، دیتمان
کۆمه‌نیزم کرا به دین و ئیمانی زۆر له نووسه‌ر و
سیاسه‌توانانمان و کرا به مه‌شخه‌ڵی فریادڕه‌سی، ڕزگاربوونی
کورد و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان.. شێوه‌ی هه‌مان دیارده
هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیتی لاتینیی مسته‌فا که‌مالدا دووباره بووه‌وه.
خۆشی له‌وه دایه، هێندێک په‌یدابوونه ده‌ڵێن داهێنه‌ری پیتی
لاتینی، کورد بووه، واته مسته‌فا که‌مال له زانایه‌کی کوردی
وه‌رگرتووه، قۆپیه‌ی کردووه.. یادی به‌خێر شێرکۆ بێکه‌س که
ده‌فه‌رمێ: هه‌موو دنیامان کرد به کورد.. کوردیش هیچی به هیچ
نه‌کرد.!
ـ به‌ڕای من شیعر
ئه‌و هونه‌ره‌یه که ده‌توانێت له چه‌ند لاوه سوود له زمان
وه‌ربگرێت، تۆ پیت وایه شیعر تا چه‌ند توانیویه‌تی خزمه‌ت به
زمانی کوردی بکات.؟
ئه‌گه‌رچی تۆزێک له
بابه‌تی سه‌ره‌کی دوور ده‌که‌وینه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێم: شیعر هه‌م
سوود له‌زمان وه‌رده‌گرێ و هه‌میش سوودی پێ ده‌به‌خشێت. زاته‌ن
ده‌کرێ بڵێین زمانگه‌لی دنیا گشتیان به شیعر و ئه‌ده‌بیات و
فۆڵکلۆر ماون و پارێزراون. زمانی دوڕگه‌ی ئایسلاندیی ئه‌مڕۆ هی
دیوانه‌شیعری شاعیرێکه که پێش هه‌زار ساڵ ژیاوه. ئه‌وه‌ی
زمانی کوردیی پاراست، شیعر بوو. به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی کورد
ده‌پارێزێت، یه‌ک زمانی یه‌کگرتووی کوردییه، ده‌نا: وعلی الکورد
السلام.!
تێبینی: کورته‌یه‌ک
له‌سه‌ر خۆت.؟
من قه‌له‌نده‌رێکی
کوردم، هه‌ست ده‌که‌م په‌نجا ساڵه به خه‌یاڵ و نه‌فه‌سی
ئه‌وه‌وه ده‌ژیم کورد ببن به یه‌ک، که‌چی ئه‌وێ ڕۆژی
خوێندمه‌وه بابایه‌کی کورد ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی
کوردستان دان به شێوه‌زارماندا نه‌نێ وه‌ک زمان، په‌نا بۆ نووری
المالیکی ده‌به‌ین.. ده‌وجا تۆ ئاوان مه‌هێنه و ده‌ستان مه‌شۆ.!
سه‌رنج: ئه‌م
هه‌ڤپه‌یڤینه له ژماره-304-ی
رۆژنامه‌ی کۆمه‌ڵ بڵاو کراوه‌ته‌وه.
|