|
گه‌شتی عه‌بدولوه‌هاب مه‌سیری له ماددییه‌ته‌وه بۆ ئیسلام
وه‌رگێڕانی: موحسین جوامێر

عه‌بدولوه‌هاب مه‌سیری( 1938) که له-3-ی
ئه‌م مانگه‌دا به‌دوایی کۆچی کرد، یه‌ک له بیریاره
به‌ناوبانگه‌کانی میسر و جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلامه، خاوه‌نی
چه‌ندین کتێب، لیکۆڵینه‌وه و باسی جۆراوجۆره. له
هه‌ره‌گرنگترین و ناودارترینیان ( ئه‌نسیکلۆپێدیای جووله‌که،
جووله‌کایه‌تی و زایۆنیزم: نموونه‌یه‌کی نوێی ڕاڤه‌ئامێز ) ه،
که هه‌شت به‌رگه، هه‌روه‌ها کتێبی ( گه‌شتی هزریم ). یه‌ک له‌و
نووسه‌ره ماددییانه بوو، دوای گه‌شتێکی زۆر و درێژ به‌نێو
دنیای هزر و بۆچووندا، ماڵئاوییی لێ کرد و هاته دنیای
ئیسلامه‌وه.. ئاخۆ گه‌شته‌که‌ی مه‌سیری چۆن و کوو بوو، که‌ره‌م
که‌ن له دووتوێی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا، شتێکی لێ
هه‌ڵکڕێنن:
- چیڕۆکی
بازدانت له کۆمۆنیزمه‌وه بۆ ئیسلام چۆن ده‌ستی پێ کرد؟ بۆچیش
بوویته‌وه ئیسلام و بڕوات پێی هینایه‌وه؟
هه‌ر که
له ماددییه‌ت وه‌ڕه‌ز بووم، ئیسلامم دۆزییه‌وه. خۆی کێشه‌که
له ئه‌سڵدا له‌و خاڵه‌وه ده‌ستی پێ کرد که ئێسته ناوی ده‌نێم
" فه‌رزکردنی بۆچوونی ماددی به‌سه‌ر واقیعدا "، چونکه نموونه‌ی
ماددی هه‌میشه به‌ره‌و تاکێتی و هۆیه‌کی " اڵ‌حادیه والسبب "
ده‌چێت. واته، هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ، به‌و هه‌موو به‌رزی و هه‌ستی
جۆراوجۆره‌وه که ده‌خۆی گرتوون، له‌به‌ر ڕۆشناییی تاکه هۆیه‌ک
لێکیان ده‌داته‌وه که هۆکاری ئابوورییه. واته، ئه‌م مرۆڤه،
ته‌نێ لایه‌نه ئابوورییه‌که‌یه که ئاڕاسته‌ی ده‌کات. هه‌ر که
له تێڕوانینی ماددییه‌وه، ده‌وروبه‌ری خۆمم هه‌ڵده‌سه‌نگاند،
ده‌سته‌وسان ده‌بووم، ئاخر زۆر سه‌یره کاتێ هه‌رچی خۆشه‌ویستی،
دۆستایه‌تی، ڕه‌حم و به‌زه‌ییی له‌نێو خه‌ڵکیدا هه‌ن،
ئابوورییانه لێکیان بده‌یته‌وه.! له‌ساڵی-1965-وه
و دوای سه‌فه‌رم بۆ ئه‌مریکا بۆ وه‌رگرتنی دکتۆرا له ئه‌ده‌بی
ئینگلیزی، ده‌ستم کرد به پشکنینی نموونه‌ی ماددیی دیکه و
قووڵتر بۆی ڕه‌گاژۆبووم، ئه‌و گه‌شته‌م نزیکه‌ی-15-ساڵی
خایاند. ئه‌وه بوو، سۆسیالیزمم خوێنده‌وه و بووم به
سۆسیالیست. گرنگترین مسقۆف ( مولحید ) له کاتی مسقۆفیمدا که
سه‌رسامی کردبووم ( ڕۆجێ گاڕۆدی ) ی فڕه‌نسی بوو*.. وام هه‌ست
ده‌کرد، ئه‌و پیاوه به‌ڕاستی له ئه‌زموونی مندا ده‌ژی،
به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی له ده‌لاقه‌ی نووسینه‌کانیه‌وه
بۆم ده‌رکه‌وت، که ماددییه‌ت نه‌ک هه‌ر ئیمان به‌خوا ده‌کوژێ،
بگره خودی مرۆڤیش ته‌رۆر ده‌کات. پاشان هه‌وڵم دا هه‌ر له‌نێو
تیۆریی ماددیدا بگه‌مه شێوه‌پێکهاته‌ی نوێی مادده، ئه‌وه‌بوو
گه‌یشتمه قۆناغی ناسینی مرۆڤ بۆ مێژوو، له گۆشه‌ی گوته‌ی
پێکهاته‌وه ( مقوله مرکبه )، له‌بری سروشتی ماددی.. له‌وێشدا،
دیتم که لێکدانه‌وه‌ی مێژوو ـ هه‌روه‌ها ـ له کڵاورۆژنه‌ی
تاکه توخمێکه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێ که ئه‌ویش ـ دیسان ـ هه‌ر
ماددییه‌ته. ئه‌مه‌شیان پیاو به‌ره‌و جیهانێک ڕاپیچ ده‌کا که
هیچ نهێنییه‌کی تێدا نییه، یانی مرۆڤ شتێکه، نه‌ک گیاندارێکی
ته‌ژی له ڕاز و نهێنی و رۆڵی خۆی له پێوه‌ندیی مرۆڤانه‌دا،
ببینێت. پاش هه‌وڵێکی بێنێوبڕ، ئه‌رخه‌یان بووم که ماددییه‌ت
به‌ره‌و به‌شتکردنی مرۆڤ، ملی ڕێگه ده‌گرێ، واته مرۆڤیش
ده‌بێته شتێک له شته‌کان. ئه‌و دیمه‌ن و دیارده ماددییانه‌ی
له‌م کۆمه‌ڵگانه‌دا ده‌بینین، ئا له‌وێشدا دابونه‌ڕیتی داڕوینیان
تێدا سه‌رداره و خۆی سه‌پاندووه، هه‌ر بۆیه ڕه‌حم و به‌زه‌یی
له‌نێو خه‌ڵکیدا کز بوونه‌ته‌وه. ئاوه‌ها، قه‌ناعه‌تم هێنا که
نموونه‌ی ماددییه‌ت له باریدا نییه ڕاڤه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ
بکات. بۆیه، گه‌ڕامه‌وه ئامێزی ئیسلام و له‌وێدا خودی خۆم
دۆزییه‌وه، ئه‌ویش کاتێ بڕوام هێنا و تامی شیرینیی ئیمانم کرد.
هاوکات ڕاڤه‌کرانێکی سه‌رله‌به‌رانه‌شم بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ
دۆزییه‌وه. له‌سۆنگه‌ی ئه‌مه‌وه، له‌و بڕوایه‌دام که ده‌بێ
بانگه‌وازی ئیسلام جه‌خت له‌سه‌ر مرۆڤ بکات، وه‌ک دیارده‌یه‌ک،
که ماددییه‌ت په‌ی پێ نابات. ئاواش ده‌توانین ژماره‌یه‌کی زۆری
ئه‌وروپییه‌کان بۆ خۆمان به‌کێش بکه‌ین.
ـ چی بوون
ئه‌و ویستگه بیرییانه‌ی وایان لێ کردیت گومان له توانای
نموونه‌ی ماددیی ڕۆژاوا له ڕاڤه‌کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤدا،
بکه‌یت؟
1ـ له
هه‌ڕه‌تی لاویمه‌وه هه‌ستم به‌وه کردووه که نموونه‌ی ماددی،
توانای ئه‌وه‌ی نییه ڕاڤه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ بکات. هێندێک
"وێستگه" و "هه‌ڵوه‌سته" ی ژیانم هه‌ن که پشتی ئه‌م ڕایه‌م
ده‌گرن. بۆ نموونه، کاتێ ئه‌ندامێکی سه‌رکرده بووم له پارتی
کۆمۆنیستی میسریدا، کچێکم خۆش ویست، بۆرژوازی بوو، حه‌زم کرد
بیهێنم، چوومه لای به‌رپرسه‌که‌م، ئه‌ویش، زۆر به
لووسوباریکییه‌وه، چینایه‌تییانه، ڕه‌وشه‌که‌ی منی شی کرده‌وه
و لایه‌نی قازانج و زه‌ره‌ری بۆ لێک دامه‌وه، پاشان گه‌یشته
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که هێنانی ئه‌و کچه جایه‌ز و په‌سند نییه.
چوومه لای دایکم و پێم گوت که من دۆش داماوم و نازانم چی
بکه‌م. ئه‌ویش لێی پرسیم : ئاخۆ که ده‌یبینی هه‌ست به‌خۆشی
ده‌که‌یت؟ ئه‌م پرسیاره‌م زۆر لا سه‌یر بوو و هه‌ناسه‌ی پێ سوار
کردم.! ئا ئه‌وسا بۆم ده‌رکه‌وت که من ئه‌و مه‌سه‌له
گه‌ردوونییانه‌م له‌بیر چوونه‌ته‌وه که هه‌رگیز له‌بیر ناکرێن.
که ژنم هێنا، زانیم جیهانێکی شاراوه له ژیانی مرۆڤانه‌مدا
هه‌یه، که ببڕببڕ نه ئه‌یدیۆلۆژیا و نه سۆسیۆلۆژیا ده‌رکی پێ
ناکه‌ن. هه‌مدیس زانیم که چه‌ند ترسناکه، ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ
له چوارچێوه‌ی بیری ڕووتدا بژی و له ڕه‌گوڕیشه‌ی خۆی داببڕێت.
2- کاتێ
خوای گه‌وره " نوور"ی کچمی پێ به‌خشیم، نموونه‌ی ماددیم زێتر
له‌لا داهێزرا. ئانوساتی له‌دایکبوونی، دووڕێیانێک بوو له
ژیانمدا. چونکه ئه‌وسا منی ماددیی ئه‌قڵپه‌رست ڕووبه‌رووی
موعجیزه‌یه‌ک بوومه‌وه، کچێک له‌دایک ده‌بێ، دوای چه‌ند
چرکه‌یه‌کی دیکه، به‌چاوه گه‌وره‌کانی سه‌یری دنیای
ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌کا، هاوکات به شێوه‌یه‌ک به دایکییه‌وه
ده‌به‌سترێته‌وه، که له نهێنییه‌که‌ی ناگه‌م. دایکه‌ش
له‌ولاوه شێتانه به کچه‌که‌یه‌وه نووساوه و ئاوه‌ها
له‌گه‌ڵیدا ده‌دوێ که بۆ من نوێیه. ئه‌رێ، چوومه دنیایه‌کی
دیکه‌وه، سه‌رم سووڕما و حه‌په‌سام.! ئه‌رێ ده‌بێ ئه‌م ڕه‌وشه
نوێیه، گشتی له ئه‌نجامی کارلێکی کیمیاوی، ئه‌نزیم، ڕژێن (
غده ) و ماسوولکان بێت ؟ داخوڵا ئه‌م قه‌واره مرۆڤانه‌یه، له
ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه ماددییه‌کان و به‌رهه‌می
ڕێککه‌وته‌وه بێت ؟ یاخود هێزێک هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی توێژی
ماددییه‌وه ؟ ئایا به‌ڕاستی مرۆڤ به‌شێکه له سروشت، لێی جودا
نابێته‌وه و ملکه‌چی یاساکانێتی، یاخود ڕاز و نهینیی قووڵ له
ئارادا هه‌ن ؟ که خوای گه‌وره " یاسر" ی پێ به‌خشیین، وامان
زانی ئاسانه و کوڕه‌ش وه‌کوو کچه په‌روه‌رده ده‌که‌ین، که‌چی
به ته‌واوی له خوشکه‌که‌ی جیاواز بوو، په‌روه‌رده‌ی وی پێویستی
به شاره‌زاییی دیکه هه‌بوو. ئه‌وسا بڕوام هێنا که مرۆڤ
موعجیزه‌یه، چونکه سنووری حه‌تمییه‌تگه‌لی سروشت ده‌به‌زێنیت.
3 ـ
هه‌روه‌ها پاشان پێشه‌وای ئیسلام " ماڵکۆڵم ئێکس " م ناسی. پاش
مردنی، یه‌ک له میژوونووسه پێستڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا، داوای لێ
کردم له‌مه‌ڕ ڕۆڵی ئیسلام له ژیانی ماڵکۆڵمدا بنووسم. ئه‌وسا
هێشتا ئیسلامم ئه‌وه‌نده نه‌ده‌ناسی. وه‌لێ که ژیاننامه‌ی ئه‌و
پیاوه‌م خوێنده‌وه، زانیم که ئیسلام چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر
ئه‌و هه‌بووه و چۆن له جیهانی ماددییه‌وه بۆ دنیای مه‌عنه‌ویی
بردووه، چۆن و به‌چ شێوازێک ڕۆشنبیری کردووه و ده‌رزی
داداوه..
ماڵکۆلـم،
بابایه‌ک بوو، گه‌واد و حه‌شیشه‌فرۆش. به‌هه‌موو ماناوه له
دنیای دۆلاردا ده‌ژیا. کاتێ زیندانی کرا، موسڵمانه
ڕه‌شپێسته‌کان قه‌ناعه‌تیان پێ هێنا که ببێته موسڵمان، بوویش.
پاش ئه‌وه ژیانی گۆڕا. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له حه‌ج، ئه‌وه‌نده
به‌رز بووبووه‌وه، گه‌یشتبووه لوتکه. له‌وێنده‌رێ بۆی
ده‌رکه‌وت که هاوکات له‌پاڵ جیاوازیش له ڕه‌نگی پێستدا، ده‌کرێ
یه‌کسانی بێته دی. که ئه‌مه‌ی بۆ واڵا بوو، وازی له بوغزاندنی
سپیپێستانیش هێنا. هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ش بوو، وایکرد گوللـه‌ی
دوژمن بیپێکێت.!
*
فه‌یله‌سووفێکی فڕه‌نسییه، تێۆریدانه‌ری پارتی کۆمۆنیستی
فڕه‌نسی بوو، بوو به موسڵمان.
سه‌رنج!
ئه‌م دیمانه‌یه، عه‌بدولحه‌ق محه‌مه‌د له ژماره ( 48 ) ی ـ
ئه‌پریل ـ ی-1996-ـ
له گۆڤاری (الدعوه) دا که له له‌نده‌ن ده‌رده‌چوو، سازی
کردبوو. به‌نده‌ش، به‌کورتکراوه‌یی له ژماره ( 27 ) ی گۆڤاری
(هه‌ڵه‌بجه) دا بڵاوم کرده‌وه.
|