گفتوگۆی پێگه‌ی ئێنته‌رنێتیی " بۆ رۆژهه‌ڵات" له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک حامید مه‌عرووفیی، به‌رپرسی یه‌که‌می رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان

 

 تێبینیی: خوێنه‌رانی به‌ڕێز! ئه‌م گفتوگۆیه‌ هه‌ڵێنجراوێکه‌ له‌ گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فونیی پێگه‌ی ئینته‌رنێتیی " بۆ رۆژهه‌ڵات" که‌ رۆژی سێشه‌ممه- 17/7/2007 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک حامید مه‌عرووفیی‌ ، به‌رپرسی یه‌که‌می رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، پێکیهێناوه‌.

 

 حامید مه‌عرووفی‌ سكرتێری‌ رێكخراوی‌ خه‌بات،ی‌ شۆڕشگێڕی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ پێوه‌ندیی‌ له‌گه‌ڵ بوونی‌ دوو (سازمانی‌ خه‌بات) له‌ كوردستانی‌ ئێران وتی‌:" زۆر سرووشتییه‌ كه‌ دوو حیزب به‌ یه‌ك نێو هه‌بن، ئێستاش دوو حیزبی‌ دێموكڕات هه‌یه‌، دوو كۆمه‌ڵه‌ هه‌یه‌، قه‌یدی‌ چیه‌ با دوو خه‌باتیش هه‌بێ‌". به‌ڵام ئه‌و نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ جیاوازییان زۆره‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و وتی‌: " ئه‌وان به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ ئیسلامییه‌ت لایانداوه‌"‌و بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ی‌ له‌ قسه‌كانی‌ شێخ جه‌لاله‌دینی‌ حوسێنی‌ هێناوه‌و وتی‌:"حه‌تا خودی‌ مامۆستا ده‌ڵێ‌ َ سازمانی‌ خه‌بات بۆ ته‌رویجی‌ دینی‌ ئیسلام دانه‌مه‌زراوه‌". ئه‌و دواتر وتی‌:" خه‌باته‌كه‌ی‌ دیكه‌ ته‌نانه‌ت ئینكاری‌ رابردوو ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن ئێمه‌ بۆ ته‌رویجی‌ ئیسلام دانه‌مه‌زراوین‌و كاری‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌نیه‌".
  ئه‌و ره‌خنه‌ی‌ له‌ رێكخراوی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ باباشێخ حوسێنی‌ گرت كه‌ :"دابه‌زیون بۆ سه‌ر شیعاری‌ خودموختاری‌، هه‌ر ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ حیزبی‌ دێموكڕات داوای‌ ده‌كرد‌و ئێستا نایه‌وێ‌".
  ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ر دوو (خه‌بات) وتی‌:" مه‌جالی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ زۆر لاوازه‌ به‌لام ره‌نگه‌ زرووف وامان لێ‌ بكا رۆژێك به‌ ناچار یه‌ك بگرینه‌وه‌". ئه‌و دواتر هۆی‌ یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌یانی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ :" ئێستا مه‌جالی‌ كاری‌ سیاسی‌ زۆر لاوازه‌‌و هه‌موو حیزبه‌كان وه‌ك یه‌ك وان‌و ناتوانن كاری‌ سیاسی‌ بكه‌ن‌و ئه‌مه‌ش جموجۆڵی‌ كه‌م كردۆته‌وه‌".
  ئه‌و كه‌ ئێستا نیشته‌جێی‌ شارۆچكه‌یه‌كی‌ لای‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ كوردستانی‌ عێراقه‌، ئینشعاب له‌ خه‌باتی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ده‌یه‌ی-60-ی هه‌تاوی‌و وتی‌:" ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ ئینشعابمان كرد خه‌باته‌كه‌ی‌ تر قسه‌ی‌ زۆر ناشیرینیان خسته‌ دوامان. هه‌ر چه‌ند ئه‌و براده‌رانه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئینشعاب نه‌بوو‌و زۆر تۆمه‌تیان خسته‌ پاڵ ئێمه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ عامیلی‌ رێژیم یا به‌عس بین".
  ئه‌و جیاوازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌باته‌كه‌ی‌ تر گه‌ڕاندوه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ :" ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ خه‌باتی‌ ئیسلامیی‌ هه‌یه‌‌و پێمان وایه‌ خه‌ڵكی‌ كورد زۆربه‌ی‌ موسڵمانن‌و ده‌بێ‌ رێز بگیردرێ‌ له‌ مه‌زهه‌به‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌وان نیانه‌" هه‌ر چه‌ند نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ لایه‌نی‌ نه‌ته‌وه‌یش بۆیان گرنگه‌.
  ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ موجاهیدنی‌ خه‌لق وتی‌:" ئێمه‌ وه‌ك خه‌باته‌كه‌ی‌ تر پێوندیمان له‌گه‌ڵ موجاهیدین نیه‌ هه‌ر چه‌ند پێمان خۆشه‌ پێوه‌ندیمان هه‌بێ‌. ئه‌وان گه‌وره‌ترین رێكخراوه‌ی‌ ئیسلامیی‌ ئۆپۆزیسۆنی‌ ئێرانین".

 

 

 

 

 

 

بێستان.نێت