|
هه‌رزانه بێ موباله‌غه حه‌رفی به گه‌وهه‌رێ
دیمانه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ فه‌رهاد شاكه‌لی‌دا
ئه‌م
دیمانه‌یه له سایتی (دیمانه)وه وه‌رگیراوه
2005.10.27
هه‌تا ڕاپه‌ڕینی-1991-ی
كورد له باشووری كوردستان، ئه‌گه‌ر شێواوی و
بێسه‌روبه‌ری له ڕێزمان و ڕێنووسی كوردیدا هه‌بوو،
تاوانی ئه‌م كه‌مایه‌سییه‌مان ده‌خسته پاڵ بێ ده‌وڵه‌تی
و نه‌بوونی كورد له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و بڕیارداندا.
ئه‌مڕۆ ئیتر كورد بۆ هه‌بوون و هێشتا مانه‌وه‌ی ئه‌و
كه‌مایه‌سییه ناتوانێ بیانوویه‌كی هه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه
خۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێك
له‌پێناو پوخته‌كردن و ستانداردكردنی زمانه‌كه‌یدا
هه‌ڵبێنێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، ده‌بینین
كه‌موكووڕییه‌كانی ڕابردوو نه‌ك هه‌ر ماون، به‌ڵكو له
ماوه‌ی ئه‌م چوارده ساڵه‌دا چه‌ند هێنده‌ی تریان
هاتوونه‌ته‌سه‌ر.
فه‌رهاد شاكه‌لی، مامۆستای زمانی كوردی له زانستگه‌ی ئوپسالا له سوید، له
وتارێكدا (ئه‌ززمان وه‌مائه‌دراکه مه‌ززمان) له ژماره‌ی-227-ی
هاوڵاتی‌دا ده‌ڵێ: "كوردستانی خواروو، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێ
هۆی سیاسی و مێژوویی، له هه‌موو كوردستاندا گرنگترین و
ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردییه.
ئه‌م ناوه‌نده سه‌ره‌كی و ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌گه‌ر
هه‌روه‌ك ئه‌م چوارده ساڵه‌ی ڕابوردوو له گۆڕاندا بێت،
ده‌بێته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی پووكانه‌وه و
هه‌ڵوه‌شانه‌وه و له‌ناوچوونی زمان و فه‌رهه‌نگی كورد."
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكار و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م
گۆڕانكارییه و هه‌روه‌ها داهاتووی زمان و فه‌رهه‌نگی
كوردی، به باشم زانی ڕووی پرسیار بكه‌مه فه‌رهاد شاكه‌لی
و داوای لێ بكه‌م له‌م باره‌یه‌وه بۆمان بدوێ.
كاك فه‌رهاد، حه‌زده‌كه‌م له‌و ده‌ربڕینه‌ی
خۆته‌وه ده‌ستپێبكه‌ی كه له هاوڵاتی‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له تێڕوانینی تۆدا ئه‌و كه‌موكووڕی یان شتگه‌له چین كه
ده‌بنه هۆكار بۆ "پووكانه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و
له‌ناوچوونی زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی"؟
به‌کارهینانی زمان له ئاست و پله‌ی جیاوازدایه و
به‌پێی گه‌شه‌کردنی تاک و کۆمه‌ڵ له ڕووی فکری و
شارستانی و ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه ده‌گۆڕێت. که‌سێک
که پیشه‌یه‌کی ساکاری هه‌یه و ژیانێکی زۆر ساده ده‌ژی
پێویستی به‌وه نییه زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕ له تێرم
و زاراوه‌ی فه‌لسه‌فی و سیاسی و ته‌کنیکی بخاته گه‌ڕ.
ئه‌و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پێویستییه ڕۆژانه‌کانی
خۆیدا زمانی پێویسته. ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و
بیره ناسک و ده‌روونییه‌کانی خۆیشی وێنه‌ی زۆر ساده و
یه‌کتوێژی به کار ده‌هێنێت. به‌ڵام کاتێ کۆمه‌ڵگه، کاتێ
نه‌ته‌وه به ڕێگای شارستانێتی و پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی
و سیاسی و ئابووریدا ده‌ڕوات، ئیدی پێویستییه‌کانی
ڕۆژبه‌ڕۆژ ڕوو له زیادبوون ده‌چێت و ناتوانێت هه‌ر به‌و
کۆمه‌ڵه وشه و تێرم و ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی
جاران خۆی ببا به ڕێوه. ڕه‌نگه به‌پێی تیۆریی
مارکسیزم ئه‌مه ببه‌سترێته‌وه به گۆڕانی یاساکانی
کاره‌وه و ته‌فسیرێکی ماددی بکر‌ێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵگه و
تاکه‌که‌س و ژیان ته‌نیا به مادده ته‌فسیر ناکرێت.
له کو‌ردستانی باشوور (حه‌ز ده‌که‌ی بڵێ کو‌ردستانی
عیراق، یا باشووری کوردستان، ئێستا کارم به‌وه نییه)،
کۆمه‌ڵگه له گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی و قووڵدایه. ئه‌م
گۆڕانه به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی کۆمه‌ڵێ پێویستی و
کۆمه‌ڵێ یاسای ناچاری و کۆمه‌ڵێ بنه‌ما و شێوه‌ی تازه‌ی
کار و بیرکردنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ. گرێکوێره‌ی
باسه‌که‌مان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که زانست و فکر و عه‌قڵ سه‌رده‌ست بێت،
ئه‌وانه‌ی ده‌یبه‌ن به ڕێوه یا ئه‌وه‌تا هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه خۆیان بۆ ئه‌م جۆڕه گۆڕانانه ئاماده
ده‌که‌ن، یا ئه‌وه‌ی که گۆڕان ڕووی دا، هه‌ر زوو
کۆمه‌ڵێ بنه‌ما و قانوون له‌و هه‌لومه‌رجه تازه‌یه
هه‌ڵده‌هێنجێنن و کاری پێ ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه
بناخه‌یه‌ک بۆ ڕێکخستن و ڕێکخستنه‌و‌ه‌ی کۆمه‌ڵ. دیاره
بۆ هه‌ڵهێنجانی ئه‌و بنه‌ما و قانوونانه، که‌س
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکات له‌غه‌یبه‌وه (له نه‌په‌نی و
نادیاره‌وه) هه‌واڵێک و ڕێنوێنییه‌ک بگات. ئه‌وه‌ی ئه‌م
کاره ده‌کات مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که خۆیانن. له‌م
ئه‌رکه‌یشدا بێگومان سوود له ئه‌زموونی وڵاتان و
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی
زیندوو، بێ کۆپیکردن، ده‌یخه‌نه خزمه‌تی ئه‌زموون و
کاره‌که‌ی خۆیانه‌وه. ئه‌وانه‌ی ده‌بێ ئه‌رکی
دۆزینه‌وه‌ی قانوونه‌کان و ئه‌رکی ناسینه‌وه و گشتاندنی
بنه‌ماکان و خستنه‌گه‌ڕیان جێبه‌جێ بکه‌ن، ڕاست وایه
که‌سانێ بن شاره‌زای بواره‌کانی کاره‌که‌یان بن و هیچ
گومانێک له زانیاری و زانستیان نه‌کریت، و له
دڵسۆزییان دڵنیا بین. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کرێت، ئاژاوه
سه‌رتاپێی کۆمه‌ڵ داگیر ده‌کات و ئه‌نجامه‌کان به هیچ
جۆرێک به‌و جۆره نابن که ببنه هۆی پیشخستن و
گه‌شه‌کردن و چاره‌سه‌ری گرفته‌کان.
له کوردستان سیاسه‌تمه‌داران و سه‌رکرده‌کان پێشتر
خۆیان بۆ ئه‌م باره نوێیه ئاماده نه‌کردبوو.
ئه‌مه‌یان ڕه‌نگه پاساو بدرێت، ئه‌گه‌رچی هیی پاساودان
نییه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت دوای چوارده ساڵ حوکمڕانی، هیچ
نیشانه‌یه‌ک، هیچ هێمایه‌ک، هیچ گه‌ڵاڵه‌ی
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک نابینین پێمان بڵی ئه‌مانه به‌ڕاستی
ده‌یانه‌وێ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. من باسی هه‌موو
بواره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ناکه‌م، ته‌نیا و ته‌نیا
باسی فه‌رهه‌نگ و زمان ده‌که‌م.
ئه‌م ڕه‌وشه تازه‌یه‌ی کوردستان وا پێویست ده‌کات زمان
و فه‌رهه‌نگی کوردی به جۆرێک نه‌خشه‌ی بۆ بکێشرێت که
بتوانێت وه‌رامده‌ره‌وه‌ی پێویستی و ئامانج و
داخوازاه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کو‌رد بیت و یارای ئه‌وه بێت
له هه‌موو بواره‌کانی زانست و زانیاری و گه‌شه‌کردندا
وه‌ک ده‌ستاوێژێکی مرۆڤانه کار بکات و هه‌ڵسووڕێت.
هه‌روه‌هایش ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر بکات که کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری ده‌کاته ئه‌ندامێکی کارا و چالاکی دنیای
ئه‌م سه‌رده‌مه و مرۆڤی کو‌رد بتوانێت له شارستانێتیی
ئه‌م چه‌رخه‌دا به‌شدارییه‌ک، با که‌میش بێت، بکات.
ده‌بێ فه‌رهه‌نگی کو‌رد وه‌رامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌کانی
مرۆڤی کو‌رد بێت، چ ماددی و چ ڕۆحی.
له سه‌رده‌مه‌کانی پێشوودا زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی
سنوورێکی یه‌کجار ته‌سکیان بۆ دانرابوو. ده‌ستگای
ڕاگه‌یاندنی کوردی که‌م بوون و ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کان
ده‌یانبرد به ڕێوه و به‌شیک بوون له سیاسه‌تی
فه‌رهه‌نگیی ئه‌وان. مرۆڤی خوێنده‌واری کو‌رد هه‌ر به
هه‌ستی خۆڕسکی خۆی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لا دروست بووبوو
که به هه‌موو هێزێکه‌وه ده‌ست له فه‌رهه‌نگ و زمانی
خۆی گیر بکات و باوه‌شی بۆ بکاته‌وه. که گۆڤارێکی وه‌ک
کاروان یا ڕۆشنبیری نوێ‌ی ده‌خوێنده‌وه یه‌کسه‌ر له
زه‌ینی خۆیدا کردارێکی ماتماتیکییانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا،
که پێنج یا ده لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می به نوێنه‌ری بیر و
کرداری ده‌سته‌ڵات داده‌نا و ئه‌وانی دیکه‌یشی به‌پێی
ناوه‌ڕۆک و به‌پێی چێژی خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگاند. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی بڵاوکراوه و ده‌ستگای ڕاگه‌یاندن که‌م بوون،
زیانیشیان هێنده به‌ربڵاو نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی ئه‌و
به‌شه‌ی لێ ده‌ر بکه که ئاوێنه‌ی بیری داگیرکه‌ران
بوو، ئه‌وی دی شتی باشی تێدا بوو. به‌ڵام له‌پاڵ زۆر شتی
لاوازیشدا ده‌ستگایه‌کی وه‌ک کۆڕی زانیاری(ی) کو‌رد له
به‌غدا هه‌بوو که، هه‌ر نه‌بێ له ساڵانی سه‌ره‌تای
دامه‌زرانیدا، به‌ڕاستی جێی شانازی بوو بۆ کو‌رد. پیاوانی
وه‌ک عه‌لائوددین سه‌ججادی، مه‌سعوود محه‌مه‌د، که‌مال
مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، هه‌ژار، هێمن، مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی
موده‌ڕڕیس، شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، شوکر مسته‌فا،
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف، جه‌مال نه‌به‌ز، قه‌ناتی کوردۆ،
عه‌لی سه‌یدۆ گۆرانی و زۆری دیکه کاریان تێدا ده‌کرد،
یا پشتیوانی بوون. بێجگه له کۆمه‌ڵێ ده‌ستگای گرنگی
دیکه‌ی فه‌رهه‌نگی که له چوار ساڵی ئاشتیی-1970-1974-دا
هه‌بوون.
ئه‌مڕۆ ده‌یان و سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار بڵاو ده‌بنه‌وه و کتێب چاپ
ده‌کرێن. ده‌یان ده‌ستگای ڕادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن و
ئینته‌رنێت هه‌ن. زانیاریی خوێنده‌واری ناونجیی کو‌رد له
ڕووی زمانه‌وه پاشه‌کشه‌ی کردووه. جاران به‌شی هه‌ره
زۆری خوێنه‌ری کو‌رد بێجگه له کوردی زمانێکی دیکه‌ی
ده‌زانی، که له عیراقدا عه‌ره‌بی بوو، که‌چی ئه‌مڕۆ
زۆربه‌ی زۆری خوێنه‌ری کو‌رد له کوردی به‌ولاوه زمانێکی
دیکه نازانێت. ئه‌وجا ئه‌و فه‌رهه‌نگ و زمان و
زانیارییه‌ی پێشکه‌شی ئه‌م خوێنه‌ره ده‌کرێت،
به‌رهه‌مێکی لاواز و سه‌قه‌ت و نه‌خۆشه، به زمانێک
نووسراوه که، به قه‌ولی مامۆستا گۆران، ده‌ڵێی
حه‌ڵوای ئاردی جۆیه.
ئه‌و ده‌ستگا فه‌رهه‌نگی و به‌ناو زانستییانه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا
کاریگه‌رن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت فه‌رهه‌نگ
و زمانی کوردی به‌ره‌و چاکبوونه‌وه و دواتریش
پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردن ببه‌ن، به‌شی هه‌ره زۆریان
خۆیان نه‌خۆش و سه‌قه‌ت و ڕووخاون، خۆیان بێناوه‌ڕۆک و
بێبه‌رنامه‌ن.
لایه‌نه تێکشکاوه‌کانی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی له
کو‌ردستانی خواروودا زۆرن، هه‌ره گرنگه‌کانیان؛ تێکچوونی
ڕێنووس، ڕێزمان، سینتاکسی ڕسته‌ی کوردی و داڕمانی
ئێستێتیکی شێوازی کوردینووسین. بیجگه له‌مانه‌یش ده‌کرێ
باسی هه‌ژاری یا هه‌ژارکردنی زمانه‌که‌یش بکه‌ین.
ئه‌مانه هه‌موو فاکتۆری ترسناکن، به‌ڵام ترکزه‌ی
یه‌که‌م، پێم وایه، نه‌بوونی سیاسه‌تێکی فه‌رهه‌نگی و
نه‌بوونی سیاسه‌تێکی زمانه‌وانییه، که بتوانێت به‌وردی
و ژیرانه کار بۆ دواڕۆژی زمان و فه‌رهه‌نگی کو‌رد بکات.
ناته‌واوی و لاوازی هه‌ن و هه‌ر ده‌شبن، به‌ڵام
ماڵوێرانی ئه‌وه‌یه که ئێمه نه‌خشه‌یه‌کمان نه‌بێت بۆ
بنبڕکردنی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی به‌ر بوونه‌ته گیانی زمانی
کوردی.
له هه‌مان وتاردا ده‌ڵێی "له كوردستاندا یه‌ك
دانه ڕۆژنامه و حه‌وته‌نامه و مانگنامه نییه كوردی به
شێوه‌یه‌كی ڕاست بنووسێت". ئه‌م ده‌ربڕینه‌ت ته‌نیا بۆ
ئه‌و به‌شه‌یه كه به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی ده‌نووسێ یان
به‌شه لاتینییه‌كه‌یشه؟ هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و
پرسیاره‌یشم هه‌یه ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ڕه‌خنه‌گر
یان لێكۆڵه‌ر له زمان و فه‌رهه‌نگدا كتێب و بڵاڤۆكیان
هه‌یه، چی؟ ئایا ڕه‌خنه‌گرێكی زمان كه ڕه‌خنه له
به‌هه‌ڵه‌نووسین ده‌گرێ، ناكرێ خۆی به‌و ئاسته گه‌یشتبێت
به دروستی و بێ هه‌ڵه بنووسێت؟ یان وه‌ك تۆ ده‌ڵێی كه
هیچ كه‌س به دروستی نانووسێ، ده‌بێ هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا
ڕێنووسی كوردی به‌هه‌ڵه داڕێژرابێت؟
سه‌رنج و تێبینییه‌کانی من له پله‌ی یه‌که‌مدا زمانی ستانداردی کوردی
ده‌گرێته‌وه که ئه‌مڕۆ له دوو به‌شی کوردستاندا وه‌ک
زمانێکی ئه‌ده‌بی به کار ده‌هێنرێت و له ڕووی
به‌رهه‌می نووسراو و چاپکراویشه‌وه نزیکه‌ی-75%-تا-80%-ی
زمانی کوردی ده‌گرێته‌وه. با من ئه‌وه‌ش ڕوون
بکه‌مه‌وه که نازانم بۆ به‌و ئه‌لفوبێیه ده‌ڵێن
ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی؟ باوه‌ڕ ناکه‌م زمانزانێکی فارس یا
پاکستانی به ئه‌لفوبێی زمانه‌که‌ی خۆی بڵێ عه‌ره‌بی.
ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاییه‌کان کاتێ باسی ئه‌و جۆره
ئه‌لفوبێیه ده‌که‌ن تێرمی-Modified,
modifierad-به
کار ده‌به‌ن.
ئه‌و به‌شه‌ی زمانی کوردی که به تیپی لاتینی
ده‌نووسرێت، له ڕووی بنه‌ماکانی ڕێنووسه‌وه ڕه‌نگه
کێشه‌ی که‌متر بێت، به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره‌تری هه‌یه که
دوویان یه‌کجار زه‌ق و له‌به‌رچاون: ئه‌لفوبێیه‌که خۆی
ئه‌لفوبێیه‌کی سه‌قه‌ت و نازانستی و ناکوردییه، چونکه
نه‌ک به که‌ڵکی هه‌موو زمانی کوردی، بگره به که‌ڵکی
زاراوای کرمانجی خۆیشی نایه‌ت. کۆمه‌ڵێ فۆنێمی گرنگی
زمانی کوردی هه‌ن که ده‌بوو له ئه‌لفوبێیه‌که‌دا
ئیشاره‌تێک، نیشانه‌یه‌ک بۆ پێشاندانیان هه‌بووایه،
به‌ڵام نییه و دانه‌نراوه. دووه‌میش کرمانجی
شێوه‌یه‌کی ستانداردی نییه و نه‌یتوانیوه وه‌ک زمانێکی
ئه‌ده‌بی گه‌شه بکات و شیوه‌یه‌کی ستاندارد دروست بکات.
له‌وه‌یش بترازێ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ر جیاوازیی
ئه‌لفوبێی کوردی ده‌کرێت، له ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نیا
کێشه‌ی کرمانجییه، که به سێ ڕێنووسی جیاواز
ده‌نووسرێت، ده‌نا کوردیی خواروو (که من پیم وایه
زمانی ستانداردی کوردییه) هه‌ر به یه‌ک ئه‌لفوبێ
ده‌نووسرێت.
قه‌یرانێکی سه‌خت و بێزاریهێنه‌ری (ده‌بوو بڵێم
ئێڵنجهێنه‌ر!) ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه که به‌شی
هه‌ره‌زۆری، یا ڕه‌نگه هه‌ر هه‌موو، ئه‌وانه‌ی باسی
زمان ده‌که‌ن و خۆیان ده‌خه‌نه ناو کێشه‌که‌وه
که‌سانێکن هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به زمانه‌وه نییه و
تێی ناگه‌ن و هیچی لێ نازانن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ده‌بینی
هه‌رچییه‌ک ده‌ڵێن و ده‌نووسن هه‌ر هه‌مووی له نوخته‌ی
سیاسه‌ته‌وه یا له پێگه‌ی نه‌خوێنده‌واری و
نه‌زانینه‌وه ده‌رده‌چن. که‌سێکیان تاکه جارێ
به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و زمانه‌وانیی پێ نه‌بووه و نییه.
هه‌روه‌ها له دنیای جه‌نجاڵی نووسینی کوردی‌دا جیاوازیی
نێوان کوردی‌زان و زمان‌زان یا زمانه‌وان ناکرێت. هه‌ر
که‌سێک کوردییه‌کی جوانی نووسی مانای ئه‌وه نییه که
ده‌توانێ زمانه‌وانیش بیت. زمانه‌وانی وایش هه‌یه که
ناتوانێت نامه‌یه‌ک به کوردییه‌کی جوان بنووسێت. من
گه‌لێ جار ئه‌مه‌م گوتووه، که پیاوانێکی وه‌ک هێمن و
هه‌ژار و سه‌ججادی و ته‌نانه‌ت شوکور مسته‌فایش کوردی‌زان
بوون، کوردیزانی گه‌وره‌یش بوون، به‌ڵام زمانه‌وان
نه‌بوون. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر لای مام هه‌ژار باسی فۆنێم یا
دیفتۆنگت بکردایه، پێی وا بووایه ئه‌مانه ناوی
ده‌رمانن.
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌باره‌ی زمانی کوردییه‌وه ده‌نووسن،
بێگومان، ده‌بێ زمانه‌وانیش بن، یا هه‌ر نه‌بێ شتێکی
وه‌های لێ بزانن که بۆ پاڵپشتی باوه‌ڕ و بۆچوونه‌کانیان
به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی‌یان به ده‌سته‌وه بێت. به‌شێکی
یه‌کجار زۆری ئه‌وانه‌ی له بواری زمانی کوردی‌دا کار
ده‌که‌ن و ده‌نووسن و بۆچوونێکیان هه‌یه، له ڕووی
ڕێنووسه‌وه کۆڵه‌وارن و ئه‌وه‌ی ده‌ینووسن هه‌ڵه‌یه.
من که ده‌ڵێم هه‌ڵه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه هه‌ڵه‌یه، ئیتر به
هه‌ڵه‌ی داده‌نێم، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له ڕووی
زانستییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێت و ده‌یڵێت به‌رگه‌ی
ڕه‌خنه‌یه‌کی جیددی ناگرێت.
له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌واڵێکم خوێنده‌وه باسی ئه‌وه ده‌کات
که به‌شه کوردییه‌کانی زانستگه‌کانی کوردستان و به‌شی
کوردیی زانستگه‌ی به‌غدا کۆنفه‌رانسێکیان پێک هێناوه بۆ
هاوکاری و نزیککرد‌نه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی خوێندن و شتی
له‌و بابه‌ته. ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه سه‌رنجڕاکێش بوو،
قسه و نووسینی سه‌رۆکبه‌شه‌کان بوو که ڕۆژنامه‌که
دو‌اندبوونی. ڕه‌نگه ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ی له
نووسینه‌که‌دا هه‌بوو، تاوانی ڕۆژنامه‌نووسه‌که بووبێت
(حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وه‌ت عه‌رز بکه‌م که هه‌ڵه‌ی نووسین،
لای من، تاوانه)، به‌ڵام ته‌نانه‌ت بیروباوه‌ڕه‌کانیشم
پێ سه‌یر بوون. ئاشکرا دیار بوو که هه‌ندێ له‌و
دۆستانه هه‌ر هیچ ئاگایان له هه‌لومه‌رجی زمان و
فه‌رهه‌نگی کو‌رد نییه و نازانن چی ڕوو ده‌دات.
ته‌نانه‌ت تێرم و زاراوه‌کانیان به هه‌ڵه به کار
هێنابوو. باشه ده‌بێ ئه‌و چه‌ندسه‌د خوێندکاره‌ی له‌م
به‌شانه‌دا په‌روه‌رده ده‌کرێن، چ کوردییه‌ک فێر ببن و
کامه زانستیان پێشکه‌ش بکر‌ێت؟
ناکرێ بڵێین ڕێنووسی کوردی هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا
هه‌ڵه‌یه. ڕێنووس، وه‌ک زۆر بابه‌تی دیکه‌ی دنیای زانست
و خوێنده‌واری، مه‌سه‌له‌یه‌کی پێکهاتنه-(conventional).-به‌ڵام
گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌ینووسین و ده‌یڵێین له‌گه‌ڵ
بنه‌ماکانی ڕێنووس و ڕێزماندا، له‌گه‌ڵ بنه‌ما
مه‌نتیقییه‌کاندا، هاوئاهه‌نگ و گونجاو بێت. کابرایه‌ک،
که خۆی به نووسه‌ر ده‌زانێت، به ده‌ست ڕێنووسه‌وه
داماوه و له تێکستێکی نیولاپه‌ڕه‌ییدا حه‌ڤده هه‌ڵه‌ی
هه‌یه، ئه‌مه تاوانی زمان و ڕێنووسی کوردی نییه،
تاوانی خۆیه‌تی که ناتوانێ بنه‌ما و قانوونه ڕاسته‌کان
فێر ببێت. که‌سێک ساڵه‌های ساڵ خه‌ریکی کوردینووسین بێت،
هێشتا ئه‌وه‌نده حاڵی نه‌بووبیت که ڕاست و ناڕاست له
یه‌ک بکاته‌وه، نازانم بۆ ده‌نووسێت؟ من به‌وه‌یش ڕازیم
که کابرا شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه به کار ببات، به‌و
مه‌رجه‌ی له سه‌رتاسه‌ری نووسینه‌که‌یدا خۆی پێوه
ببه‌ستێت. نووسه‌رێک که با بڵێین باسی شێخ مه‌حموود
ده‌کات، هه‌ر له‌و نووسینه‌دا ناوی شێخ به چوار پێنج
شێوه‌ی جیاواز ده‌نووسێت: مه‌حموود، مه‌حمود، محمود،
محموود، من ئیتر ناتوانم هیچ ڕێزێکی نووسینه‌که‌ی بگرم.
ئێستا دیارده‌یه‌کی زۆر سه‌یر له دنیای فه‌رهه‌نگ و
زمان و خوێنده‌واریی کوردی‌دا په‌یدا بووه. ده‌یان که‌س
هه‌ن هه‌ر له خۆیانه‌وه باسی زمان و ڕێنووس ده‌که‌ن بێ
ئه‌وه‌ی هیچی لێ بزانن، بێ ئه‌وه‌ی زمان‌زان یا کوردی‌زان
بن، بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تا ئاسانه‌کانی زمان و
فه‌رهه‌نگ بزانن. له کو‌ردستانی خواروو هه‌ر میوانێکی
نه‌خوێنده‌واری کوردی تو‌رکیا و ڕووسیا ده‌چێته ئه‌وێ،
یا هه‌ر کۆلکه خوینده‌وارێکی ئه‌وروپایی (ته‌نانه‌ت
جاسووسه‌کانیش) سه‌ر ده‌دات، به‌په‌رۆشه‌وه ده‌چنه
خزمه‌تی و به جۆرێ پرسیاری زمان و ڕێنووسی لێ ده‌که‌ن
وه‌ک بڵێی یارۆ سه‌رۆکی باڵای زمانی کوردی بێت. خوێنه‌ری
نائاگای کوردیش که ئه‌م ناوانه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی
ڕۆژنامه و په‌رده‌ی ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌بینێ، پێی وایه
ئه‌مانه به‌ڕاستی شتێک ده‌زانن و ببێ و نه‌بێ ده‌رمانی
هه‌موو ده‌ردێکیان له لایه.
له بواری کوردینووسیندا ڕۆژنامه‌وانه‌کانی کوردستان
یه‌کجار کۆڵه‌وار و نه‌خوێنده‌وارن. به‌رهه‌مه‌که‌یشیان
ئه‌و ئاژاوه به‌دبه‌ختانه‌یه که یه‌خه‌ی فه‌رهه‌نگ و
زمان و نه‌ته‌وه‌ی کوردی گرتووه. تاکه ڕیزپه‌ڕ گۆڤاری
(ڕامان) ـه که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێنووسێکی یه‌کگرتوو به
کار بهێنن. ناڵێم له‌و هه‌وڵه‌دا سه‌رکه‌وتوون، من خۆیشم
زۆر کێشه‌م له‌گه‌ڵیان هه‌یه و پێم وایه له هه‌ندێ
ڕووه‌وه هه‌ڵه‌ن، به‌ڵام ڕێزی هه‌وڵه‌کانیان ده‌گرم
چونکه به جیددی بیر له ڕێنووس ده‌که‌نه‌وه.
ده‌ستگایه‌کی وه‌ک کۆڕی زانیاریی کوردستان، ته‌نانه‌ت
ناوی ده‌ستگاکه‌یشیان به‌هه‌ڵه ده‌نووسن. نازانم چه‌ند
ئه‌ندامیان هه‌یه، به‌ڵام به دڵنیایی پێت ده‌ڵێم که
تاکه یه‌ک زمانزانیان تێدا نییه، ته‌نانه‌ت نیوه
زمانزانێکیشیان تێدا نییه. جاران به ناهه‌ق به‌و
کۆڕه‌ی که ساڵانی حه‌فتاکان هه‌بوو ده‌یانگوت (گۆڕی)
زانیاری، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی هه‌یه (گۆڕی
زانیاریی کوردستان) ـه: ده‌ستگایه‌کی مردوو، ترسنۆک،
هه‌لپه‌رست و بۆگه‌ن.
به‌ڵێ، من جارێکی دیکه‌یش هه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م دووباره
ده‌که‌مه‌وه: له كوردستاندا یه‌ك دانه ڕۆژنامه و
حه‌وته‌نامه و مانگنامه نییه كوردی به شێوه‌یه‌كی ڕاست
بنووسێت. یه‌ک دانه کتێبیش نییه سه‌رتاسه‌ر ڕاست
نووسرابێت.
له وتاره‌كه‌تدا كه ڕووده‌كه‌یته "هه‌موو
نووسه‌رانی كوردستان" باس له گرفتی ڕێزمان و ڕێنووس
ده‌كه‌ی و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ی كه "چاره‌سه‌ری ئه‌م دوو
په‌تایه، ڕه‌نگه له ئه‌ركه هه‌ره ئاسانه‌كانی زمان و
فه‌رهه‌نگی كورد بێت". له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا
"ده‌گه‌یته لێواری بێهومێدی". ئه‌م بێهومێدییه‌ی تۆ له
چی و له كێیه؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی نیشتمانه بێهومێدت
ده‌كه‌ن یان بێده‌سه‌ڵاتی نووسه‌ران؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره
هێنده ئاسانه، چۆنه نه ده‌سه‌ڵاتدار و نه نووسه‌ر و نه
هیچ كه‌س و ناوه‌ندێك كاری بۆ ناكات؟ به باوه‌ڕی تۆ ئێمه
هه‌تاكه‌ی به‌م ڕێگه نادروسته‌دا ده‌ڕۆین؟
من نازانم هه‌تا که‌ی به‌م ڕێگه ناپیرۆز و نادروسته‌دا
ده‌ڕۆین، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌نجامی ئه‌م باره‌ی ئه‌مڕۆ
پووچانه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو گه‌نجینه و
شانازییه‌کانی مێژووی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و زمانی
کوردییه. ده‌زانم ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نانه‌ت
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کو‌رد خۆیشییه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
ئه‌مڕۆ له کو‌ردستانی خواروودا هه‌لێکی زێڕینی وا
هاتۆته پێشه‌وه که کو‌رد ببێته خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی
ده‌وڵه‌مه‌ند، زمانێکی ئه‌ده‌بیی ستاندارد و نه‌وه‌یه‌کی
خوێنه‌وار و ڕووناکبیر، به‌ڵام کار و کرده‌وه‌ی
سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کو‌رد ڕێک به پێچه‌وانه‌وه
ده‌ڕوات و ڕێگه‌یه‌کی گرتۆته به‌ر که به‌ره‌و هه‌ڵدێر
و ملشکان و نابووتبوونمان ده‌بات. خانیی گه‌وره که
گله‌یی له سه‌رده‌می خۆی و له ژێرده‌ستیی کو‌رد
ده‌کات، تاوانه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌سته‌ڵاتداران و
سه‌رکرده‌کان، نه‌ک هه‌ژار و خوێنه‌واره‌کان، یا
به زمانی ئه‌مڕۆ: ڕووناکبیران و چه‌وساوه‌کان:
نامووسه
ل حاکم و ئه‌میران
تاوان
چییه شاعیر و فه‌قیران؟
ئه‌مڕۆ به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داری
کو‌رد به‌ڕاستی نه‌خوێنده‌وارن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌یش بگره
دژی خه‌ڵکی خوێنده‌وارن و تا بۆیان بکرێ ده‌یانه‌وێ
دووریان بخه‌نه‌وه. ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و خوێنده‌وار و
ڕووناکبیرانه‌یان ده‌وێ که ملکه‌چی خۆیان و
حیزبه‌کانیانن، ئه‌وانه‌یان ده‌وێ که ئاماده‌ن خۆیان
بفرۆشن و زمانیان گرێ بده‌ن و هه‌رگیز وشه‌ی (نا) به
کار نه‌به‌ن. ئه‌مانه ئه‌و (حه‌کیم)ه‌ن که مام هه‌ژار
جارێ چیرۆکه‌که‌ی بۆ گێڕامه‌وه، گوتی به سوڵتانی
گوتووه: قوربان من غوڵامی حه‌زره‌تی سوڵتانم نه‌ک
حه‌زره‌تی باینجان. ئه‌مانه (وعاظ السلاطین)ی
فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵناسییه‌که‌ی دۆکتۆر (عه‌لی وه‌ردی)ی
ڕه‌حمه‌تین.
چاره‌سه‌ر، دیسانیش ده‌یڵێمه‌وه، ئاسانه و نه‌کراو
نییه: کۆمه‌ڵێ ده‌ستگای زانستی که که‌سانی شایان و
لێهاتوو بیبه‌ن به ڕێوه و کاری تێدا بکه‌ن، پلانێکی
تۆکمه‌ی فه‌رهه‌نگی بۆ به‌دیهێنانی ڕینیسانسێک له زمان
و فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا (واته سیاسه‌تێکی
فه‌رهه‌نگی:(Cultural policy) سه‌رکرده‌یه‌کی (یا
سه‌رکردایه‌تییه‌کی) به‌جه‌رگ و بوێر که له ڕووی ماددی
و مه‌عنه‌وییه‌وه پشتیوانیی پرۆژه فه‌رهه‌نگییه‌که
بکات.
هۆیه‌کی زۆر بنه‌ڕه‌تانه‌ی قه‌یرانه‌کانی زمانی کوردی
له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه که له وڵاتی ئێمه‌دا خه‌ڵک
به‌گشتی و له پێش هه‌مووشیانه‌وه نووسه‌ران و
ڕووناکبیران، له ڕووی زانستییه‌وه شاره‌زای زمانی
کوردی نین، ئاشنای پێکهاته‌که‌ی نین، ڕێزمانیان به
شێوازێکی زانستی نه‌خوێندووه و فێری نه‌بوونه. بێ
زانینی ڕێزمانیش زۆر زه‌حمه‌ته تۆ له بنه‌ماکانی
ڕێنووس بگه‌یت. لای ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که مێژوویه‌کی
دوورودرێژی نووسین و خوێنده‌وارییان هه‌یه و به
شێوه‌یه‌کی زانستی زمانه‌که‌یان داڕشتووه و
خوێنده‌وارانیان په‌روه‌رده کردووه ئه‌م کێشه‌یه
بڕاوه‌ته‌وه. ڕێنووس تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پێوه‌ستی
ڕێزمانه. ده‌مه‌وێ بڵیم ئه‌مه ڕێزمانه که به ڕاده‌ی
یه‌که‌م بڕیار ده‌دات وشه ده‌بێ وه‌ها بنووسرێت و
وه‌ها نه‌نووسرێت. من ناڵێم هه‌موو که‌سێک که خوێندی
ئیتر ده‌بێ وه‌ک زمانه‌وانێک شاره‌زای زمان بێت، به‌ڵام
خۆ ده‌بێ له خوێندنگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی فێر بکه‌ن که
به‌شه‌کانی ڕسته‌یه‌ک بناسێته‌وه و بزانێت وشه چۆن
ده‌نووسرێت. تۆ که ڕێزمانت نه‌زانی، دیاره ناشزانی
بۆچی، بۆ نموونه، هه‌ندێ (دا) ده‌بێ به وشه‌که‌ی پێش
خۆیه‌وه بنووسرێت و هه‌ندێکیشیان به جیا. له‌وه
ناگه‌یت بۆچی بۆ یه‌که‌م که‌سی کۆی نه‌فیکراو ده‌بێ
بنووسیت (نیین)، به‌ڵام بۆ دووه‌م و سێیه‌م که‌س (نین).
هه‌تا ئێستایش من تاکه که‌سێکم نه‌دیوه له‌و
ورده‌کارییانه‌ی زمان تێگه‌یشتبێت و کاری پێ کردبێت.
كاك فه‌رهاد، بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ر باشتر له
مه‌به‌ستی تۆ تێبگات، تكایه ئاماژه به هه‌ندێك له هه‌ڵه
زه‌ق و به‌رچاوه‌كان بكه كه له مێدیا و بڵاڤۆكی كوردیدا
دێنه به‌رچاو.
هه‌ڵه‌کان یه‌کجار زۆرن. من هه‌موو جارێ که
ڕۆژنامه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ته‌ماشا
ده‌که‌م، ده‌یان و سه‌دان هه‌ڵه‌ی ناقۆڵام به‌رچاو
ده‌که‌وێ، که پیاو پێیان ده‌هری ده‌بێت. به‌ڵام ده‌بێ
ئه‌وه‌یش ڕوون بکه‌مه‌وه که قه‌یرانی زمانی کوردی
ته‌نیا مه‌سه‌له هه‌ڵه‌ی ڕێنووس و ڕێزمان نییه.
وه‌ک نموونه‌ی هه‌ڵه‌ی باو ده‌توانم ئه‌مانه‌ت بۆ باس
بکه‌م:
• نه‌زانینێکی ته‌واو له‌باره‌ی به‌کارهێنانی
پۆستپۆزیسیۆنه‌کانی (دا، وه، ڕا...هتد)وه. ئه‌مه‌یش
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کابرای نووسه‌ر له‌باره‌ی دۆخه‌کانی
ناوه‌وه له زمانی کوردی‌دا (دۆخ:-Case,
Kasus)-هیچ
نازانێ.
• تینه‌گه‌یشتن له بنه‌ماکانی دروستکردنی ناوی لێکدراو،
به‌گشتییش بابه‌تی وشه‌سازی-Word
formation.-له‌به‌ر
ئه‌وه‌یش ئه‌م جۆره هه‌ڵانه هه‌میشه دووباره و
سه‌دباره ده‌بنه‌وه.
• هه‌ڵه‌کردن له به‌کارهێنانی ناو له دۆخی ئیزافه‌دا-(Genitive)،
به‌تایبه‌ت که ناوه‌که به (ی) ته‌واو ده‌بێت.
• به‌کارهێنانی هه‌ڵه‌ی ڕاناوی لکاو (به‌تایبه‌ت که‌سی
سێیه‌می تاک و کۆ) که به ناوێکه‌وه ده‌نووسرێن به (ی)
ته‌واو بووبێت.
• ناشاره‌زایی له بنه‌مای به‌کارهێنانی خاڵبه‌ندی-(Punctuation).
• ونبوون و له‌ناوچوونی به‌شێک له پۆستپۆزیسیۆنه‌کان،
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه دانانی پۆستپۆزیسیۆن له‌و
جێگایه‌دا که پێویست نییه.
.• به‌کارهێنانی هه‌ڵه‌ی پێشگر-(Prefix)
ی هه‌ندێ کردار وه‌ک (هه‌ڵ)، له کاتی گه‌ردانکردنی
کرداره‌که‌دا.
• تێکه‌ڵکردنی شێوه‌ی (و) و (وو) له‌و فۆرمه
ڕێزمانییه‌دا که پێی ده‌گوترێت-(Past
particip).
• ناشاره‌زایی له فه‌رهه‌نگ و شیعری کلاسیکی کوردی.
له‌م ڕۆژانه‌دا ڕۆژنامه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کوردستان به
خه‌تێکی درشت دێڕێکی (ئه‌ی ڕه‌قیب)ی ئاوه‌ها نووسیبوو:
"زیندووه قه‌د نانه‌وێ...!"، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه شیعره ناوداره‌که‌ی پیره‌مێردی وا لێ
کردبوو: "دایکی وه‌ته‌ن ده هه‌سته سڵاویان لێ
بسێنه‌وه...!".
• هه‌ڵه‌کردن له گه‌ردانکردنی ئه‌و کردارانه‌دا که
ڕه‌گی ڕابوردوویان به (ی) ته‌واو ده‌بێت، کاتێ
ده‌نووسێنرێن به ڕاناوی لکاوه‌وه.
• به‌کارهێنانی شێوه‌یه‌ک سینتاکس-(Syntax)
که ڕاسته‌وخۆ له زمانێکی بێگانه‌وه وه‌رگیراوه و
کوردی نییه.
ئه‌مانه ته‌نیا نموونه‌ی ئاسایین که ڕۆژانه به‌رچاو ده‌که‌ون. ئه‌وجا پێم
بڵێ چه‌ند که‌س له‌وانه‌ی سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه و
گۆڤاره‌کانی کوردستان ڕه‌ش ده‌که‌نه‌وه و ئه‌م
بنه‌مایانه ده‌زانن و به جێی ده‌هێنن؟ له‌وه‌یش بترازێ
به شیوه‌یه‌کی زۆر ناشیرین و نه‌زانانه وشه له
دیالێکتی کرمانجیی سه‌رووه‌وه وه‌رده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی
هیچی لێ بزانن، بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زای بنجوبناوانی وشه‌که
بن. پێیان وایه به‌م به‌کارهێنانه ئیتر زاراواکانی
زمانی کوردی له یه‌کدی نزیک ده‌بنه‌وه و زمانی
یه‌کگرتوو دروست ده‌بێت.
له وتاره‌كه‌تدا ئه‌لفبێی كورمانجی سه‌روو به
هی "كه‌مالیستانه‌ی ئه‌تاتوركانه‌ی لاتینی" ده‌ناسێنی.
تكایه له‌م باره‌یه‌وه زێده‌تر بۆمان بدوێ. له‌گه‌ڵ
كورمانجی خواروودا چۆنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئه‌لفوبێی لاتینی لای کو‌رد دیارده‌یه‌کی سیاسییه و
ڕاسته‌وخۆیش به‌ستراوه به هه‌وڵدانی
ئیمپه‌ریالیستانه‌وه بۆ دابه‌شکردنی کوردستان.
ئه‌وانه‌ی کوردستانیان له ڕووی جیۆگرافی و سیاسییه‌وه
پارچه‌پارچه کرد، هه‌ر ئه‌وانیش بوون که‌و‌تنه
ئاماده‌کاری بۆ پارچه‌پارچه‌کردنی زمانه‌که‌ی و
فه‌رهه‌نگه‌که‌ی. دیاره له‌م بواره‌دا ڕۆژهه‌ڵاتناسانی
ئه‌وروپایی ڕۆڵێکی یه‌کجار ناپیرۆزیان هه‌بوو، چونکه
ده‌یان درۆیان بڵاو ده‌کرده‌وه و به ناوی زانسته‌وه
به خه‌ڵکیان ده‌فرۆشت. ئێستایش له‌سه‌ر ئه‌و
پیلانگێڕانه‌یان هه‌ر به‌رده‌وامن. بێگومان هه‌ندێ له
کاره‌کانیان به هۆی هه‌ندێ ڕووناک‌بیری ناپاکی کورده‌وه
جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
گه‌وره‌ترین نموونه‌ی ڕۆژاواپه‌رستی و شێواندنی
ناسنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی مسته‌فا که‌ماله (ئه‌تاتورک)، که
ویستی به‌زۆر نه‌ته‌وه‌ی تورک بکاته نه‌ته‌وه‌یه‌کی
ڕۆاژاوایی و هه‌موو شارستانێتی و ڕابوردووی بسڕێته‌وه.
هه‌ڵوێست و ئیدیۆلۆگیی ئه‌تاتورک به‌ئاشکرا
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه بوو. ئه‌و دژی عه‌ره‌ب بوو، دژی
ئیسلام بوو، دژی ڕۆژهه‌ڵات بوو. ده‌یویست به هه‌ر نرخێک
بووه له‌وانه دوور بکه‌وێته‌وه. وای ده‌زانی هه‌ر
به‌وه‌ی خۆی له‌و فه‌رهه‌نگه دوور بخاته‌وه ئیتر
ده‌بێته ئه‌وروپایی و مۆدیرن و پێشکه‌وتوو.
ئه‌نجامه‌که‌یشی ئه‌مه‌ی لێ ده‌رچوو که ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر
تورک‌دا هاتووه و دێت: گه‌لێکی بێناسنامه، نه به
ڕۆژهه‌ڵاتی مایه‌وه و نه بوو به ڕۆژاوایی (و نه
ده‌شبێت). له‌ناو کورددا که‌س هێنده‌ی بنه‌ماڵه‌ی
به‌درخان دڵسۆزی بیروباوه‌ڕ و ئیدیۆلۆگیی ئه‌تاتورک
نه‌بوو. ئه‌وان ئه‌گه‌رچی به ڕوواڵه‌ت دژی تو‌رکیا بوون،
به‌ڵام له ڕاستیدا ناکۆکییان ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات
بوو. جه‌لاده‌ت و کامڕان به‌درخان له هه‌موو ژیانیاندا
هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا لاساییی ئه‌تاتورک بکه‌نه‌وه و
زۆریش له دڵه‌وه سه‌رسامی که‌سایه‌تی و بیرکردنه‌وه‌ی
ئه‌تاتورک بوون. به‌ردخانییه‌کان له ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ده‌سته‌ڵاتی سیاسی‌یان له
کوردستاندا نه‌ما و ئه‌ماره‌ته‌که‌یان ڕووخا. جه‌لاده‌ت
و کامڕان ده‌یانویست ئه‌وه‌ی که له سیاسه‌تدا
دۆڕاندوویانه له زمان و فه‌رهه‌نگدا وه ده‌ستی
بێننه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان هه‌ر دوای ڕووخانی
میرنشینی بۆتان له ئه‌سته‌مبووڵ و له کرێتا و له
چه‌ند جێیه‌کی دیکه ژیان به‌ڵام هه‌میشه پێوه‌ندییان
له‌گه‌ڵ ده‌ستگاکانی ئیمپه‌ریالیستیدا، به‌تایبه‌ت
ده‌ستگاکانی جاسووسی، هه‌بووه و کاریان بۆ کردوون.
په‌یدابوونی بیری گۆڕینی ئه‌لفوبێیش به‌رهه‌مێکی ئه‌م
بیرکردنه‌وه‌یه و ئه‌م هاوکارییه بوو. ئه‌مه‌یش هیچ
سه‌یر نییه کاتێ که ده‌زانین سه‌رچاوه‌ی ئیدیۆلۆگیی
ئه‌تاتورک و به‌درخانییه‌کان هه‌ر یه‌ک سه‌رچاوه‌یه و
هه‌ردوو لایان له یه‌ک کانیی ژه‌هراوییان
خواردووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یش بخه‌ینه لاوه، به‌ڵام ئه‌لفوبێی لاتینی له ڕووی
زانستییه‌وه ئه‌لفوبێیه‌کی ناته‌واو و هه‌ڵه‌یه و
ده‌ڕۆستی ده‌نگه‌کانی (فۆنێمه‌کانی) زمانی کوردی نایه‌ت.
هێنده‌ی من بزانم به لای که‌مه‌وه حه‌وت فۆنێم له
کوردی‌دا هه‌ن که له‌و ئه‌لفوبێیه‌دا هیچ نیشانه‌یه‌کیان
بۆ دانه‌نراوه.
بۆ من پرسیاره‌که ئه‌وه نییه که ئایا ده‌کرێ
ئه‌لفوبێیه‌که بگونجێنرێت و چاکسازی بکر‌ێت یا نه،
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که بۆچی، له پێناوی چیدا و به
چ مه‌به‌ستێک ده‌بێ ئه‌لفوبێ بگۆڕین؟ ئه‌لفوبێی ئه‌مڕۆی
کوردی ئه‌لفوبێیه‌کی ڕیکوپێکه و به جوانترین شێوه
له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی‌دا گونجێنراوه. ڕه‌نگه
یه‌ک دوو ورده کێشه‌ی تیدا مابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه
به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. ئێمه ئه‌گه‌ر له
ماڵه‌که‌ماندا په‌نجه‌ره‌یه‌کمان درزی بردبوو، نایه‌ین
هه‌موو خانووه‌که بڕووخێنین به نیازی چاککردنی
په‌نجه‌ره‌که. په‌نجه‌ره‌که خۆی چاک ده‌که‌ین و
ته‌واو. ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووه شوێنه‌وارێکی
مێژوویی بوو، هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی بوو، وه‌ک زمانی
کوردی، ئه‌وه هه‌ر تاوانێکی نه‌به‌خشراوه به‌رانبه‌ر
به کو‌رد و به شارستانێتی و به‌رانبه‌ر به هه‌موو
مرۆڤایه‌تی، ئه‌گه‌ر تێکی بده‌ین و بیڕووخێنین.
زۆر جار مه‌سه‌له‌ی که‌مایه‌تی و زۆرایه‌تی وه‌ک به‌ڵگه
ده‌هێنرێته‌وه. ئه‌مه هیچ ڕاست نییه، به‌ڵکه
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسییه، نه‌ک زانستی. ئێمه که
باسی زمان ده‌که‌ین، باسی تێکست ده‌که‌ین، باسی زمانی
نووسراو ده‌که‌ین، باسی زمانی قسه‌کردن ناکه‌ین. به
گۆڕینی ئه‌لفوبێ هه‌موو گه‌نجینه‌ی نووسراومان له ناو
ده‌چێت و به ده‌ستی خاڵی ده‌مێنینه‌وه. به‌شی
هه‌ره‌زۆری زمانی کوردی به ئه‌لفوبێی کوردی نووسراوه.
من له‌م ڕووه‌وه ئامارێکی چه‌سپیوم به ده‌سته‌وه
نییه، به‌ڵام به خه‌مڵاندنێکی مه‌نتیقی ده‌توانم بڵێم-85%-تا-90%-ی
زمانی کوردی به‌م ئه‌لفوبێیه نووسراوه و ده‌نووسرێت.
ئێمه ناکرێ بێین له‌به‌ر خاتری کوردی کو‌ردستانی سه‌روو
هه‌موو زمان و فه‌رهه‌نگی کو‌رد هه‌ڵته‌کێنین و واز لێ
بینین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وا بێت لاتینی ده‌مانکاته
گه‌لێکی مۆدێرن و به‌مه ده‌بینه ئه‌وروپایی. ئه‌و-15%-تا-10%-یه‌ی
ده‌مێنێته‌وه ئه‌و ئه‌ده‌به‌یه که نووسه‌رانی ئه‌مڕۆی
کوردستانه‌کانی تو‌رکیا و سووریا و ڕووسیا ده‌ینووسن و
به‌رهه‌می دێنن، که ئه‌ویش له ڕووی ئێستێتیکی و
هونه‌رییه‌وه نرخێکی ئه‌وتۆی نییه. هیچ گه‌لێکی
خاوه‌نشارستانی و خاوه‌نفه‌رهه‌نگ نییه له دنیادا وازی
له ڕابوردووی خۆی هێنابێت له‌پێناوی شتێکی پووچ و
بێناوه‌ڕۆکی وه‌ک ئه‌لفوبێی لاتینیدا. ئه‌وه چین،
ژاپۆن، ڕووس، جووله‌که، یۆنان، ئه‌رمه‌نی، گورجی،
هیندستان، پاکستان، عه‌ره‌ب، فارس، ئه‌تیووپی و
به‌نگالی. کێ تا ئێستا خۆی تووشی ماڵوێرانیی وه‌ها
کردووه؟ که‌س! ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ندێ کۆلکه خوێنده‌واری
کو‌ردستانی تو‌رکیا ده‌هۆڵ بۆ لاتینی لێ ده‌ده‌ن له‌به‌ر
دڵسۆزیی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی نییه، به‌ڵکه له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه ئه‌مانه کوردی که‌مالیستن، شوێنپێی
جه‌لاده‌ت و کامران به‌درخان هه‌ڵده‌گرن که هه‌موو
هاوکار و دۆستی ده‌ستگا جاسووسییه‌کانی ڕۆژاوا بوون.
ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆیش بۆ ده‌ستگا جاسووسییه‌کانی ڕۆژاوا
لیک به ده‌می خۆیان و مێشکیان و قه‌ڵه‌میاندا دێته
خواره‌وه. هۆیه‌کی دیکه‌یش ئه‌وه‌یه ئه‌مانه نه
کوردی ده‌زانن، نه ئاگایان له ڕابوردووی فه‌رهه‌نگ و
زمانی کوردی هه‌یه.
هه‌لومه‌رجی کو‌ردستانی باکوور زۆر له هه‌لومه‌رجی
جه‌زائیر ده‌چێت که فرانسا داگیری کردبوو: داگیرکارێک
که هه‌وڵی داوه گه‌لی داگیرکراو زمان و فه‌رهه‌نگی خۆی
له بیر بچێته‌وه و له‌و کاره‌یشدا زۆر سه‌رکه‌وتوو
بووه. به‌ڵام ڕووناکبیران و خه‌باتکارانی جه‌زائیر زۆر
له‌وانه‌ی کو‌ردستانی تو‌رکیا ژیرتر و هۆشیارتر بوون،
چونکه ئه‌وان مێشکیان نه‌شۆرابووه‌وه. ئه‌وان وازیان
له زمان و فه‌رهه‌نگ و دینی خۆیان نه‌هێنا، وازیان له
ئه‌لفوبێی خۆیان نه‌هێنا، به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌مانه‌یشیان کرده که‌ره‌سته‌ی خه‌بات و تێکۆشان دژی
فرانسا. کاتێکیش ڕزگار بوون، مامۆستای عه‌ره‌بیزانیان
له هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه برد بۆ جه‌زائیر و
هه‌ڵمه‌تێکی عه‌ره‌باندن (تعریب)یان ده‌ست پێ کرد بۆ
گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆیان. ئه‌مڕۆ که له
کو‌ردستانی عیراقدا ده‌رفه‌تێکی باش په‌یدا بووه و کوردی
باکوور ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی فێری
کوردی ببن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌وه به کو‌رد، که‌چی ئه‌وان
دێن و ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ی له‌وێ له ماوه‌ی سه‌دوپه‌نجا
ساڵدا بنیات نراوه، ئه‌ویش له‌ناو ببه‌ن و بیڕووخێنن.
به‌رپرسه نه‌خوێنده‌وار و کوردینه‌زان و
بێفه‌رهه‌نگه‌کانی کوردستانیش بێ بیرکردنه‌وه، بێ
وردبوونه‌وه ده‌رگایان بۆ ئاوه‌ڵا کردوون و کۆمه‌کیشیان
ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگر به‌ر بده‌نه ماڵی زمان و
فه‌رهه‌نگ و مێژووی کو‌رد.
پێم وایه که‌م که‌س هه‌یه له‌ناو خوێنه‌واری کورددا هێنده‌ی من پێوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ کو‌ردستانی تو‌رکیا و خوێنه‌وارانی ئه‌وێدا
هه‌بێت. به دڵنیایی پێت ده‌ڵێم له پانزده بیست ملیۆن
کوردی تو‌رکیا، باوه‌ڕ ناکه‌م بیست که‌س هه‌بن دیوانی
مه‌لای جه‌زیری و مه‌موزینی ئه‌حمه‌دی خانییان
خوێندبێته‌وه و لێی گه‌یشتبن. ئه‌گه‌ر بیست که‌س هه‌بن،
ئه‌وا نۆزده‌یان مه‌لان و ئه‌لفوبێی کوردی ده‌ناسن. جا
بۆ ده‌بێ به ده‌ستی خۆمان ئه‌وه‌ی خوێنه‌وار و نووسه‌ر
و شاعیر و زانا و ڕووناک‌بیری کو‌رد له ماوه‌ی هه‌زار
ساڵدا دروستیان کردووه، بیڕووخێنین؟ بۆ ده‌بێ کارێکی وا
بکه‌ین دوای په‌نجا ساڵ گه‌نجێکی کو‌رد جه‌زیری و نالی و
خانی و وه‌فایی و گۆران و هێمن و مه‌سعوود محه‌مه‌د و
سه‌ججادی نه‌ناسێت؟
چه‌ند كورته‌پرسیار:
ئایا فه‌رهاد شاكه‌لی به‌بێ هه‌ڵه كوردی
ده‌نووسێ؟
لێتی ناشێرمه‌وه ده‌مویست هه‌روا سووک و ئاسان بڵێم
(به‌ڵێ) و ئیتر بیبڕمه‌وه، به‌ڵام ده‌زانم ناکرێ،
چونکه له لایه‌که‌وه وه‌رامه‌که‌م ئه‌و‌ده‌م
ڕاستییه‌ک ده‌شێرێته‌وه که ڕه‌نگه به خۆدزینه‌وه بۆم
حیساب بکر‌ێت، له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه ڕێز و خۆشه‌ویستی
و په‌رۆشم بۆ خوێنه‌ری کو‌رد وام لێ ده‌کات له نیوه‌ی
ڕێدا به جێی نه‌هێڵم، به‌ڵکه پێبه‌پێ له‌گه‌ڵی بڕۆم تا
ده‌گه‌ینه لیکحاڵیبوونێکی باشتر.
ڕه‌نگه تۆ مه‌به‌ستت ته‌نیا هه‌ڵه‌ی ڕێنووس بێت، به‌ڵام
باسه‌که لای من له‌وه فراوانتره: ڕێزمان، شێواز،
سینتاکس، وشه و ده‌ربڕین، ئێستێتیک، خاڵبه‌ندی و
لایه‌نی دیکه‌یش.
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌گشتی باسی کوردینووسین بکه‌ین، ئه‌وا
له دنیای ئه‌مڕۆی کورده‌واریدا کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکمان هه‌ن
که کوردییه‌کی جوان و بێ گرێ و پاراو ده‌نووسن، دیاره
له پله‌ی جیاوازدا، بۆ نموونه: عه‌زیز گه‌ردی، له‌تیف
هه‌ڵمه‌ت، عه‌بدوڵڵا په‌شێو، شێرکۆ بێکه‌س، عه‌بدوڵڵای
حه‌سه‌نزاده، ئه‌مجه‌د شاکه‌لی، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن،
خه‌بات عارف، ئامانج شاکه‌لی، ئه‌نوه‌ر قادر، عه‌تای
نه‌هایی، کوردۆ عه‌لی... و چه‌ند که‌سێکی دی که
به‌داخه‌وه له‌م ئان و ساته‌دا بیرم بۆیان ناچێت.
به‌ڵام له‌ناو ئه‌م دۆسته به‌ڕێزانه‌دا هیی وا هه‌ن که
فڕیان به‌سه‌ر ڕێنووسه‌وه نییه و لێی نازانن. په‌شێو،
هێنده‌ی من ئاگادار بم، چونکه زوو زوو یه‌ک ده‌بینین یا
به ته‌له‌فۆن قسان ده‌که‌ین، له هه‌موویان زێتر
ئاگاداری ئه‌و ورده‌کارییانه‌ی ڕێنووس و ڕێزمانه.
له‌باره‌ی زمانه کوردییه‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌یان له خۆم مه‌پرسه، به‌ڵام
هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی ڕێنووسه ده‌توانم هه‌ر وا به‌کورتی
ده‌ریببڕم: هه‌ندێ شێوه‌ی نووسینی من هه‌ن که ڕه‌نگه
به هه‌ڵه دابنرێن، به‌ڵام هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه
ئه‌وانه له‌و به‌شانه‌ی ڕێنووسن که من خۆیشم هێشتا
نه‌گه‌یشتوومه‌ته چاره‌سه‌رێکی ته‌واو و بنجبڕ
له‌باره‌یانه‌وه. پێیشم خۆشه زێتر کاریان له‌سه‌ر
بکه‌م. له‌وه بترازێ، ده‌توانم به ئارخه‌یانی بڵێم که
نووسینی من له گوێره‌ی نووسینی دیکه، که‌مترین هه‌ڵه‌ی
تێدایه. نموونه‌یه‌کی بچووک دیوانی (هه‌موو ڕازی من
ئاشکرایه و هه‌موو ئاشکرای تۆ ڕاز) ـه. له‌و
دیوانه‌دا، که ئه‌وه چوار ساڵ زیاتره بڵاو
بووه‌ته‌وه، ته‌نیا یه‌ک هه‌ڵه‌ی تێدایه: له
لاپه‌ڕه‌ی حه‌وته‌مدا نووسراوه (بۆشه‌وی)، که ده‌بوو
وشه‌کان له یه‌ک جیا بکر‌ێنه‌وه و بنووسرێ (بۆ شه‌وی).
هه‌ندێ جار پیاو له کاتی نووسیندا، یا له کاتی
هه‌ڵه‌بژێریدا، هه‌ڵه‌ی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێ. ئه‌مه‌یان
نابێ که‌سی له‌سه‌ر گولله‌باران بکر‌ێت.
من ده‌یان جار و سه‌دان جار له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمدا که
به‌شێکی زۆریان نووسه‌ر و ڕووناکبیرن ده‌که‌وینه باسی
قووڵ و دوورودرێژه‌وه له‌سه‌ر زمان و ڕێنووس. هه‌میشه
ده‌ڵیم ئه‌گه‌ر ده‌توانیت به به‌ڵگه‌ی زانستی
قه‌ناعه‌تم پی بکه‌یت که من هه‌ڵه‌م، به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ
واز له باوه‌ڕ و هه‌ڵوێسته‌که‌م بهێنم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
من قه |