|
ژیان
فێری کردم
ئا/
نیگار حمد على

فێربووم
دووربینم بم .. دڵفراوان بم .. لێبورده بم .. بچووكه‌كان
گه‌وره نه‌كه‌م.. رابردووش له‌یاد كه‌م .. هه‌وڵ بۆ داهاتوو
بده‌م .. بۆ ئیَستاشم بژیم .. فێربووم خۆڕاگربم .. له‌به‌رده‌م
رِه‌شباى رِۆژگار وه‌ك چیا و داربه‌ِڕوو بوه‌ستم .. به‌سه‌ر
كۆسپه‌كانى سه‌ر رِێ سه‌ركه‌وم... فێرى كردم به‌ده‌م ناخۆشیه‌كان
پیَبكه‌نم, چونكه رِۆژێ دادێ كۆتاییان دێ ,, فێریش بووم
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌م لێ ده‌گرن ته‌واو بێده‌نگ بم..
چونكه راستیه‌كان نازانن .. به‌گومانن.. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى
ئه‌یلیَن ئه‌یزانن .. فیَرى كردم .. ماندوو نه‌بم .. سووربم
له‌سه‌ر جوانیه‌كان.. بۆخۆم نه‌ژیم.. بیَدار بم .. به خه‌نده‌بم
ئه‌گرچى هه‌ست به ئازاربم...
فیَربووم..
په‌شیمان بم له كاڵفامى .. به‌هۆش بم بۆ پایه‌دارى .. ئاسۆ و
هیواى مرۆڤدۆستى .. به‌هیَزى كه‌سایه‌تى.. فیَربووم: وه‌ك گوڵ بم
.. هیَشتا بۆنى خۆشه و جوانه .. وا له‌ژیَر پیَدا كۆتایى
به‌ته‌مه‌نى دێ .. ئارام بم .. سینه ساف بم.. تا به ئامانجى
بالا َئه‌گه‌م.. وه‌ك گوڵه گه‌نم .. سه‌ردانه‌ویَنم .. له‌گه‌ڵ
ئاو و زه‌وى بدویَم..
فیربووم
رازه‌كانم .. خه‌مه‌كانم.. هه‌مووى بۆ خۆم.. چونكه میوانم ..
ناكرىَ هیچ بدركیَنم.. ئه‌بىَ به ده‌ستى خۆم فرمیَسكه‌كانم
بسرِم.. هیَشتا ده‌م به خه‌نده بم .. پرِ سۆز بێ دیده‌ى چاوم..
فیَربووم وه‌ك خۆم بم .. تا بزانم تۆش خۆتى.. بوونت هه‌یه و
هه‌ی..
فیَربووم
به‌خته‌وه‌رى له راستى دایه .. راستیش له رازیبوون دایه ..
رازى بوونیش وا له دڵدایه .. زانیم تا خۆشه‌ویست بم .. له‌وه‌ى
كه په‌یوه‌ندى به‌من نیه دوور بم .. تا له ئاسمان نزیك بم ..
ئه‌بىَ پاك بم .. له‌وه‌ى ده‌وترێ بىَ باك بم.. فیَربووم هاوڕێ
بم .. له‌گه‌ل َ ژیان گوزه‌ر كه‌م .. تا زیاتر و زیاتر فیَربم ..
چونكه بۆ دواجار به‌ته‌نیا له ناو گۆڕم..
|