|
کۆیله‌فرۆشیی له‌ناو دڵی ئوروپادا
نووسینی: پاوڵ کریستیان رادۆ - گوبی رادۆ
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: کوردستان
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "کانون زنان ایران"

تێبینیی: ئه‌م راپۆرته مه‌یدانییه، که
له‌لایه‌ن دوو رۆژنامه‌وانه‌وه ئاماده‌کراوه، باس له دیارده‌ی
کڕین و فرۆشی کچان و ژنان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی ”بوخارست“ی
پێته‌ختی ”رۆمانیی“ ده‌کا و له‌وه ده‌دوێ که چۆن ئه‌و کیژانه،
له‌پێناو چه‌ندسه‌د دۆلارێكدا، لێیانده‌درێ، ئه‌تک ده‌کرێن،
ئازارده‌درێن و وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی دیکه کڕین و فرۆشیان
پێده‌کرێ.
”دایانا“، که له به‌شی دواوه‌ی
ئۆتۆمبیله‌که‌مان دانیشتبوو، به هێواشیی پرسی: ” خاترجه‌م بم
نامبه‌نه‌وه بۆ لای ئه‌وان؟! من ده‌ترسم.“ ئه‌و مرۆڤه که ترس
و له‌رز هه‌موو له‌شی داگرتبوو و له‌به‌ر سه‌رمای بوخارست
په‌توویه‌کی له‌خۆیه‌وه پێچابوو، تا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش یه‌کێك
له ئه‌ندامانی ئه‌و پۆله کچانه بوو که له بازاڕی کڕین و
فرۆشی مرۆڤ له رۆمانیی نیشانده‌دران.
ئه‌و کچه، که له ترسان به پچڕپچڕیی قسه‌ی
ده‌کردن، ده‌ڵێ: ” ئه‌وانه لێمده‌ده‌ن. ئه‌و کابرایه به
چه‌قوو برینداری کردم. جێی برینه‌که‌مت نیشانده‌م؟! برسیمه. تۆ
منت خۆشده‌وێ؟! ده‌تهه‌وێ پێکه‌وه‌بین؟! من ده‌توانم دواتر له
تۆ منداڵم ببێ؟!“. ”من ژنێکی باش ده‌بم بۆت. پێتخۆشه زه‌ماوه‌ند
بکه‌ین؟! ده‌زانی چی؟! ئه‌وانه منیان برسیی کرد. من ده‌بێ شتێك
بخۆم. به‌ڵێنم بده‌یه که ئیدی برسیی نابمه‌وه. من ده‌مه‌وێ
سیگار بکێشم. له‌بیرت نه‌چێ، شکولاتم بۆ بکڕی؟!“.
به وته‌ی رۆژنامه‌ی ”ئۆنیمینتۆڵ زیلی“ی
ئه‌مریکایی، نرخی ”دایانا“-٤٠٠-دۆلاری
ئه‌مریکاییه. وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان
”ئه‌نیستیتۆی راپۆرته‌کانی شه‌ڕ و ئاشتیی“ و ” ناوه‌ندی
لێکۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆمانیی“ هه‌ر ئێستا ”دایان“مان له
یه‌کێك له قاچاخچییه‌کان کڕی. چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش ”دایانا“
جێژنی سه‌ریساڵی تازه‌ی به کۆت و زنجیرکراویی له که‌ش و
هه‌وایه‌کی زۆر سارد و له قه‌فه‌زێکی سه‌گدا تێپه‌ڕکردبوو.
”دایانا“ پاشناو (شۆره‌ت)ی خۆی نازانێ و
خوێنده‌وارییشی نییه. ئه‌و له رووی هزر و ده‌روونه‌وه له
ئاستی منداڵێکی ده‌ساڵانه دایه، ته‌نانه‌ت که‌مێك له‌وه‌پێش
داوای که‌لوپه‌لی یاریی منداڵانی لێده‌کردین. ئه‌و ئێستا له
خانوێکی ئارامی تایبه‌ت به ژنان له رۆمانیی به‌سه‌رده‌با،
به‌ڵام ناوبراو چه‌ند هه‌فته له‌وه‌پێش کۆیله‌یه‌ك بوو.
له‌وکاته‌یدا ئه‌و بێده‌سه‌ڵاتانه له ته‌نیشت پیاوێك
راوه‌ستابوو که خه‌ریکی فرۆشتنی بوو، ئێمه وێنه‌مان ده‌گرت.
”دایانا“ له پیاوه‌که‌ی ده‌پرسی که ئه‌رێ ئه‌و که‌سه‌ی
ده‌یکڕێ، لێی نادا؟ کابراش وه‌ڵامی ده‌داوه که ئه‌و که‌سه‌ی
ده‌یکڕێ، خواردن و جلوبه‌رگی گه‌رمی ده‌داتێ. چه‌ند خوله‌ك دواتر-٤٠٠-دۆلاریان
دا و ”دایانا“یان کڕی.
ئێره ”بۆخارست“ی پێته‌ختی ”رۆمانیی“ه، به‌ڵام
ئه‌م شته ده‌کرێ له هه‌ر جێگه‌یه‌کی تری پاشماوه‌ی یه‌کیه‌تیی
سۆڤییه‌تی پێشوو رووبدا، بۆ نموونه له مالدۆڤیی، ئۆکراین،
رووسیای سپی و ..... له‌و وڵاتانه، پاش ئازادبوون له کۆت و
به‌نده‌کانی کومونیزم، پوڵ بووه ده‌سه‌ڵاتدار و به‌وه‌ش ئه‌و کچ
و ژنانه‌ی پوڵیان نه‌بوو کرانه کاڵای کڕین و فرۆش.
ئێمه‌یان برده گۆشه‌یه‌کی شه‌قامه‌که و کچێک‌یان
نیشانداین. پیاوێکی دیکه ئه‌و کچه‌ی له جێیه‌کی تر شاردبۆوه.
دوای نیشاندان، کچه به‌ره‌و حه‌وشه‌ی ماڵه‌که گه‌ڕایه‌وه.
ده‌سته‌یه‌کی نهێنی چوونه نێو خانوویه‌ك. خانووه‌که ئی پیاوێك
بوو پێیان ده‌گوت ” قوڵه‌بنه“. کچێك هاته‌ده‌ر و به
شێوه‌یه‌کی زۆر دزێو خۆی نیشاندا.
ده‌سته نهێنیه‌که، دوای وه‌ی قه‌ولی به
”قوڵه‌بنه" دا که دواتر به پووڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه،
شوێنه‌که‌ی به‌جێهێشت.
له ده‌ره‌وه ده‌رکه‌وت ”دایانا“ بۆ فرۆشتن
داندراوه. له پارکێکی نزیك شوێنه‌که، پوڵه‌که درا به
”قوڵه‌بنه“ و ئه‌ویش به‌شی ده‌ڵاڵیی خۆی گلدایه‌وه. ئێمه-٤٠٠-دۆلارمان
دا.
”دایانا“ به‌ره‌و خانووی تایبه‌تی ژنان
گوێزرایه‌وه. به‌سه‌رهاتی ترسناکی ئه‌و کچه له چه‌ندین
شوێنه‌واری سووتاوی سه‌ر ده‌موچاوی که جێگه‌ی داخکردن بوون،
ئاشکرا و روون بوو. ئه‌و ده‌یگوت که هه‌ر له ته‌مه‌نی ده
ساڵییه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوکیه‌وه ده‌ستدرێژیی
ده‌کرێته‌سه‌ر و له ماڵی خۆیان له شاری ”تیمیسوارا“
هه‌ڵاتووه، کراوه‌ته کۆیله.
له خانووی تایبه‌تی ژنان، به ”دایانا“یان گوت
که لێره به‌دواوه ئه‌و کۆیله‌ی که‌س نییه و خواردن و
جێخه‌ویشی پێده‌ده‌ن. ”دایانا“ له‌گه‌ڵ هه‌شت کچی دیکه، که
ئه‌وانیش پێشتر کرابوونه کۆیله، له‌و خانووه‌دا ده‌ژیا.
ئه‌و خانووه ته‌نیا نموونه‌یه‌که له رۆمانیی.
له کاتێکدا ده‌گوترێ که ساڵانه نزیکه‌ی ده‌هه‌زار ژن و کچ
کڕین و فرۆشیان پێده‌کرێ، به‌ڵام به‌سه‌رهاتی ”دایانا“ مشتێکه
له خه‌روارێك. ”دایانا“ ده‌ڵێ: ” من له‌ژێر زۆر و فشاردا تووشی
به‌دکاریی بووم. به زنجیر لێیان ده‌دام، منیان له سه‌رمای
زۆردا فڕێده‌دا ده‌رێ و له هه‌وای ساردی ده‌ره‌وه‌دا و له
قه‌فه‌زێکی گه‌وره‌ی سه‌گاندا ده‌یانبه‌ستمه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی
خواردنیان ده‌دامێ، هه‌شت هه‌فته‌ی دیکه هیچم بۆ خواردن نه‌بوو.
دوایه دایانمه ده‌ست چه‌ند که‌سێکی دیکه و ئه‌وانیش
ده‌ستدرێژییان کرده‌سه‌رم. ئه‌وان ناچاریان ده‌کردم هه‌موو جۆره
کارێکی ”سیکسی“یان له‌گه‌ڵ بکه‌م.
به‌ڕێوه‌به‌ری ”خانووی ئه‌من“ ده‌ڵێ: له‌راستییدا
ئه‌و پوڵه‌ی ئێمه بۆ کڕینه‌وه‌ی ”دایانا“ داومانه، زۆربووه.
ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئاشکرا نه‌بایه که کڕیارانی ”دایانا“
خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ن، ده‌توانرا به سه‌د دۆلار ”دایانا“ بکڕین.
له کاتی وێنه‌گرتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ند
دیمه‌نێکیشمان له ”قوڵه‌بنه“ وێنه‌گرت که نیشانده‌دا چۆن
ئازادانه له شه‌قامه‌کاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پۆلیس
قسه‌ده‌کا. به‌رپرسانی رۆمانیی ده‌ڵێن: هه‌رچی ئه‌وان
کارده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌رتیل و ریشوه‌خۆریی ده‌ستی باڵایان
هه‌یه.
”دایانا“ دوای ئه‌و سه‌ربرده تاڵه، هیوای به
داهاتوو هه‌ر ماوه. ئه‌و بڕیاری داوه بۆ په‌یداکردنی کار،
چێشتلێنه‌ریی فێربێ، به‌ڵکو بشتوانێ ژیانی هاوسه‌ریی پێک‌بێنێ.
قاچاخچیه‌تیی به ژنان بازرگانییه‌که رۆژ به
رۆژ روو له زیادبوونه و تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ژاریی و
بێده‌ره‌تانیی هه‌بێ، ئه‌و بازرگانییه‌ش درێژه‌ی ده‌بێ.
ئێمه بڕیارماندا که ده‌بێ بزانین کڕینی کۆیله
بۆ هه‌موو که‌س و له هه‌موو جێیه‌ك چه‌نده سانایه. به‌ره‌و
خوارووی بوخارست رۆیشتین و له که‌متر له نیو کاتژمێردا
که‌سێکمان په‌یداکرد که گوتی: ده‌توانم ببمه ده‌ڵاڵی کڕین و
فرۆشی ژنه کۆیله‌کان.
ئامانج له‌و لێکۆڵینه‌وه هاوبه‌شه بریتی بوو
له تیشکخستنه‌سه‌ر ئه‌و قوربانییانه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌و تاوانه
ده‌گرن، ئه‌وه‌ش بۆ وریاکردنه‌وه‌ی بیروڕای گشتیی بوو.
ئه‌و به‌رنامه‌ی له بیر و هزری ئێمه‌دابوو
ئه‌وه‌بوو که بتوانین به نهێنیی هه‌موو رووداوه‌که وێنه‌بگرین
و تۆماری بکه‌ین. یه‌کێك له رۆژنامه‌وانه‌کان رۆڵی که‌سێکی
بیانیی(خاریجیی) ده‌گێڕا که نیازی کڕینی کچه‌که‌ی هه‌بوو.
نواندنی رۆڵ وه‌ك که‌سێکی بیانیی کاری ئێمه‌ی بۆ گه‌یشتن به
جیهانیی شوێنهه‌ڵگران و قاچاخچیان و ده‌ڵاڵه‌کان ئاسانتر
ده‌کرد. که‌سێکی بیانیی پێوسیتی به وه‌رگێڕ هه‌بوو که من ئه‌و
کاره‌م وه‌ئه‌ستۆگرت.
بۆ دنیای ژێرزه‌مینیی، که ئێمه په‌یوه‌دنییمان
له‌گه‌ڵ به‌ستبوو، منیش یه‌کێك له‌و که‌سانه بووم ئاماده‌بووم
له‌و نێوه‌دا سوودێك وه‌رگرم و وه‌دوای کاره‌کانم که‌وم.
بڕیاربوو دوو رۆژنامه‌وانی دیکه، به‌بێ ئه‌وه‌ی
هه‌ستیان پێ‌بکرێ، وه‌دووی ئێمه که‌ون. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو
که‌سه چاوه‌دێری ئێمه بن و جووڵه و هاتوچۆی قاچاخچییه‌کان
بخه‌نه ژێرچاوه‌وه، ئه‌وان رۆڵی سه‌ره‌کییان گێڕا.
ئێمه نیگه‌رانی که‌لوپه‌لی هاوکاره‌کانمان
بووین که بریتی بوون له دووربین(کامێرا)ی شاراوه، تۆمارکه‌ری
ده‌نگ و ئه‌و سیمانه‌ی نه‌ده‌بوو هیچکه‌س هه‌ستیان پێبکا و
بیانبینێ. هاوکات ناچاربووین هه‌ر چه‌ند سه‌عات جارێك شریتی
ڤیدیۆ و باترییه‌کان بگۆڕین که ئه‌وه‌ش بۆخۆی رێگربوو له
به‌رده‌م جوڵه‌ی ئازادانه‌ی ئێمه و هێندێك جار ده‌بووه هۆی
ده‌رده‌سه‌ریی. یه‌که‌مین هه‌نگاوی کاری ئێمه له‌گه‌ڵ شۆفیری
تاکسییه‌ك ده‌ستی پێ‌کرد.
من ده‌ستم پێ‌کرد: ”سه‌لام هاوڕێ“. ” ئه‌م
براده‌ره‌ی من خاریجییه و ده‌یه‌وێ ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ كچان
به‌خۆشیی رابوێرێ. ده‌توانی هاوکارییمان بکه‌ی؟!“. شۆفیره‌که
وه‌ڵامی دایه‌وه: ”بێگومان، کاکه!. سواربن. من کچێك ده‌ناسم
که بێگومان زۆر پێی رازی ده‌بن. ئه‌و له‌وانه نییه که
له‌سه‌ر جاده‌کان کارده‌کا. نا، کاکه! ئه‌و له ئاپارتمانێکدا
له‌م نزیکانه و له ته‌نیشت ستادیۆم ده‌ژی. بۆخۆی
مشته‌رییه‌کانی هه‌ڵده‌بژێرێ. جوان و خاوێنه و سه‌عاتی هه‌شت
سه‌د هه‌زار ” لی“ (٢٥-دۆلار)
وه‌رده‌گرێ. به براده‌ره‌که‌ت بڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کچه‌شی به‌دڵ
نه‌بوو، ده‌توانین بچینه لای کچانی دیکه“.
شۆفیره‌که ئاگای له‌وه نه‌بوو ئوتۆمبیلێکی تر
که ئه‌ندامانی دیکه‌ی تیمه‌که‌مانی تێدابوو، به
دوامانه‌وه‌یه. ئه‌ندامانی تری تیمه‌که ئاگادار و وریای ئه‌وه
بوون بارودۆخه‌که تێکنه‌چێ و به‌رنامه‌که‌مان نه‌شێوێ.
بارودۆخه‌که تێکنه‌چوو. شۆفیری تاکسیه‌که زۆر
خۆشحاڵ بوو له‌وه‌ی حه‌قی ئه‌وه وه‌رده‌گرێ که به شاردا
ده‌مانگێڕێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌ره خاریجییه‌شمان به
کچه‌که رازی نه‌بوو. شۆفیره‌که هه‌ر له‌وه به‌داخ بوو که
نه‌یتوانی ئه‌و دۆسته شوێنپێهه‌ڵگره‌ی په‌یدا بکا که ده‌یتوانی
کچانی دیکه په‌یدابکا. دیاربوو مۆبایلی شوێنپێهه‌ڵگره‌که
کوژابۆوه.
دوای سه‌ردانی چه‌ند جێیه‌کی دیکه که كچه
کۆیله‌کان کاریان لێده‌کرد، بیرمان کرده‌وه به‌شی پێویستی ئه‌و
شه‌وه وێنه‌مان هه‌ڵگرتۆته‌وه، به‌ڵام شتێکی تازه‌ی ئه‌وتۆمان
چنگ نه‌که‌وتبوو.
بوخارست ته‌نیا شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی گه‌ڕه‌کی
به‌ناوبانگی ”سوور-رووناك“ی ”ئه‌مستردام“ بوو. ئێمه
هه‌وڵمانده‌دا ئه‌و شۆفیرانه وه‌ده‌ستبخه‌ین که کچانی لاو و
که‌مته‌مه‌نیان په‌یداده‌کردن، به‌ڵام هه‌موویان ده‌یانگوت
ئه‌وه کارێکی زۆر گران و ترسناکه.
له رۆژه‌کانی دواییدا ئێمه هه‌مان شتمان
له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی چوار میوانخانه(ئوتێل)ی گرانبه‌های بوخارست
تاقیکرده‌وه. هه‌موو ئه‌وانه کچانی کۆیله‌ی له‌شفرۆشیان
نیشانده‌داین و ئه‌گه‌ریش کچه‌کانمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێنابانه
ئوتێله‌کان، به نرخێکی هه‌رزانتر له نرخی ئاسایی، ژووره‌کانیان
پێده‌داین. ئه‌و کچانه یان هه‌ر له‌وێ له باڕ و به‌شه‌کانی
ئوتێله‌کان بوون یان به ته‌له‌فوون ئاگاداریان ده‌کردنه‌وه.
پاسه‌وانه‌کان ده‌یانگوت: گرفت نییه ئه‌گه‌ر کچانی بێگانه
(مه‌به‌ستیان ئه‌و کچانه بوو که ئه‌وان بۆ ئێمه‌یان
نه‌ده‌دۆزیه‌وه) له‌گه‌ڵ خۆتان بێننه‌وه بۆ ئوتێل، به‌ڵام
ده‌بێ پوڵی ته‌واوی ژووره‌که بده‌ن.
دوای چه‌ند شه‌و، کاتی ئه‌وه هاتبوو له
شه‌قامه‌کاندا به دوای ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێین که به ئاشکرا
کچه‌کانیان نیشانده‌دان و که‌سانی سه‌ره‌کیی و کلیلیی ئه‌و
کاره‌بوون، واته قاچاخچییه‌کان.
قاچاخچییه‌کان
ئوتۆمبیلی پۆلیس راست له به‌رامبه‌ر ئێمه
راوه‌ستابوو. له‌ناکاو وامان هه‌ستکرد که به‌دبه‌خت بووین.
ئێمه ده‌مانزانی گه‌ڕه‌کی ”ماتاساری“ له نزیکی ناوه‌ندی
بوخارست، له شه‌وانی هه‌ینییدا پڕه له‌و شوێنپێهه‌ڵگرانه‌ی که
له ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه کچه کۆیله‌کانیان نیشانی
مشته‌رییه‌کانیان ده‌ده‌ن. ئێستاش ئوتومبێلێك به ژماره‌ی پۆلیسی
ناوچه‌ی-٨-ی بوخارست له‌به‌رده‌م ئێمه راوه‌ستاوه.
به‌ڵام سه‌رمان سوڕما کاتێك دیتمان
شوێنپێهه‌ڵگره‌کانی شه‌قامی ”پاخه پرۆتۆپیسچو“ به دیتنی پۆلیس،
که ته‌نها-١٥-میتر
له به‌شی ئه‌ولای پارکه‌که بوون، سڵیان نه‌کرده‌وه و
هه‌ڵنه‌هاتن. وریایی ئێمه کاتێك زیاتر بوو که دیتمان یه‌کێك
له ئوتۆمبیله‌کانی پۆلیس هاته‌خوار و چۆ نێو ئاپۆره‌ی
شوێنپێهه‌ڵگره‌کان. ئێمه‌ش ئوتۆمبیله‌که‌مان راگرت. هه‌مان پیاو
که له ئوتۆمبیلی پۆلیسه‌کان دابه‌زی، له ئێمه‌ی پرسی: ئه‌رێ
کچی له‌شفرۆشتان ده‌وێن؟.
”سه‌لام! ده‌ته‌وێ بۆخۆت یه‌کێك تاقی
بکه‌یه‌وه؟!“ ”هه‌رزانه و رازییش ده‌بی. له پۆلیس مه‌ترسه.
ئه‌وانه دۆستی منن“.
ئه‌م راپۆرته درێژه‌ی هه‌یه
|