|
لێکتێگه‌یشتنی ئیسلام و خۆرئاوا ... دوێنێ و ئه‌مڕۆ
(به‌شی دووه‌م- دوایین به‌ش)
نووسینی: سید حسین
نصر
وه‌رگێڕانی له
فارسییه‌وه: شۆڕش سوله‌یمانپوور
shorsh1359@hotmail.com
هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌کان به مه‌به‌ستی لێکتێگه‌یشتن
له هه‌ردووبه‌ری
دابه‌شکردنه‌که‌ی ئیسلام و خۆرئاوا، بۆ ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی له
جیهانی ئیسلامییدا ده‌ژین و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له
خۆرئاوادا ده‌ژین، پرسیارێکی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه. ئه‌م پرسیاره
سه‌باره‌ت به لێکتێگه‌یشتن و پێکه‌وه‌هاتنه‌وه‌ی ئیسلام و
مه‌سیحییه‌ته و ئیمکانی زیادبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئیسلام
له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌ت و یه‌هودییه‌تدا له‌خۆده‌گرێ.
ڕاسته، مۆدێرنیزم
مه‌سیحییه‌تی له سه‌رده‌می ڕێنێسانسه‌وه خستۆ‌ته ژێر
کاریگه‌ریی خۆی و مه‌سیحییه‌ت ئه‌و هێزه‌ی له سه‌رده‌می
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا هه‌یبوو، نه‌یماوه؛ به‌ڵام به‌م
حاڵه‌شه‌وه مه‌سیحییه‌ت ئێستاش، هه‌ر وه‌ك یه‌هودییه‌ت، له
خۆرئاوا وه‌ك واقعیه‌تێکی زیندوو درێژه به ژیانی خۆی ده‌دا.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ووردیی له
بارودۆخه‌که بڕوانێ، ده‌بینێ یه‌هودییه‌ت و مه‌سیحییه‌ت، خاڵی
هاوبه‌شی زۆریان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هه‌یه. ئه‌وان باوه‌ڕیان به
خوا هه‌یه، ده‌ستووره ئه‌خلاقییه‌کانی ده(١٠) فه‌رمانه‌که‌یان
قبوڵه و به‌دوای ژیانێکی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عنه‌وییه‌ت و
ڕاستییه هه‌بووه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن.
وه‌دیهێنانی لێکتێگه‌یشتن له
نێوان ئیسلام و خۆرئاوادا، پێویستی به‌وه‌یه که هۆشیارییه‌کی
نوێ له‌مه‌ڕ ئیسلام په‌یداببێ و ڕه‌وتی ئێستای پڕوپاگه‌نده‌ی دژی
ئیسلام له خۆرئاوا ڕابوه‌ستێ و جه‌خت له‌سه‌ر خاڵه
هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو شارستانێتییه‌که بکرێته‌وه. له
هه‌لومه‌رجی ئێستاشدا کاتێك قسه له لێکتێگه‌یشتنی ئیسلام و
خۆرئاوا ده‌کرێ، مه‌به‌ست له خۆرئاوا ئه‌و خۆرئاوایه نیه که
ته‌نها به پێوه‌ره ئابوورییه‌کان ده‌ناسرێ؛ به‌ڵکو
مه‌به‌ستمان، شارستانێتیی خۆرئاوایه که زۆرێك له بنه‌ماکانی
له پێوه‌ره ئه‌خلاقیی و دینییه‌کان وه‌رگیراون که خاڵی
هاوبه‌شی به‌رچاویان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هه‌یه.
یه‌کێك له کۆسپه‌کانی سه‌ر
ڕێی جێگیربوونی لێکتێگه‌یشتن له نێوان ئیسلام و خۆرئاوادا،
بوونی ئه‌م گریمانه‌یه که ده‌ڵێ سه‌رجه‌می شارستانێتییه‌کانی
جیهان ده‌بێ درێژه‌پێده‌ری شارستانێتیی نادینیی خۆرئاوایی بن
که له مێژووی خۆرئاوادا له دوای ڕێنێسانسه‌وه ده‌ستپێده‌کا.
له ڕاستییدا، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له نێوان
مه‌سیحیی و موسوڵماناندا ئه‌نجامدراون به ئاماده‌یی پڕ له
بێده‌نگیی سێکۆلاریزمی دژه‌دینیی ده‌رکه‌وتوون.
یه‌کێکی دیکه له جیاوازییه‌کانی ئیسلام و خۆرئاوا، جیاوازییه
له جۆری ڕوانینی دینیی ئه‌م دوانه. تاکێکی موسوڵمان باوه‌ڕی
وایه خوا له‌سه‌ر عه‌رش ڕاوه‌ستاوه و به‌سه‌ر ته‌واوی جیهان و
کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کاندا حوکمڕانیی ده‌کا. زۆرینه‌ی موسوڵمانان
نوێژه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، ڕۆژوو ده‌گرن و ئه‌رکه شه‌رعییه‌کانی
خۆیان، که له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ته‌وه دانراون، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له خۆرئاوا بارودۆخه‌که پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه. له زۆربه‌ی
وڵاتانی ئه‌وروپایی ته‌نها نزیکه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی خه‌ڵك له دوو
هه‌فته‌دا یه‌ك جار ده‌چنه کلیسا. به شێوه‌یه‌کی ساده ئه‌م
جیاوازییه له شوێنکه‌وتنی ده‌ستوره دینییه‌کاندا، ده‌توانێ
ڕێنیشانده‌رمان بێ له چۆنێتی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه
دینییه‌کانی نێوان ئیسلام و خۆرئاوا.
به‌ربه‌ستێکی دیکه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ڕێی لێکتێگه‌یشتنی ئیسلام و
خۆرئاوا، چالاکیی بانگه‌وازکاره دینییه خۆرئاواییه‌کانه.
ئه‌م چالاکییانه به تایبه‌ت له کاتێکدا که خۆرئاوا، چه‌ندین
”موسته‌عمه‌ره“ی له دوورترین شوێنه‌کانی جیهاندا هه‌بوو، جێگای
سه‌رنجه.
مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام هه‌ردووکیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که
په‌یامه‌که‌یان په‌یامێکی جیهانییه و تاکه ڕێگای ڕزگاریی
مرۆڤه‌کان، وه‌رگرتنی بانگه‌وازی ئه‌وانه.
سه‌باره‌ت به بانگه‌وازکاره دینییه خۆرئاواییه‌کان ده‌بێ
بڵیێین که له زۆربه‌ی هه‌رێمه‌کانی جیهاندا، چالاکییه‌کانیان
ببوون به که‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه
نادینییه‌کانی خۆرئاوا له سه‌رده‌می ئیستیعماردا؛ به‌جۆرێك که
له زۆربه‌ی هه‌رێمه‌کانی ئاسیا و ئه‌فریقا، بیردۆزه نادینییه
خۆرئاواییه‌کان وه‌ك په‌یامی مه‌سیح بڵاوده‌کرانه‌وه. گومانی
تێدا نییه کۆسپه ئاماژه‌پێکراوه‌کانی سه‌ر ڕێی لێکتێگه‌یشتنی
ئیسلام و خۆرئاوا، ئێستاش هه‌ر هه‌ن؛ به‌ڵام ده‌بێ هه‌م
له‌لایه‌ن مه‌سیحییه‌ت و هه‌م له‌لایه‌ن موسو‌ڵمانانه‌وه هه‌وڵی
زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپانه‌دا بدرێ و زه‌مینه‌ی ئاشتیی نێوان
ئه‌و دووانه بڕه‌خسێنرێ.
دوا وته
له کۆتاییدا پێویسته جارێکی دیکه بۆ ئه‌وانه‌ی که به
شێوه‌یه‌کی جیددی سه‌باره‌ت به داهاتووی مرۆڤایه‌تی هه‌ستیارن و
به ساده‌یی به په‌ڕینه‌وه له کێشه و گرفته‌کان و
قبوڵنه‌کردنی لێپرسینه‌وه و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه
کورتخایه‌نه‌کان، له پێوه‌ندییه‌کانی ئیسلام و خۆرئاوا ناڕوانن،
ئه‌م خاڵه ڕوونکه‌ینه‌وه که بابه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی ئیسلام و
خۆرئاوا ده‌بێ له شێوه‌یه‌کی نوێ‌دا بخرێته‌ڕوو. هه‌ردوولا ده‌بێ
له‌وه تێبگه‌ن که له دوو ڕوانگه‌ی ته‌واو دژبه‌یه‌ك، واتا
ئیسلام و سێکۆلاریزمی مۆدێرن،ه‌وه ناتوانی چاوه‌ڕوانی
پێوه‌ندیت هه‌بێ
؛
به‌ڵام دروستکردنی پێوه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی
به‌رامبه‌ر، ڕێزگرتن له مرۆڤ، قبوڵکردنی ئازادیی بیروباوه‌ڕ،
ده‌ستدرێژیینه‌کردنه سه‌ر یه‌کتری، خۆبواردن و دوورکه‌وتنه‌وه
له نیازی خراپ له‌مه‌ڕ زه‌وی و سامانی یه‌کتری و هه‌وڵنه‌دان بۆ
له‌نێوبردنی کولتوری یه‌کتری له‌ژێر سێبه‌ری هاوکاریی
هه‌ردوولادا ده‌شێ بێته‌دی. ئیسلام و خۆرئاوا هه‌ردووکیان ده‌بێ
ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێ که بۆ دامه‌زراندنی لێکتێگه‌یشتن
پێویستییان به‌وه‌یه که بیر و دڵه‌کانیان لێك نزیك بکه‌نه‌وه،
له پێگه‌ی ڕاستگۆییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کتری بکه‌ن.
بۆ
گه‌یشتن به‌م ئامانجه، که‌ش و هه‌وای ئێستای په‌یوه‌ندییه‌کانی
ئیسلام و خۆرئاوا ده‌بێ له ڕێگه‌ی هه‌وڵی به‌رده‌وام و
هه‌مه‌لایه‌نه ڕوون وه‌کرێت و واژه‌گه‌لی وه‌ك بونیادگه‌رایی،
زێده‌ڕۆیی و توندڕه‌ویی ده‌بێ دووباره بخوێنرێنه‌وه و له‌سه‌ر
بنه‌مای حه‌قیقه‌ت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه
سیاسییه کاتییه‌کان، پێناسه‌بکرێن.
دوا خاڵ ئه‌مه‌یه، هه‌ر وه‌ك مه‌سیحییه‌کان به چاکیی ده‌زانن،
ئه‌وه‌ی که خوا به یه‌کپارچه و یه‌کگرتوویی ویستوویه‌تی، نابێ
مرۆڤ له‌به‌رێکی هه‌ڵوه‌شێنی. چاره‌نووسی خۆرئاوا و، به‌تایبه‌ت
خۆرئاوای مه‌سیحی، به یه‌هوودییه‌ت و ئیسلامه‌وه گرێدراوه.
وه‌رن هیوادار بین بارودۆخی ئێستا، ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وانه‌ی که
نیازی دڵیان باشه، دابینکا هه‌تا په‌یوه‌ندیی ئیسلام و خۆرئاوا
له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای
حه‌زه کورتخایه‌نه‌کان، وێناکردنه زه‌ینییه‌کان و پرسگه‌لێکی
وه‌ك ده‌سته‌ڵاتخوازیی و خۆپه‌ر‌ستیی، ڕێکبخرێ.
|