به‌ناوی خودای ده‌هنده‌ و دلۆڤان

 

تکایه‌!  بێستان، بابه‌ت ته‌نها به‌ زمانی کوردیی بڵاوده‌کاته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ نووسه‌ران ده‌که‌ین له‌ ناردنی بابه‌ت به‌ زمانی دیکه‌ خۆببوێرن

نووسه‌ران خۆیان له‌ نێوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانیان به‌رپرسیارن

 

 

له يادى تێروری شه هيد قاسملو , با هه موو مان پشتیوانی له با نگه وازی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بكه ين

 

  چاک/ کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

 

22-ی پوشپه ڕ، به را مبه ره له گه ڵ کاره ساتی تیروریستی " وین " پا یته ختی "نه مسا" له ساڵی-1368-هه تاوی(13-ی ژووییه ی-1989-زایینی). ئه وا نه ی که به ئاشتی و ئازادی و یه کسانی مرۆڤ بڕوایان هه بێت ، چاک تێده گه ێن که یه کێک له باشترین و مۆدێڕنترین شێوازی چاره سه ری هه ر کێشه يه ک ، وتو بیژ و دان و ساندنه.

 دوکتور قاسملو ، وه ک ئاشتیخوازێکی داهاتو بین و مرۆڤێکی تێگه یشتو ، بۆ سه لماندنی ڕاستى و پوچه ڵکردنی پڕۆ پا گه نده کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، له چونه سه ر میز و گۆفت و گۆ بۆ چاره سه ری کێشه ی له مێژینه ی گه لی کورد له ڕۆژ هه ڵات ، سڵی له هیچ نه کرد ه وه و و به و په ڕی هه ستیاریيه وه چووه بازنه ی دیپلۆماسی له گه ڵ کۆمارێکدا که خۆیشی ده یزانی بڕوای به ئا شتی و یه کسانی بونی مرۆڤ نییه . نه مر دۆکتور قاسملو، له گه ڵ هاوڕی دیرینی خۆی کاک عه بداڵه قادری ، بون به قۆربانی ده ستی چه په ڵی کۆمیته ی تێرور له تاران ، که خا منه یی ، ڕه فسنجانی ، ولایه تی ، فلاحیان ڕێبه ریان ده کرد . شایانی باسه له تیمی تێرور دا : پاسدار" مۆ حه مه دی سه حرا رودی " ، پاسدار " محمودی ئه حمه دی نه ژاد " که ئیستا سه رۆک کۆماری ئیسلامیه ، به شدار بوون.

 ده وڵه تی ئه و کاته ی نه مسا ، بێشه رمانه بکۆژه کانی دوکتور قاسملویان تا فڕۆکه خانه ی " وین " وه ک دیپلۆمات به ڕێ كرد و له وێ به ره و تاران به رييان كرده وه. دڵنیاین، گه لی کورد نه ک ته نیا ئه م بێ پرنسیپیه ی " نه مسا " له بیر نا کات ، به ڵکو له وا نه ی که ده م له ناو ده می بکۆژانی دوکتور قاسملو ده که ن و ده س به سینه به را مبه ر به ئاخوندیکی جه لاد وه ک " خامنه یی " به شاخ و باڵی کۆماری ئیسلامیدا دێن ، هه ر گیز نابورێن.

  تێرور پیشانده ری کزی و داماوی و نه زانیيه، تیرور دیارده ی ده سه ڵاتدارانی ترسنۆک و کۆنه په ره سته و ئه وا نه ی به رگری له کۆماری ئیسلامیان کردوه و ده ی که ن ، ڕاسته و خۆ شه ریکی تیروریسم و پشتیوانی تێروریستانن .

تیروری قاسملو دیمه نی کۆماری ئیسلامی باشتر ده ر خست. له ئا ستێکدا که کۆماری تیروریستی ئێران لاوا ز و گه ماڕۆ دراوی ئا بووری و سه ربازیيه، هه ر چه شنه پشتیوانی کردن له و ڕێژیمه ، مه حکوم و ڕسوا ده که ین. ده سه ڵاتدارانی قۆم و تاران باش بزانن که چاره نووسی فاشیيه کانی به غدا چاورێێان ده کات.

  ناوه ندی چاک به گشتی و کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵات به تایبه ت، له ساڵیادی تیروری دوکتور عبداڵڕحمن قاسملو، داوا له هه مو جه ماوه ری کوردستان ده کات که پشتیوانی له با نگه وازی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بكه ن , به بۆنه ی ساڵڕۆژی تيرؤركردنى ئه و سه ر که رده نه مره ی کورده وه.

  هاوكات داواكارين با ده ست له ناو ده ست كاربكه ين بؤ به داد گايى گه ياندنى بكو ژانى شه هيد قاسملو ته واوى قوربانيانى ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان.

 

چاک – کۆمیته ی ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان

17-ی پووشپه ڕی-1386

chakrojhalat@hotmail.de
www.chak.be
www.chaknews.com
www.chaknews.org
chak_org@yahoo.com

 

 

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کیی بێستان

 

 

 

bestan.net ©

٢٠٠٧  - ٢٠٠٨

bestan1359@hotmail.com