|
مه‌رج
نییه ناوت جوان بێت، به‌ڵام مه‌رجه ناخت جوان بێت
فه‌رهه‌نگ جلال
/ سلیَمانى
farhang_jalal@yahoo.com
farhang_jalal@hotmail.com

وه‌ك
تیَبینى ده‌كریَت ماوه‌ى چه‌ند ساڵیَكه هه‌ندیَك له لاوان
سه‌رقاڵن به ناو گۆرِینه‌وه وه‌ك هه‌ر ئاره‌زویه‌كى تر‌ى
تایبه‌ت به خۆیان ئه‌م خولیایه‌ى خۆشیان پیاده ده‌كه‌ن ،
هه‌رچه‌نده ناوگۆرِین كاریَكى ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ى نه زیان
له كۆمه‌لگا ده‌دات وه نه له خودى خۆشیان پیَشم وایه هه‌موو
كه‌س ئازاده چ ناویَك یان ناسناویَك بۆ خۆى هه‌ڵده‌بژیَریَت،
هه‌رچه‌نده له‌و برِوایه‌دام جگه له سودى ده‌رونى نه‌بیَت بۆ
خودى كه‌سه‌كه كه ئاسووده بیَت به‌وه‌ى كه وا هه‌ست ده‌كات
ناویَكى خۆشى هه‌یه هیچ سودیَكى تر‌ى نه‌بیَت ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى
جیَى سه‌رنجه و گرنگه پیَویسته كه‌سه‌كان ناخیان بگۆرِن نه‌ك
ناویان چونكه هه‌میشه ناوه‌رۆك گرنگتره له رواڵه‌ت خۆ
ئه‌گه‌ر به‌یت و هه‌ندیَك له‌و كه‌سانه بدویَنین ئه‌وا
بیَگومانم كه‌سیان له‌ناوه‌كانیان رازى نین ئه‌وه‌ش له‌به‌ر
چه‌ندهۆكاریَك :-
1. هه‌ندیَك ناو
هه‌یه لیَكچووه واته چ بۆ كورِ و ئافره‌ت هه‌مان ناو
دووباره‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نىَ كه كه‌سایه‌تى خۆت
بگۆرىَ به ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر.
2. هه‌ندیَك
ناو هه‌یه ناو ناتۆره‌ى لیَده‌نرىَ كه ئه‌مه‌ش جۆریَكه له
گاڵته‌پیَكردن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى گاڵته به ناو ده‌كات ئه‌وه
بزانه كه ئه‌و جۆره كه‌سانه خاوه‌ن هیچ باكگراوندیَكى
رِۆشنبیرى نین ، هه‌ندیَك جاریش ئه‌م گاڵته پیَكردنه مه‌به‌ستى
ئیره‌یى له پشته‌وه‌یه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سى
گاڵته‌پیَكه‌ر خاوه‌ن به‌هره و توانایه‌ك بیَت ، له‌به‌رئه‌وه
ناوه‌گه‌ى به خاڵى لاواز و به هه‌ل وه‌رده‌گیریَت بۆ ئه‌وه‌ى
له ئاستى به‌هره‌و توانای كه‌مبكه‌نه‌وه.
3. هه‌ندیَك
ناو هه‌یه عه‌ره‌بیه له كاتیَكدا كه ناوه‌كه‌شى ده‌گۆرِیَت
ناویَكى فارسى یاخود توركى .... هتد هه‌ڵده‌بژیَریت له هه‌مان
كاتدا ئه‌و ناوانه‌ش به بیانى دانانیَت هه‌رچه‌نده ناو
كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى مرۆڤه‌كان نییه.
4. هه‌ندیَكیشیان
ده‌ڵیَن ناوه‌كانمان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیمان ناگونجیَت خۆ هه‌ر
كه‌س ناوى موحه‌مه‌د بوو نابیَته ( پیَغه‌مبه‌ر ) بگره هه‌ندىَ
خۆ ئه‌گه‌ر چاویَكیش به ناوه كوردییه‌كاندا بخشیَنینه‌وه
چه‌ندین ئازاد ناومان هه‌یه ته‌نها ئازادیان تیا نییه سه‌دان
دانا ناومان هه‌یه به‌س دانا نین و ده‌یان روخۆش ناومان هه‌یه
گرژ‌و مۆنن و چه‌نده‌ها دڵشادمان هه‌یه ئه‌وه‌ى پیَى بڵه‌ى شادى
له دڵیدا نییه .... هتد.
خۆ ئه‌گه‌ر
كه‌سیَك بیه‌ویَت ناو و ناخى له‌یه‌ك بچیَت پیَویسته هه‌میشه
خۆى رۆشنبیر بكات و هه‌رگیز بیر له‌وه نه‌كاته‌وه ناوى چییه‌و
چۆنه ئه‌گه‌ر رۆیشتن به‌م ئاراسته‌یه بیَت بیَگومان به له
دوا رۆژدا كه‌سیَكى سوود به‌خش ده‌بیت بۆ خۆت و كۆمه‌ڵگا.
تیَبینى: له‌گه‌ڵ رِیَزى زۆرم بۆ ئه‌و ناوانه‌ى كه
ئاماژه‌م پیَداون ته‌نها ئه‌و ناوانه وه‌ك نموونه
هیَناومه‌ته‌وه.
|