|
نامۆترین نه‌ریته‌کانی دونیات بیستووه؟!
ئاماده‌كردنی: ڕێباز ئیكرام قه‌ره‌داغی

له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ به سه‌رده‌می جیهانگیری و
به‌جیهانیبون ناسراوه و زۆرجار جیهان به گوندێكی بچوك
ناوده‌برێت، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه
زۆره‌ی كه كات و شوێنه‌كانی كورت و نزیك كردوه‌ته‌وه‌و خوو
نه‌ریته‌كانیشی تا ڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كتری نزیك كردوه‌ته‌وه،
به‌ڵام تا ئێستاش نه‌ریتگه‌لێكی ئه‌وتۆ هه‌یه كه جێی
سه‌رسوڕمان و تێڕامانن، ئێمه لێره‌دا باس له دیارترینیان
ده‌كه‌ین! به‌كورتی:
1- له‌ناوچه‌ی باب‌و له غينيا، كاتێك كچ ده‌گاته
ته‌مه‌نی شووكردن ده‌چێته نێو ده‌یاچه یان حه‌وزێك ئاوه‌وه و
مه‌له‌ی تێدا ده‌كات و خه‌ڵكیش سه‌یری ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك
له‌گه‌نجانی ئه‌وێش پارچه قوماشێكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌گه‌ر
كچه‌كه قوماشی ده‌ستی هه‌ر كوڕێكی گرت و له‌به‌ری كرد ئه‌وه
به‌و كوڕه ڕازی بوه‌و ڕاسته‌خۆ له‌وێدا ماره‌ی ده‌كات.
2- له دورگه‌ی هاو كه‌له (باسفيك)ه زاوا
هه‌ڵده‌ستێت به پێشكه‌شكردنی ماره‌یی بۆ بوكه جوانه‌كه‌ی، ئه‌و
ماره‌ییه‌ش بریتییه له ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مشك، وه ئه‌گه‌ر
بوكه‌كه زۆر جوان نه‌بوو ئه‌وا ڕێژه‌ی مشكه‌كان كه‌م ده‌بێت،
وه تا بوكه‌كه جوان بێت هێنده ڕێژه‌ی مشكه‌كان زیاد ده‌كات.
3- له هندی چینی‌دا ئافره‌ت كاتێك به كامڵ
داده‌نرێت كه لانی كه‌م-10-منداڵی
ببێت..
4- هۆزی جامايك له وايت هورس باوه‌ڕیان وایه
كه جگه‌ره كێشان په‌یوه‌ندییه‌كه له نێوان به‌نده و خوادا.
وه كاتێك جگه‌ره ده‌كێشن باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌و كاره
ته‌نها كاره كه كه ده‌توانن له ڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریاندا ببه‌ستن، وه له‌كاتی جگه‌ره كێشاندا
سرودی پێكه‌نیناوی ده‌ڵێن.
5- له دورگه‌ی مدگشقر ئافره‌ت له كاتی
ته‌عزیه‌دا هه‌ڵده‌ستێت به بژكردنی قژی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی
ترسناك ، وه‌ك ده‌ربڕینی خه‌م و خه‌فه‌ت وله‌ده‌ستدانی
خۆشه‌ویست.
6- له دورگه‌ی ئه‌ندمانی ئه‌مريكي ، بێوه
ژنه‌كان هه‌ڵده‌ستن به دانانی جمجمه‌ی پیاوه‌كانیان له‌سه‌ر
پشتیان تا شوو ده‌كه‌نه‌وه.
7- له‌باشوری هندستان هۆزێك ده‌ژیت به‌ناوی تودا،
له‌و هۆزه‌دا بوكێ له‌كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رێتیدا هه‌ڵده‌ستێت
به پێشكه‌شكردنی جوانترین كار بۆ ده‌ربڕینی گوێڕایه‌ڵی و
خۆشه‌ویستی و وه‌فا بۆ مێرده‌كه‌ی، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو
ده‌سته‌كانی به‌ره‌و ڕووی ده‌چێت تا له‌شێوه‌ی چه‌ماوه (ڕكوع)دا
ده‌گاته به! رده‌می و خه‌ڵكیش سه‌یری ده‌كه‌ن، له‌م كاته‌دا
زاوا دێت بۆ پیرۆبایی لێكردین، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه پێی ده‌خاته
سه‌ر سه‌ری بوكێ.
8- هه‌ر له‌ناو هۆزی تودا له هندستان
قه‌ده‌غه‌یه ژن مانگا بدۆشێت، وه كاتێك هه‌ستا به‌دۆشینی ئه‌وا
سزایه‌كی توند ده‌درێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌وان
ژن بێ به‌هاتره و مانگاش پیرۆزیی خۆی هه‌یه لای ئه‌وان و له
ئافره‌ت گرنگ تره.
سوپاس
بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه عه‌قڵ و هۆشی پێ به‌خشیوین ..
|