په‌یامی پیرۆزبایی بێستان.نێت له ‌یادی-5-ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی ڕێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران

 

 

به‌ناوی خوای ده‌هنده‌ و دلۆڤان

 

 

به‌ڕێزان!

تێکۆشه‌رانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران!

ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی، پێشمه‌رگه‌، دۆست و لایه‌نگرانی "خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ"، سڵاوێکی گه‌رم و کوردانه‌تان پێشکه‌ش.

 

  رۆژی-5-ی خه‌رمانانی-1359-یه‌کێکه‌ له‌و رۆژه‌ مێژووییانه‌ی که‌ گه‌لی ئێمه هه‌موو ساڵێک و له‌م رۆژه‌دا به‌ شانازییه‌وه‌ یادی ده‌کا و به‌ ئه‌مه‌که‌وه‌ رێز له‌ خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وامی ئه‌و ڕێکخراوه‌ خۆشه‌ویسته‌ ده‌گرێ.

  5-ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ-27-ساڵ له‌ ته‌مه‌نی پیرۆز و پڕ سه‌روه‌ریی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕدا تێده‌په‌ڕێ. رێکخراوێک که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی جه‌ماوه‌ری مسوڵمانی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی وه‌ڵات به‌ره‌وڕوو بوو و هیوا و ئاواته‌کانیان له‌ گرتنه‌به‌ری ڕێبازی خه‌بات، رێبازی نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی،دا ده‌دی.

   ئێستاش له‌ ته‌مه‌نی پتر له‌ چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌کی ئه‌و رێکخراوه‌دا به‌ دڵی پڕهیواوه و به‌ گه‌شبینییه‌وه‌‌ ده‌ڕواننه‌ دواڕۆژی ڕوونی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕ و-5-ی خه‌رمانان ده‌که‌نه‌ رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و رزگارکردنی گه‌لی کورد له‌چنگ زوڵموزۆری کۆماری به‌نێو ئیسلامیی ئێران.

 

  هه‌ر له‌م یاده‌‌دا، یادی-27-ه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستاندا، ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی بێستان.نێت پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان پێشکه‌ش به‌ سه‌رکردایه‌تیی، پێشمه‌رگه، ئه‌ندام و لایه‌نگران و به‌تایبه‌تییش له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌که‌ین‌ و سه‌رکه‌وتنتان له‌ خه‌بات و تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به‌ مافی زه‌وتکراوی گه‌له‌که‌مان له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین.

 

  دووباره‌ پیرۆزبێ-5-خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران.

 

 

 

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی "بێستان.نێت"

 

27/8/2007-ی زاینیی

-5-ی خه‌رمانانی-1386-ی کۆچیی- هه‌تاویی

 

 

 

 

 

 

بێستان.نێت