به‌ناوی خوای ده‌هنده‌ و دلۆڤان

 

 به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی که‌سایه‌تیی نێوداری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران موهه‌ندیس "به‌هائه‌ددینی ئه‌ده‌ب‌" سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی گه‌لی کورد به‌گشتیی و بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری کۆچکردوو به‌تایبه‌تیی ده‌که‌ین.

 

 ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی "بێستان" به‌ هه‌واڵی دواکۆچی دڵسۆزێکی وه‌ک موهه‌ندیس "به‌هائه‌ددینی ئه‌ده‌ب" غه‌مبار و دڵگرانین. دواکۆچی ئه‌م زاته‌ش‌ به‌ خه‌ساره‌تێکی مه‌زن بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌زانین و به‌م کۆچه‌ برینێکی نوێ له‌ جه‌سته‌ی پڕ برینی وه‌ڵاتمان سه‌ریهه‌ڵدا.

 

 له ‌خودای میهره‌بان داواکارین سوکنایی به‌ دڵه‌‌کانمان بدا و موهه‌ندیسی کۆچکردووش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکا.انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون.

 

 

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی "بێستان.نێت"

17/8/2007-ی زاینیی

26/5/1386-ی کۆچیی- هه‌تاویی

 

 

 

 

 

بێستان.نێت