په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی "بێستان" به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک عوسمان ره‌حیمی، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ راوێژكاریی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

 

 

به‌ناوی خوای ده‌هنده‌ و دلۆڤان

 

  به‌ڕێز/ ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

 

  به‌داخێکی زۆر گرانه‌وه‌ هه‌واڵی له‌ده‌ستدانی کاک عوسمان ره‌حیمی،ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ راوێژكاریی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، رۆڵه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌گی کورد و شۆڕشگێڕێکی خاوه‌ن رابردوویه‌کی روونمان پێگه‌یشت. به‌ له‌ده‌ستدانی کاک عوسمان که‌لێنێکی گه‌وره‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان که‌وت که‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت پڕ ده‌بێته‌وه‌.

 

  هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و که‌سوکاری کۆچکردوو و گشت پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین. له‌ خودای میهره‌بان داواکارین ئارامیی به‌ دڵه‌کان بدا و کاک عوسمانی کۆچکردووش به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکا.

 

  ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "بێستان" خۆمان به ‌هاوبه‌شی غه‌متان ده‌زانین و له‌ هه‌ڵگرتنی باری غه‌می ئه‌م کۆچه‌شدا به‌شدارین. به‌و هیوایه‌ی‌ به‌ کۆچی دوایی کاک عوسمان دوا کۆستمان کۆچ بکا و ئه‌م هه‌واڵه‌ دواهه‌واڵی له‌ده‌ستدانی ئازیزانمان بێ.

 

 

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

 

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی "بێستان.نێت"

13/9/2007-ی زاینیی

22/6/1386-ی کۆچیی- هه‌تاویی

 

 

 

 

 

 

بێستان.نێت