|
پسپۆڕیی ئاوایه!
بانگبێژ و مجه‌وری مزگه‌وت چایچی كۆمیته‌یه و مامۆستا سایه‌قی
ته‌كسییه
هاوکار
هه‌ورامی

زۆرن ئه‌و
كه‌سانه‌ی بۆ په‌یداكردنی پاروه نانێك ڕاست و چه‌پی خۆیان
ناناسنه‌وه و ته‌نانه‌ت زۆرجار وا سه‌ریان لێده‌شێوێنرێت
پێناسه‌ی خۆیان و ناوی دایه‌گه‌وره‌شیان له‌بیر نامێنێت.
قوربانیانی ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه زۆرن و ژماره‌یان
له‌وانه‌یه خۆی بداته ژماره‌ی كاره‌ساتێكی وه‌كو ئه‌نفال یان
كیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌پای ئه‌و
سیاسه‌ته هه‌ڵه و پڕپه‌ڵه‌یه‌ی له كوردستان له‌لایه‌ن
حزبه‌كانه‌وه خوڵقێنرا هاتۆته ئاراوه، چونكه زیانه‌كه‌ی
ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت و نه‌وه‌كانیش ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ململانێی ناشه‌ریفانه‌ی پارته كوردستانییه‌كان
وه‌كو خۆی گوازرایه‌وه بۆ ناو دامه‌زراوه و ده‌زگا
حكومییه‌كان، ته‌نانه‌ت تێكه‌ڵییه‌كه وای لێهاتووه مجه‌وری
مزگه‌وتیشی گرتۆته‌وه.
ئه‌وه‌تا
له سلێمانی و له شاره‌كه‌ی شێخی نه‌مر و شاری هه‌ڵمه‌ت و
قوربانی له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ئه‌م شاره مجه‌وری
مزگه‌وت چایچی كۆمیته‌یه و زۆرجار هه‌ر خۆشی پێشنوێژیی بۆ
خه‌ڵكه‌كه ده‌كات!! ئه‌مه‌یه كاره‌ساتی سه‌ده‌ی نوێ و سه‌ده‌ی
تێكه‌ڵاوبوونی ماف و ئه‌ركی هاوڵاتی له كوردستان. بانگبێژ
پیشه‌ی خۆی له‌بیركردوه و ئه‌ركی خۆی نازانێت ده‌چێ چایچییه‌تی
ده‌كات، یان مه‌لا له‌م ڕۆژگاره‌دا كه ده‌بێت واعیزی هاوڵاتیان
و ئامۆژگاری و ده‌سه‌لاَت وریا بكاته‌وه كه‌چی به‌داخه‌وه
هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران داده‌پۆشن و خۆشیان ده‌كه‌ن به
به‌شێك له‌و كه‌موكورتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، مامۆستا سایه‌قی
ته‌كسییه و به‌ڕێوه‌به‌رێكی نه‌خۆشخانه به‌شه‌ویشدا عه‌یاده‌ی
هه‌یه، كاتێك نه‌خۆشێك ده‌چێت بۆ چاره‌سه‌ر به‌چاوی خه‌واڵوو
بڕیاری عیلاجی بۆ ده‌دات دوایش كه نه‌خۆشه‌كه تووشی شتێكی‌تر
بوو ده‌ڵًێت من دكتۆرم و پسپۆڕم!!!
كاره‌ساته‌كه له‌مه گه‌وره‌تره، زانكۆكانی كوردستان ساڵانه
به نزیكه‌ی (5000) قوتابی شاره‌زا و پسپۆڕ له بواری بێكاریدا
به‌رهه‌م دێنن، له‌و باوه‌ڕه‌دام هیچ كارگه‌یه‌كی جیهانیی
به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناگاته چاره‌كی به‌رهه‌می خۆماڵیی ئه‌م
كارگه‌یه‌ی خۆمان!!
|