هاونیشتمانییه
به‌ڕێزه‌کان
پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی سپای رزگاری کوردستان
کوڕان
و کچانی باوک شه‌هیدی ریزه‌کانی رزگاری

به سه‌ربه‌رزی و
شانازییه‌کی زۆره‌وه مزگێنی ده‌ست به‌کار بوونی کۆمیته‌ی
ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستانتان پێ راده‌گه‌ێنین.
سپای رزگاری کوردستان، له
هاوینی ساڵی-1358-هه‌تاوییدا
دا، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لی رووخانی رێژیمی په‌هله‌وی و
که‌شوهه‌وای ئازادی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له
مه‌ڵبه‌ندی رووناکیی و ره‌سه‌نایه‌تی، هه‌ورامانی جوان و
سه‌رکه‌ش، دامه‌زرا.
به‌ماوه‌یه‌کی که‌م
پاش دامه‌زرانی سپای رزگاری کوردستان، هه‌زاران رۆڵه‌ی کورد
به پیاو و ژن و مناڵه‌وه عاشقانه ڕوویان تێکرد و لێی
کۆبوونه‌وه. نیاز و ئاواتی ئه‌م هه‌زاران که‌سه هه‌روه‌ک
هه‌وای بێگه‌ردی لانکه‌ی له دایکبوونی، پاک و خاوێن و پڕ له
خۆشه‌ویستی کورد و کوردستان بوو.
سپای رزگاری
کوردستان تا کاتی راوه‌ستانی چالاکییه‌کانی، به به‌ره‌نگاری
دلێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی و وه‌شاندنی زه‌بری قورس و کاریگه‌ر
له هێزه‌کانی دوژمن، هه‌ورامانی ره‌نگینی کردبووه،
گۆڕستانێکی دیکه‌ی داگیرکه‌ران و به هه‌زاران که‌س له
هێزه‌کانی ئێرانی هه‌ڵدێراوی شاخه به‌رز و گه‌ردنکه‌شه‌کانی
کرد.
له ماوه‌ی-9-ساڵ
خه‌باتی سپای رزگاری کوردستان و به‌ربه‌ره‌کانێ و شه‌ڕ و
تێکهه‌ڵچوونه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌ڕته‌ش و پاسدارانی کۆماری
ئیسلامی‌دا زیاتر له-700-پێشمه‌رگه‌ی
قاره‌مانی رزگاری له پێناو به‌رگریی له کوردستان و شه‌ره‌ف و
که‌رامه‌تی کورد، شه‌هیدبوون.
به‌داخێکی گرانه‌وه
له کاتێکدا رزگاریی ببووه هێزێکی تۆکمه و پێشمه‌ڕگه
دڵسۆزه‌کانی سه‌ر و ماڵیان له پێناودا فیدا ده‌کرد و له
به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا خۆڕاگرانه راوه‌ستا
بوو، به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیی و که‌موکووڕییه‌کانی
ناوخۆیی و چاره‌سه‌رنه‌کردنیان، چالاکییه‌کانی تووشی چه‌قین و
راوه‌ستان هات و ئه‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگانه‌ی که
هێزه‌کانی دوژمنیان هه‌راسان کردبوو، له غه‌ریبیدا تووشی
ئاواره‌یی و ژیانێکی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری هاتن. دژواری و ره‌نج
و ئازاره‌کانی ئه‌م قۆناخه بارێکی وه‌ها قورسه که به سه‌ر و
سیمای یه‌کبه‌یه‌کی رزگارییه‌کانه‌وه دیاره. به‌ڵام ده‌ردی
سه‌رباری هه‌موو ده‌ردی رزگارییه‌کان ئه‌وه بوو که ره‌نجی
خۆیان بێبه‌ر و هه‌ده‌ر چوو ده‌بینی. به‌و حاڵه‌شه‌وه،وره‌یان
به‌رنه‌دا و به چۆکدا نه‌هاتن، ئیراده و باوه‌ڕیان وه‌ک
که‌ژه‌کانی هه‌ورامان ڕاوه‌ستاو مایه‌وه و هیوای رۆژی
هه‌ستانه‌وه و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان هه‌ر له دڵدا بوو.
ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه کۆتایی هاتووه؛ رزگارییه‌کان
هه‌ستاونه‌ته‌وه و ته‌پ و تۆزی رۆژانی ئاواره‌یی و
په‌ڕته‌وازه‌ییان له‌خۆ ته‌کاندووه؛ که‌وڵی دڵساردی و
که‌ساسییان فڕێ داوه و به‌رگی نه‌به‌ردی کوردایه‌تییان
پۆشیوه‌ته‌وه. به‌سه‌ر چوو، ئیتر سه‌رده‌می بێ که‌سیی
بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کانی رزگاری و بێ نازی کچ و کوڕه ناز
لێشێواوه‌کانیان به‌سه‌ر چوو! رزگاری هه‌ستایه‌وه.
ئه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی رزگاری!
ئه‌ی هه‌ڵۆکانی
ته‌ختی سانی و عه‌واڵان و کۆساڵان و ژاڵانه، حه‌ماسه
خوڵقێنه‌کانی ته‌ته و هه‌سوون و داڵانی و پێڕۆسه‌م،
قاره‌مانه‌کانی که‌ماجاڕ و قوله‌بروسکه و مامۆ و وڕێ و
به‌رزیخاس!
ئه‌ی رێبوارانی رێگای شێخ
ئه‌مین و ره‌حیم مه‌حمودی و حمه پیزه، هاورێیانی سه‌عدی
حیسامی و غه‌فاری حه‌مه پیزه و سه‌عه‌کۆمه‌ڵه و ئه‌سکه‌نده‌ر
ره‌زاوی و حاجی ئه‌سکه‌نده‌ر!
هاوسه‌نگه‌رانی
حه‌مه دۆشکه و برایم ده‌ره‌کێ و که‌ریم وه‌جه و عابید خدری
و عه‌زیز ره‌وانسه‌ری و حه‌مه‌سیاو!
میراتگرانی حاجی
عه‌بڵا و ساڵح ساوجی ومه‌لا ره‌فیق و کامیل تۆفیق و حه‌سه‌ن
قه‌مه‌رو حه‌مه‌لاو به‌گ و حسه‌ین حاجی حه‌مه عه‌لی!
تۆڵه ئه‌ستێنانی
شه‌هیدانی کاکه خانی و تاوگۆزی!
ئه‌ی خاوه‌ن
په‌یمانان له گه‌ڵ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رزگاری!
له هه‌ر کوێن وه‌خۆ
که‌ون. له ده‌ر به‌ده‌ریین یان له ماڵی خۆتان، له خاکی
عاره‌بن یان له ئێران و ڕۆم؛ پۆشته و په‌رداخن یان رووت و
ره‌جاڵ؛ له ئازادییدان یان له سووچی زیندان؛ جحێڵن ، ساغن
یان پیر و زوورهان؛ هه‌ر چۆنن و له هه‌ر کوێن؛ ڕابن، ڕابن و
هه‌ستنه سه‌ر پێ. هه‌ستنه‌وه، یه‌کتر بگرنه‌وه و
سه‌روه‌رییه‌کانتان بژێننه‌وه؛ لووله‌ی چه‌که‌کانتان پاک
که‌نه‌وه، سه‌ر و کاکۆڵی شێواوتان ده‌ق ده‌نه‌وه، جامه‌دانی
و پووزه‌وانه و فه‌ره‌نجیه‌کانتان له به‌ر که‌نه‌وه، تاقم
و فیشکدان ببه‌ستنه‌وه، پشت به خوای گه‌وره و هیمه‌تی شاهی
نه‌قشبه‌ند بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی شه‌هیدان و پاک
کردنه‌وه‌ی نیشتمان له داگیرکه‌ر روو له رزگارییه‌که‌تان
بکه‌نه‌وه.
کۆمیته‌ی
ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان که هه‌ڵبژێردراوی
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رۆژی-11.7.2008-ه،
تا به‌ستنی کۆنفرانسی گشتی، ئه‌رکی فه‌رمانده‌یی رزگاریی
له‌سه‌ره و کار و وباره‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات.
سپای رزگاری کوردستان
له ده‌وری نوێی خه‌باتییدا که‌ڵک له ئه‌زموونی رابردوو
وه‌رده‌گرێت، خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌و ئه‌زموونه به هێزتر
ده‌کات و که‌موو کووڕی و خاڵه لاوازه‌کانیش پڕ ده‌کاته‌وه و
به شێوه‌یه‌کی گونجاو له گه‌ڵ سه‌رده‌م و ئاستی گه‌شه‌ی
کوردایه‌تی خۆی رێکده‌خاته‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کیی
رزگاری رادانی داگیرکه‌ران له کوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافی
دیارییکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورده له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. رزگاری ته‌نیا رێژیمی داگیرکه‌ر به دوژمنی خۆی
ده‌ناسێ و هه‌موو حیزب و هێزه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌باتی
کوردایه‌تی به دۆستی خۆی و خۆی به دۆستی وان ده‌زانێ؛
خوازیاری پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی و یه‌کخستنی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه، ئه‌گه‌ر له رابردوودا له گه‌ڵ هه‌ر
هێزێکیش ناکۆکیی و ناخۆشیی بووبێت، له‌لای خۆیه‌وه به
نه‌بووی داده‌نێ و لاپه‌ڕێکی نوێی له گه‌ڵ هه‌ڵده‌داته‌وه.
سپای رزگاری کوردستان له هه‌ر هه‌نگاوێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ
سزادانی کۆماری ئیسلامی و رێگریی له به ئه‌تۆمیی بوونی
پشتیوانی ده‌کات. رزگاریی له نێوان به‌ره‌ی دێمۆکراسی و دژی
تێرۆر و به‌ره‌ی تێرۆریزمی جیهانییدا له به‌ره‌ی دیموکراسی و
دژی تێرۆردایه.
کۆمیته‌ی
ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان لێی روونه که کۆسپ و
ته‌گه‌ره‌ی زۆر هان له رێگای بووژانه‌وه و سه‌رپێ
که‌وتنه‌وه‌ی رزگارییدا. به‌ڵام ره‌نج و زه‌حمه‌تی رابردوومان،
سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌باتمان، خوێنی شه‌هیدانمان و فرمێسکی
مناڵه‌چاو گه‌شه‌کانیان و ئاه و ناڵه‌ی دایکانی جه‌رگ
سووتاویان و سه‌ره‌نجام بڕیاری لێبڕاو و ئیراده‌ی بووژانه‌وه‌ی
رزگاری، ده‌که‌ینه هێز و وزه‌ی ته‌خت کردنی کۆسپ و
ته‌گه‌ره‌کانی سه‌ر رێ و هه‌ڵگرتنی هه‌ر له‌مپه‌ڕێک.
بژی کورد،بژی کوردستان
کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی
سپای رزگاری کوردستان
25-ی پووشپه‌ڕی-1387
15-ی ژولای-2008
www.spayrzgari.blogfa.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
Kurdistan Mobil: 07507825750
INT: + 964 750 7825750