|
بسم
الله الرحمن الرحیم
راپۆرتی رۆژنامه‌نووسیی کۆنگره‌ی نۆیه‌می (باسك)
ئاری
عبداللطیف

رۆژی-10/7/2008-ی
زاینیی به‌رامبه‌ر-7/7/1429-ی
کۆچیی
له‌شاری سلێمانیی و له‌هۆڵی نۆبڵ به ئاماده‌بوونی (630)
ئه‌ندام ،
كۆنگره‌ی نۆیه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
سه‌ره‌تا و كاتژمێر (10) ی سه‌ر له‌به‌یانی به چه‌ند ئایه‌تێك
له
قورئانی پیرۆز له لایه‌ن به‌ڕێز (علی شوكر)
به‌رنامه‌و ده‌سپێكی كۆنگره ڕازایه‌وه
، پاشان په‌یامی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره له
لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا به‌كر تاماس
پێشكه‌شكرا، دواتر به‌ڕێز شوان قه‌ڵادزه‌یی چه‌ند
ڕێنماییه‌كی گرنگی وه‌ك خاڵ بۆ ئه‌ندامانی
كۆنگره خوێنده‌وه، پاشان له لایه‌ن
به‌ڕێز مامۆستا محمد مه‌لا عومه‌ر وته‌یه‌كی كورت پێشكه‌شكراو
خۆی له چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگی
ئیمانیدا بینی یه‌وه ، دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز شوان
قه‌ڵادزه‌ییه‌وه ڕاپۆرتی سیاسیی لیژنه‌ی
باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره
خوێندرایه‌وه ، پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز حاجی كامل حاجی
عه‌لیه‌وه ڕاپۆرتی سیاسیی و كار‌و
چالاكیه‌كانی بزووتنه‌وه له‌نێوان دو كۆنگره‌ی (8-بۆ-9)
) دا
خوێندرایه‌وه ، دواتر به‌ڕێز ئاری
عه‌بدولله‌تیفی شاعیر و ڕۆژنامه‌نوس
په‌یامێكی ئه‌خلاقی و ئه‌ده‌بی و سیاسیی پێشكه‌شكرد.
پاشان هه‌ر له هۆڵی
كۆنگره‌دا به گیانێكی به‌رزی ئیمانیه‌وه
بانگی پیرۆزی نیوه‌ڕۆ دراو ئه‌ندامان
نوێژی نێوه‌ڕۆیان كرد... له پاش نوێژ ، ماوه درا بۆ نان
خواردن و پشوی ئه‌ندامان كه لیژنه‌ی
باڵا ڕێكی خستبوو ئه‌مه‌و شایانی باسه لیژنه‌ی باڵا
جگه له‌ئه‌ركه ئاینییه‌كانی چه‌ندین لیژنه‌ی
بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره دروستكردبوو
له‌وانه لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندن و
خزمه‌تگوزاری و چاودێری و به
شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه كاروباره‌كانی خۆیان به‌ڕێ ده‌كرد..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای
كۆنگره ، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی یاسایی له
دوو پارێزه‌ر پێك هێنابوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی
یاسایی ده‌نگدان كه ئه‌وانیش به‌ڕێزان
(به‌كر حه‌مه صدیق و عابد كاكه‌محمود) بوون.
پاشان هه‌ر له میانی
درێژه‌ی كۆنگره‌دا و له پاش نیوه‌ڕۆدا كاتژمێر
(2) به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی
پیرۆز له لایه‌ن به‌رێز (عبدالسلام عبدالرحمن) ده‌ست به
كاره‌كانی پاشنیوه‌ڕۆ كرا: له‌میانه‌ی
به‌رنامه‌كانی پاش نیوه‌ڕۆدا به‌ڕێز عیرفان علی
عبدالعزیز له‌وته‌یه‌كی كورتدا باس له ڕۆڵ و
به‌ستنی كۆنگره كرد‌و ئاماژه‌ی
به‌هه‌ندێ خاڵی گرنگ دا.
پاشان ده‌ست كرا به گفتوگۆ
له‌سه‌ر په‌یره‌و
پرۆگرامی (باسك) و به به‌شداری ئه‌ندامان و له كه‌شێكی چڕ‌و
پڕ له گفتوگۆدا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ندێ
خاڵی گرنگ دراو به شێویه‌كی ئارام و له‌سه‌رخۆ پێشنیار‌و
ڕاو بۆچونه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه
وه‌رگیران و گفتوگۆی له‌سه‌ركران ،
پاشان به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ڕێكخستن و گفت‌و گۆو
شیكردنه‌وه و ده‌ستكاریی په‌یڕه‌و
پرۆگرمی (باسك) درا به لیژنه‌یه‌كی پسپۆر و ئه‌كادیمی كه
شورای نوێ ده‌ستنیشانی بكات.
پاشان له لایه‌ن زۆرێك له ئه‌ندامانی
كۆنگره‌وه پێشنیاز كرا و داوا كرا له به‌ڕێز
د.محمد بازیانی كه خۆی هه‌ڵبژێرێ و
ئه‌ویش بواری ئه‌ندامان و به‌چاوی پڕ له فرمێسك و به‌هوتاف و
ته‌كبیره‌وه هاته به‌رده‌م مایك و
وته‌یه‌كی پڕ له خۆشیی و خرۆشی پێشكه‌ش كرد‌و ته‌واوی
ئه‌ندامان دایان له گریان و فرمێسك و هاواری
ئه‌ندامان هێنده‌ی تر كه‌ش و هه‌وای
كۆنگره‌ی پڕ ئیمانی تر كرد ، پاشان ڕازی بوو به خۆ كاندید
كردن و ئه‌ندامانیش خۆشحاڵی خۆیان
ته‌نیا به گریان ده‌ربڕی ، پاشان ده‌ستكرا به
پرۆسه‌ی ده‌نگدان و به ئاماده‌بوون و وته‌ی
تایبه‌تی لیژنه‌ی یاسایی كه هه‌ریه‌ك
له پارێزه‌ران به‌كر حه‌مه صدیق و عابد كاكه محمود
پرۆسه‌كه‌یان به‌ڕێكرد و سندوقی
تایبه‌تی ئاماده كرا‌و فۆڕمه‌كان یه‌ك یه‌ك درا به ئه‌ندامان
و هه‌ریه‌ك له فۆڕمه‌كان ناوی-67-كاندید
كراوی تێدا نوسرابوو به زیاده‌ی
نوسینی د. محمد نوری بازیانیشه‌وه ... پاشان
ئه‌ندامان له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌واو
ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا كه لیژنه‌ی یاسای سه‌رپه‌رشتی ناوهۆڵی
ده‌كرد به بێده‌نگ یه‌ك به یه‌ك دوور
له هه‌ر ڕوداوێكی نا یاسایی و سه‌رنج ڕاكێش
ئه‌ندامان ده‌نگی خۆیاندا بۆ كاندید كراوان ،
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به شایسته‌یان
ده‌زانی، جێی وتنه ته‌نیا پرۆسه‌كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێری
خایاند پاشان به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی
یاسایی به هاوكاری لیژنه‌ی باڵا‌و هه‌ندێ له
ڕۆژنامه‌نوسان و ئه‌ندام و چاودێری تایبه‌ت
ده‌ستكرا به لێپرسینه‌وه فه‌رز كردنی
ده‌نگه‌كان كه كاتژمێر (8-بۆ-4)
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دواتر به‌رده‌وام
بوو بێ دابڕان و پشوو، پرۆسه‌كه‌ش به وردیی و
ته‌قدیره‌وه به هه‌ندێ هۆكاری
یاسایی و چاودێری له‌به‌رده‌م زۆرینه‌دا ده‌نوسرا و كۆ
ده‌كرایه‌وه.
پاشان
كاتژمێر (4)ی سه‌ر له‌به‌یانی به‌ڕێز پارێزه‌ر
به‌كر حه‌مه صدیق وته‌ی كۆتایی
لیژنه‌ی یاسایی خوێنده‌وه و كۆنگره و ده‌نگدانه‌كه‌ی به
یاسایی له قه‌ڵه‌مداو واژوی یاسایی
بوونی پرۆسكه‌ی كرد‌و ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ی
ڕاگه‌یاند و ناوی كاندیدكراوانی سه‌ركه‌وتووی
خوێنده‌وه كه (21) ئه‌ندامی شورای
نوێ بوون له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌كی شورا ، پاشان كۆتایی
به ته‌واوی ئیش و كاری كۆنگره هاتو
به كوژانه‌وه‌ی دوا مایك و داخستنی ده‌رگا
سه‌ركه‌وتنی كۆنگره كۆتایی هات.
ئاماده‌كردنی
له ناو هۆڵی كۆنگره‌دا / ئاری عبداللطیف
|