به‌ناوی خودای ده‌هنده‌ و دلۆڤان

 

تکایه‌!  بێستان، بابه‌ت ته‌نها به‌ زمانی کوردیی بڵاوده‌کاته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ نووسه‌ران ده‌که‌ین له‌ ناردنی بابه‌ت به‌ زمانی دیکه‌ خۆببوێرن

نووسه‌ران خۆیان له‌ نێوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانیان به‌رپرسیارن

 

 

روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێنه‌رانی بێستان و راستکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ سایتی "بۆ رۆژهه‌ڵات"

 

  بێستان

 

  رۆژی-١٢-٥-٢٠٠٨-سایتی "بۆ رۆژهه‌ڵات" دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی سایتی ناوبراو، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی نزیک به‌ ساڵێک به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی سایته‌که‌یان، پێکهێناوه‌. له‌و دیمانه‌دا چه‌ند پرسیارێک له‌و به‌ڕێزه‌ کراوه‌ که‌ وه‌ڵامه‌کانیان جێگه‌ی سه‌رنجن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوه‌ندییان به‌ "بێستان"ه‌وه‌ نییه ئێمه‌ش له‌ قسه‌کردن له‌سه‌ریان خۆ ده‌بوێرین.

  پرسیاره‌کان چن و وه‌ڵامه‌کان چلۆنن ئه‌وه‌ مه‌به‌ستی ئێمه‌ نییه‌ و خوێنه‌ر خۆی دوای خوێندنه‌وه‌یان ده‌توانێ هه‌ڵیانسه‌نگێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه‌ ئاماژه‌یه‌کی پێبکه‌ین و خوێنه‌رانی "بێستان" و به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی "بۆ رۆژهه‌ڵات"ی لێ ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه‌ که‌ ده‌ڵێ: "سایتی‌ بۆرۆژهه‌لات له‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان بۆ خوێنه‌ر چه‌نده‌مین سایته‌ ‌و له‌ ئاستی‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌‌دا له‌ چ ئاستێک دایه‌؟".

  لێره‌دا، هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری "بۆ رۆژهه‌ڵات" له‌ ریزبه‌ندی سایته‌که‌یان له‌ ئاست سایته‌کانی کوردستانی گه‌وره‌ خۆی ده‌بوێرێ، به‌ڵام له‌ دانانی خشته‌ی ریزبه‌ندی سایته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌پێی سایتی(www.alexa.com)، ده‌که‌وێته‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بێمه‌به‌ست یان به‌مه‌به‌سته‌وه‌ کاتێك له‌ خشته‌ی ریزبه‌نده‌که‌دا ناوی ماڵپه‌ڕی "بێستان" له‌بیر ده‌کا و ناوێك له‌و سایته‌ نابات، له‌کاتێکدا ماڵپه‌ڕی "بێستان"، هه‌ر به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی خۆیان، له‌ پله‌ی ده‌یه‌مدا جێ ده‌گرێ و له‌ ریزبه‌ندی سایته‌کانی جیهاندا ژماره ‌ (606,088) ه‌!.

 

ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌راوردێکی ریزبه‌ندی سایته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌ له‌نێوان

خشته‌ی سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات و خشته‌ی سایتی (www.alexa.com)

 

 

خشته‌که‌ی سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات

خشته‌ی سایتی (alexa)

 

 

ماڵپه‌ڕه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
187,394 - 4rojhelat.org
237,858 - brwska.org
251,240- renesans.info
262,492 – kurdisntanukurd.com
282,333- sharnews.com
304,082 - kurdistanmedia.com
340,684 - peshmergekan.com
374,791 - rojhelat.info
461,086 - giareng.com

       ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
687,099 - komala.org
742,817 - kurdistanmedia.org
745,917 - komalah.org
796,042 - helwist.com
1,361,253- komala.eu

ماڵپه‌ڕه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
187,394 - 4rojhelat.org
237,858 - brwska.org
251,240- renesans.info
262,492 – kurdisntanukurd.com
282,333- sharnews.com
304,082 - kurdistanmedia.com
340,684 - peshmergekan.com
374,791 - rojhelat.info
461,086 - giareng.com

606,088 - bestan.net
687,099 - komala.org
742,817 - kurdistanmedia.org
745,917 - komalah.org
796,042 - helwist.com
1,361,253- komala.eu

 

 

  له‌ کۆتاییدا خوێنه‌ران، دڵسۆزان و خامه‌به‌ده‌ستانی بێستان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ وه‌رزێر و پاڵه‌ و جووتیارانی ئه‌م بێستانه‌ پڕبه‌رهه‌مه‌ به‌تامانه‌، ده‌ست به‌ بێڵ و پاچ و خامه‌ له‌ ناشتنی شه‌تڵه‌ ریحانه‌ی بۆندار و چاندنی به‌رهه‌می به‌تام به‌رده‌وامه‌. هیواخوازیشین ئه‌م خشته‌ خواره‌ی به‌ڕێزانی (بۆ رۆژهه‌ڵات) کێشاویانه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی چووکه‌ بێ و هیچ مه‌رامێک له‌دوای نه‌بێ.

 

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی بێستان

١٣-٥-٢٠٠٨

www.bestan.net

 

 

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کیی بێستان

 

 

 

bestan.net ©

٢٠٠٧  - ٢٠٠٨

bestan1359@hotmail.com