|
رێگه‌ی نوێخوازیی له کوێوه ده‌ڕوا؟
(برایمی نه‌به‌ویی) نووساویه‌تی و
(مڵۆزم)یش سه‌ر و گوێی کردووه و کورداندویه‌تیی

چه‌ند
رۆژێك بوو له سه‌فه‌ر بووم و له دنیای ئه‌نته‌رنێت دوور بووم،
هه‌ر بۆیه ئه‌و ماوه ئاگام لێنه‌بوو چ قه‌وماوه و دنیا سه‌ری
به‌ده‌ست کێوه‌یه و ده‌وری چ پاشایه‌که.
که
له سه‌فه‌ر گه‌ڕامه‌وه، وه‌ك جاران سه‌رێکم له ئه‌نته‌رنێت
ده‌رهێنا، دیتم زۆرشت ڕوویداوه که بۆوه‌ی ده‌بێ له‌سه‌ری
بنووسم. به‌ڵام پێموابێ باشترین ڕێگا بۆ نووسینی ته‌نزه‌کانی
ئه‌م جاره، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به چه‌ند پرسیارێك که
به‌رپرسانی کێشه‌خوڵقێن خوڵقاندوویانن. به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌مه‌وه، به دیارییکردنی
یه‌کێك له‌و چوار هه‌ڵبژاردنانه‌ی بۆ هه‌ر پرسیارێك دیاریکراون،
ده‌توانن وه‌ڵامی پرسیاره‌کان وه‌رگرنه‌وه.
پرسیاری
یه‌که‌م: "حداد عادل"، سه‌رۆکی ئێستای "مه‌جلیس" گوتویه‌تی که "نه‌فه‌رێك
به‌ته‌نیا ناتوانێ وڵات بباته ڕێوه". تکایه وه‌ڵام بده‌وه
که بۆچی که‌سێك به‌ته‌نیا ناتوانێ وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێ؟!
١-
که‌سێك ده‌توانێ وڵات به‌ڕێوه به‌رێ، به‌ڵام ئه‌و که‌سه له
حاڵی حازردا سه‌رگه‌رمی کارێکی تره؟
٢-
که‌سێك ده‌توانێ وڵات به‌ڕێوه به‌رێ، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ر
ئه‌وه‌ی لێده‌ربێ که هه‌یه؟
٣-
که‌سێك ده‌توانێ وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی
دانیشتوانی وڵات له دوو هه‌زار که‌س که‌متر بێ؟
٤-
ئه‌حمه‌دینه‌ژاد.
پرسیاری
دووه‌م: به سه‌رنجدانی ئه‌وه‌ی که "حداد عادل" گوتویه‌تی "نه‌فه‌رێك
به‌ته‌نیا ناتوانێ وڵات ببات به‌ڕێوه" و به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد وه‌ك نه‌فه‌رێك گه‌ره‌کی بێ به‌ته‌نیا
کاروباری وڵات بباته‌ڕێوه، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌وه که
بۆچی ئه‌حمه‌دینه‌ژادێك به ته‌نیا ناتوانێ وڵات به‌ڕیوه‌به‌رێ!".
١-
چونکه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد وڵاتی برده‌ڕێوه، ده‌بێ
که‌سێکی دیکه جێی کاره‌که‌ی خاوێن کاته‌وه.
٢-
چونکه لانیکه‌م که‌سێکی دیکه پێویسته تا دوای ته‌واوبوونی
کاری ئیداریی، سیفۆنه‌که ڕاکێشێ؟
٣-
وه‌ڵامی یه‌که‌م و دووه‌م ڕاستن؟
٤-
ئه‌م کاره پێی ناگوترێ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
پرسیاری
سێیه‌م: به سه‌ره‌نجدانی ئه‌وه‌ی که هه‌مان "حداد عادل"
گوتویه‌تی "به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌بێ به‌شداریی بژارده‌کان،
شتێکی نه‌گونجاوه". ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه هاوڕای؟!
١-
دژم، چونکه ئه‌وه سێ ساڵه وڵات هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه
چووه. ته‌نها کاتی پشوودانه‌کان زیاتر بکه‌ن، بۆوه‌ی کاتێك
سه‌رده‌ردێنین هه‌ندێك زیاتر هه‌ناسه بده‌ین؟
٢-
دژم، چونکه ده‌توانرێ وڵات به‌ڕێوه بچێ. بژارده‌کان ده‌توانن
له وڵاتدابن به‌ڵام نابێ ڕێگه‌ی چوونه نێو ده‌وڵه‌تیان پێ بدرێ.
٣-
دژم، چونکه له هه‌ر وڵاتێکی دیکه که بژارده‌کان له
به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا به‌شیان هه‌یه، وه‌زعیان له ئی ئێمه
خراپتره. بۆ نموونه، وڵاتانی ئوروپایی، ئه‌مریکا و کانادا که
بژارده‌کان له‌وێدا له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباردا شه‌ریکن،
خه‌ڵکه‌که‌یان خه‌ریکه له برسان و به‌دبه‌ختییان ده‌مرن.
پرسیاری
چواره‌م: ده‌ر‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که یه‌کێك له ماڵپه‌ڕه
توندڕه‌وه‌کانی ئێران زۆر مکوڕانه پرسیویه‌تی "رێگای نوێخوازیی
به کوێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ؟"، تکایه، باشترین و نزیکترین رێگا بۆ "رێگای
نوێخوازیی" له‌ناو ئه‌م چوار هه‌ڵبژاردنانه دیاریی بکه.
١- شه‌قامی "بهشت" به‌ره‌و تۆپخانه، "گۆڕه‌پانی
پاستور"، به‌ره‌و شه‌قامی شۆرش"، "مه‌یدانی وه‌لی عه‌سر"،
راسته‌وڕاست به‌ره‌و "کوشتارگا"، "به‌هه‌شتی زه‌هرا".
٢- "مه‌یدانی ئازادیی"، "مه‌یدانی شۆرش"،
سووڕانه‌وه به‌ده‌وری مه‌یدانی "شه‌هیدان"، په‌ڕینه‌وه له
"پاسداران"، په‌ڕینه‌وه له‌وسه‌ری "سید خندان"، ده‌گه‌یه
مه‌یدانی "رسالت"، رێگای به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات درێژه‌ده‌ده‌ی.
٣- "شه‌قامی به‌هه‌شت"، "مه‌یدانی تۆپخانه"،
په‌ڕینه‌وه له‌پشتی شاره‌داریی، خولانه‌وه به‌ده‌وری گۆڕه‌پانی
"بهارستان"، راسته‌وخۆ به‌ره‌و مه‌یدانی "پاستور"، مه‌یدانی
"سوپا"، مه‌یدانی "ئیعدام"، "به‌هه‌شتی زه‌هرا".
٤- "مه‌یدانی پاسداران"، "گۆڕه‌پانی تۆپخانه"،
"مه‌یدانی پاستور"، "مه‌یدانی وه‌لی عه‌سر"، شه‌قامی
"فه‌له‌ستین"، به‌خێرایی په‌ڕینه‌وه له گۆڕه‌پانی "فاتمیی"،
جاده‌ی "کرێکار"، به‌ره‌و باڵاخانه‌ی "وزه‌ی ئه‌تۆمیی"،
له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌قامه‌که لێره ده‌گاته بنبه‌ست، بۆیه هه‌ر
له‌وێ ده‌مێنینه‌وه.
|